بایک: پیلانگێڕییەکە سەرنەکەوت، بەڵام هێشتا بەردەوامە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لە ئاستی ئایدۆلۆژی، سیاسی، سەربازی و دەروونییەوە لە هەموو ئاست و ناوچەکاندا بەردەوامە و وتی: "وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژرابوو سەرنەکەوت، بەڵام هێشتا بەردەوامە".

 جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە  لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیەیە:

ئێمە دەچینە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩دا لە کەسایەتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا. کاتێک ئەو پیلانگێڕییە ئەنجام درا، هەلومەرجی سیاسی لەگۆڕەپانی نێونەتەوەیی، هەرێمی و کوردستان چۆن بوو؟.

بەڵێ ئێمە دەچینە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیەوە. گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان ٢٥ ساڵ خەباتی تەواو و چڕوپڕی تێپەڕاند. ئازاری قورس، قوربانیی قورس، بەرخودانێکی گەورە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.

لە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدا سەرەتا من بە قووڵترین ڕۆحی هاوڕێیەتی و بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بە توندی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی و هەموو ئەو هێزانە، کە تیایدا بەشدارن  ئیدانە دەکەم، لێرەوە دەمەوێت بڵێم، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت. هەموو شەهیدەکانمان کە جەستەیان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی کرد بە تۆپێک ئاگر و چوونە پاڵ کاروانی نەمران، لە کەسایەتیی خالید ئۆراڵ شەهیدی یەکەممان دا، کە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیەکە و خاوەنداریکردن لە لە ڕێبەر ئاپۆ خۆی کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەمەوە کە خۆیان کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر و چوونە ناو کاروانی نەمرانەوە، بەڵێن و پەیمانی خۆم دووبارە دەکەمەوە، کە هێژا و شایستەی یادیان بێت.

پڕۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی لەلایەن ئیسرائیل - ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا - یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیای یەکێتیی سۆڤیەتەوە ئەنجامدرا. ڕۆڵی حکوومەتەکانی سووریا، یۆنان و تورکیا زۆر نییە و لە خزمەتی بیرۆکراتی دا لە ئاست و پلە دوومدا بوو. بە تایبەتی پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوان ناوەندی ئەنقەرە و لەندەن و واشنتۆن دا هەبوو. بڕیاربوو ڕێبەر ئاپۆ بە هاوکاریی پارتی (پەدەکە) لە باشوری کوردستان دا گۆشەگیر و دابڕاو بکەن. بەم شێوەیە وەک دوایین ئەڵقەی پلانی پاکتاوکردنی ڕێبەر ئاپۆ، سوریا دەمایەوە. میسریشیان بەرەو لای خۆی ڕاکێشا و بەو شێوەیە بە شەڕی دەروونیی سەر سوریا کاریگەریی خۆیان دورستکرد. لە ئەنجامدا سوریا لە بەرامبەر ئەو فشارانەدا خۆی چەماند و لەبابەتی پەکەکەدا ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەواندا بۆ بەرەژوەندیی خۆی بە گونجاو زانی.

ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە پرۆسەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، ١٥ی شوبات بە کورتی و پوختی باس دەکات. لەو کاتەدا یەکێتیی کۆمارەکانی سۆڤیەتی سۆسیالیستی تازە هەڵوەشابوویەوە. یڵتسین و پریماکۆڤ، کە خائینانی گرنگی ڕەئال سۆسیالیزم بوون، بەپێی پەیوەندییە سیخوڕییە قێزەون و نهێنی و ئابوورییەکانیان لە پێگە و دۆخێکدا بوون، کە بە هەموو شێوەیەک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کاری بەدەر لە هەموو پێوەرێک و نا ئەخلاقانە دەکرد، بۆیە تاوەکو لە دەستیان هات یارییان بە کێشەی کورد کرد، ڕێبەر ئاپۆیان کردە بابەتی مامەڵەکردن. هەر بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە مۆسکۆ نەمێنێتەوە سندوقی دراوی نێونەتەوەیی (ئی مە فە / IMF) ٨ ملیار دۆلار قەرزی بە ڕووسیا دا و دەوڵەتی ڕووسیاش لە دڵەوە و بە دڵسۆزییەوە ئەمەی قبوڵ کرد. هەروەها لە تورکیاوە پرۆژەی گواستنەوەی  شین، هەرکا ڕادەستی ڕووسیا کرا و ڕووسیاش بەم شێوەیە بوو بە هاوبەشی پیلانگێڕییەکە. ئینگلتەرا، ئەلمانیا و ئیسرائیل پێشتر ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی پیلانگێڕیی سەدەیە و دڵخواز و خۆبەخشی پیلانگێڕیەکە بوون.

لەبەرامبەردا ئەوەدا هەر چییەکیان لە تورکیا بسەندایە بۆیان قازانج بوو. بێگومان بەڕێوەبەر و سەرۆکی پیلانگێڕییەکە، رێکخەر و ئامادەکاری پیلانگێڕییەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو. کێشەی کورد بۆ ئەوان بە شێوەیەکی ستراتیژی چارەسەر کراوە و بابەتێکی وەها بوو، کە هێشتا کاتی نەهاتبوو. بۆیە دەیویست کێشەی کورد و تەڤگەری ئازادی بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەڵبسەنگێنێت و بەوە باج لە تورکیا وەربگرێت و سازشی پێ بکات. بۆیە چەواشەکاری و دەستکاریکردنی مرۆڤایەتی و ئەو مرۆڤانە، کە هەڵگری  هەستی بەرپرسیارێتی، یانی بێدەنگکردنیان بۆ ئەوان کێشە نەبوو. بۆیە لە ئەمریکاوە تا ئەڵمانیا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا دیموکراتەکان و سۆسیال دێموکراتەکان دەسەڵاتدار بوون. ئەوەی بە نادادانەترین و زۆر بێ ویژدانانە و نائەخلاقانە بەکار دەهێنا. ماسیمۆ دالێما، کە هەم بێ بڕیار بوو و هەندێکیش هێزی خۆی بە پێویست و تێرکەر نەدەزانی، بە خێرایی بێ لایەن و بێ کاریگەر دەکرا.

هەرچەندە دومای ڕووسیا لە بەرامبەر یەک دەنگدا بە دەنگی ٢٩٨ کەس مافی مانەوەی ڕێبەر ئاپۆی پەسەندکرد، بەڵام یڵتسین و پریماکۆڤ ئەمەیان ڕەتدەکردەوە. لەئاکامدا، نە ماسیمۆ دالێما سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، کە دەیانویست هەندێک شت ئەنجام بدەن و نە بڕیاری دوما لە بەرامبەر بسیاسەتە دووڕووییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەنجامی بەدەست نەهێنا.

 بێگومان ئەوەی، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەی دەستپێکرد و پێشخست، پێش هەموو شتێک بارودۆخ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. چونکا زەمینە و هەنگاوە سەرەتاییەکانی پیلانگێڕییەکە لە ساڵی ١٩٩٦دا دەستپێکردبوو، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئینگلتەرا، بە فشارێکی قورس و دەستگیرکردنەکان، بۆ ئامانجی سیاسی و دژایەتیکردنی پەکەکە بوو. هەروەها پێش ئەوە ڕووداوی کوشتنی پاڵمە هەبوو، کە دواتر ڕوون بوویەوە لەلایەن گلادیۆی ناتۆوە ئەنجامدراوە، بەڵام لەو کاتەدا بەپێداگرییەوە خستیانە ئەستۆی پەکەکە. پەکەکە لەبەر کوشتنی پاڵمە بە "تیرۆریست" ڕادەگەیەندرا و هەوڵێکی گەورەش دەدرا بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی تیرۆرەوە. سەرەڕای هەموو ئەمانە بارودۆخێکی تر کە پرۆسەی پیلانگێڕی و پیلانگێڕیەکەی خێراتر کرد، وەک وتم ڕووداوەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ئەنجامەکانی جەنگی یەکەمی کەنداو هێشتا بە باشی ڕێک نەخرابوو، بەرد لە شوێنی خۆی دانەنرابوو. ئەو هەنگاوانە، کە بە سیاسەتی ڕاست و دروست و ستراتیژیانە بنرانایە ڕێگەی بە پێشکەوتنی زۆر دەدا. بێگومان پەکەکە بۆ ئەوە کاندید بوو و پێگە و دۆخیشی بۆ ئەوە لە پێش بوو. ئاشکرایە یەکێک لە هۆکارەکانی ڕێکخستنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەوە بوو.

 ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکۆشانی هەبوو. چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی چەندین دەوڵەت، کەسایەتی، ڕێکخستن و نوێنەری ڕۆشنبیری و گەلاندا هەبوو. ژیان و تێکۆشانی ٢٠ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئاستێکی مێژووییدا لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرەو پێشچوونی ئافراند. ئاستی وشیاری و هۆشمەندی، داخوازیی خەباتی ڕێکخستنکراو لەنێو کورددا لە گەشەکردندا بوو، لە بەرامبەر هەموو سەختی و دژوارییەکان دا سەرکەوتنی دەدایە بەرخۆی. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچوونە نێو پرۆسەیەکی ڕۆشنبیری و پرۆسەیەکی ڕێنسانس. تەرازووی سیاسەت دەکەوتنە ژێر کاریگەری ئەم پێشکەوتنانە، گەڕان و هەوڵی نوێ دەستیان پێکرد بوو. ئەم پێشکەوتنانە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە سەرکردایەتیی ئەمریکایان ترساند و تەنگاوی کردن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش شێت و هار ببوو. لە لایەکەوە وشیاری و هاوپەیمانی دژە ئیمپریالیستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرەو پێش دەچوو، لە لایەکی دیکەشەوە دۆخی تێکۆشانی ئازادی بەرەو ئاستێکی نوێی  ستراتیژی دەڕۆیشت، هەم دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەم ئەمریکا و ئەوروپا لە بناغەوە پێی کاریگەر و تەنگاو دەبوون.

لەو کاتەدا دەبوو گەڕان و زەمینەی هاوپەیمانیی دژە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە ناو ببرایە. کەسایەتیی رێبەر ئاپۆ تایبەتمەندیی  هەبوو. ئەو کەسێک بوو، کە بە وتەی خۆی کولتوری ڕۆژئاوا نەیدەتوانی ڕێبەر ئاپۆ لە خۆیدا بتوێنێتەوە، یان لە ناوی ببات و نەیدەتوانی لە بەرامبەر داڕووخان و داخزاندا دایبنێ، بۆیە نەیاندەتوانی ئەم کەسایەتییە ڕابکێشنە ناو سیستمەکەیان، واتە دەبوو ڕێبەر  ئاپۆ پەراوێز بخرایە و بیانکردایە قوربانیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. ڕێبەر ئاپۆ 'لە قوربانیەکی چارەنووسی مێژووی تراژیدیی گەلی کورد زیاتر، رێبەرێک بوو بە ڕۆڵەی خۆی هەستابوو'. بێگومان ڕێبەرێکی وەها زوو بە زوو قبوڵ نەدەکرا، بۆیە پاکتاوکردنیان بۆ خۆیان کردە بنەما. بیر و بۆچونی هاوبەشی ئیبلیسەکان ئەمەی دەویست. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، بۆ ئەوان کێشەیەکی جدی و سەرەکی بوون، کە چیتر نەیاندەتوانی خۆیان لە بەرامبەریدا ڕابگرن. ئەمە بەپێی بەرژەوەندی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار بەرپرسیارێتی خۆی لەم پێناوەدا جێبەجێ دەکرد. چونکە ئەو زۆر تەنگاو ببوو. هەرچەندە دواتر خستیانە ژێر کاریگەریی خۆیان لە باشووریشدا پێگەیەکی کورد – کوردستانی دامەزرا. ڕێکخستنە ناسراوەکانی کورد، کە لەناو سیستەمی هەژمووندا بوون. تێکۆشانی پەکەکە ئەو دۆخ و سیستەمەی تێکدەدا، ئەمەش هەڕەشەیە بوو لەسەر هاوسەنگیەکان. نەیاندەتوانی پێش لە ڕاپەڕینەکانی کوردستان و گەشەکردنی گەریلا بگرن. بۆیە ئەوان زۆر نیگەران بوون. دەوڵەتی تورک ئامادەبوو بۆ ڕێگرتن لە هەموو پێشکەوتنە جێگرەوەکان چەندین کار بکات، لەوانەش ئەنجامدانی شەڕێکی ناوچەیی. ئاتیلا ئاتەش فەرماندەی هێزە وشکانییەکان بۆ ئەوەی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕوون بکاتەوە هێنرابوویە پێشەوە بۆ گۆڕەپانەکە. ئاتیلا ئاتەش لەسەر سنووری سوریا بە ئاشکرا هەڕەشەی لە سوریا کرد. قسەکانی ئاتیلا ئاتەش جیا نەبوو لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا. ڕاگەیاندنی شەڕ بوو  و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوبات لەو کاتەدا دەستی پێکرد.

هەڵوێستی بزووتنەوەکە و گەل بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە چی بوو؟ ئەو کاتە چ جۆرە کەش و هەوایەکی کۆمەڵایەتی هەبوو؟ ناڕەزایی جەماوەر بەرامبەر ئەو چەمکە لە چوارپارچەی کوردستان و ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان چی بوو؟

پێویستە ئەوە بڵێم، ئێمە نە حیزب، نە بزووتنەوە، نە گەل و نە دۆستەکانمان بە هیچ شێوەیەک بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئامادە نەبووین. ئەوەمان بە بیردا نەهات، کە ڕۆژێک پیلانگێڕییەکی لەو جۆرە لە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، یان نەماندەویست بیر لە شتی وەها بکەینەوە، بەڵام ڕوویدا. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مافدارانە دەڵێت، لێرەدا هاوڕێیەتیی ناتەواو و دۆستایەتیی درۆ و ساختە ڕۆڵی هەبوو. لە مێژوودا چەندین کوشتار و کۆمەڵکوژ، دوورخستنەو و ئاوارەیی و تراژیدیا بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە لە هەموو ڕاپەڕینەکاندا ببینێت. کاتێک سەرکردەی ڕاپەڕینەکان کاتێک لە سێدارەدەدران، دوور دەخرانەوە و بە  زیندانیکردن پاکتاو دەکران، ئەوەی لە دوای ئەوان مایەوە نائومێدی، بێباوەڕی و ئازارێکی گەورە بوو. ئەوە دەبینرێت، کە بەهاکان و هاوکارییەکان نەدەمان و لەبەر یەک هەڵدەوەشان.

بێشک رێبەر ئاپۆ لە مێژووی کوردستاندا بە ڕێبازی ڕێبەرایەتی خۆی تاکانە و بێ هاوتایە. ئەوە یەکەمجارە لە مێژووی کوردستاندا ڕێبەرێک بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی دەستگیر دەکرێت، لە زیندانی تاکەکەسیی ئیمراڵی دانراوە، بەڵام سەرباری ئەوەش کورد پەرت و بڵاو نەبوون. سەرەڕای ئەوەی ٢٥ ساڵ بەسەر پیلانگێڕییەکە دا تێپەڕێوە، بەڵام خەبات و بەرخۆدانیان هەمیشە بەردەوام بووە. وەک وتم، لە مێژووی کوردستاندا شتێکی تاکانە و بێ هاوتایە. ڕێبەر ئاپۆ حیزب و گەلێکی وەهای دروستکردووە، کە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لەم ئاستەدا دڵڕەقانەیەدا بەرامبەر ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش حیزب و گەل بە سووربوون و ڕێکخستن لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی خۆیان بەردەوامن، ئەمە لە مێژووی ئێمەدا شتێکی نوێیە و زۆر گرینگن.

 باری دەروونیی مرۆڤ و کۆمەڵگا لە یەک دەچن، وەک ئەوەیە کە یەکتر تەواو دەکەن. کاتێک ڕووداوێک، کە مڕۆڤ چاوەڕوانی نەبێت و ڕوو بدات، ئەستەمە مرۆڤ پێی نەهەژێت و نەکەوێتە حاڵەت و دۆخی نائاسایی و ئاوارتەوە. تۆ ڕووبەڕووی بارودۆخێک دەبیتەوە، کە چاوەڕێی نەبوویت. بە دڵنیاییەوە، کاریگەرییەکەی لە ئاستی شۆک دا دەبێت. ڕادەستکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بە تورکیا، کاریگەریەکی وەهای لەسەر حزبەکەمان، هەڤاڵانمان و گەلی کوردستان دانا. کورد بیری نەکردەوە و باوەڕی نەدەکرد، کە ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر بکرێت. نەیدەتوانی پێشبینیی ئەوە بکات، کە سیستمی باڵادەست و سیادیی نێونەتەوەی قۆڵەکانی خۆی وەک ئەختەپوتێک بە هەموو شوێنێک دا بڵاوبکاتەوە و بەتایبەتی لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا لە دژی حزبەکەمان بەشێوەیەکی دڵڕەقانە و زاڵمانە هەڵسوکەوت بکات، بۆیە کاتێک پیلانگێڕییەکە ئەنجامدرا، بۆ کورد وەک ڕۆژی قیامەت بوو. هەندێک گریان، هەندێک پاڕانەوە، هەندێکیشیان ئاگریان لە جەستەیان بەردا، هەندێک خواستیان دوژمن بسوتێنن، هەندێک نفرەتیان لە فاشیستەکان کرد، بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە، کەسانێکیش هەبوون داوای گەورەکردنی تێکۆشانیان دەکرد، هەموو شتێک ڕوویدا.

گەلەکەمان لە دژی پیلانگێڕی لە چوار پارچەی کوردستان، لە زیندانەکان، لە ئەوروپا، لە هەموو شوێنێکی جیهان ناڕەزایەتییان نیشاندا و بە یەک دڵ و یەک دەست ئیرادەی خۆیان دەستنیشانکرد. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مادلین ئۆڵبرایت لەو کاتەدا دانی بەوەدا نا و وتی: 'ئێمە دەمانزانی کاتێک ئۆجالان دەستگیر بکرێت و ڕادەستی تورکیا بکرێت، کورد ناڕەزایی نیشان دەدات: بەڵام هیچ کەسێک چاوەڕوانی ناڕەزایەتی و کاردانەوە لەو ئاستەدا نەدەکرد'. بەڕاستی بەرخۆدانی گەلەکەمان بێهاوتا بوو. هاواری سەرەتا، بەرخودانی دەستپیکی مێژوویی، کە بە شکۆداری لە زیندانەکاندا لە کەسایەتی هەڤاڵ خالید ئۆراڵ بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن" بە بەرخۆدان و ئیرادەیەکی ئاوارتە و نائاسایی دەیان هاوڕێمان دروستبوو، کە چوونە کاروانی نەمران. نەک هەر لە زیندانەکاندا لە زۆرێک لە شار و شارەکانی تورکیا و کوردستان دا بەرخۆدان و شەهیدبوونی هاوشێوە هەبوو، کە ترسی خستە دڵی دوژمنەوە و بانگهێشتی گەلەکەشمان بوو بۆ بەرخۆدانی شکۆدار.

ژنان و گەنجانی کورد لەم پرۆسەیەدا چالاکانە و چابوکانە چالاکیان ئەنجامدا و جوڵانەوە، لە هەموو شوێنێکدا پێشەنگایەتییان بۆ چالاکی و بەرخۆدان دەکرد. لە باکور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها لە ئەوروپاش لە هەموو شوێنێک گەلەکەمان بە شێوەیەکی تەیار بوو و هەمەلایەنە هەستابوویە سەر پێ و بەرخۆدانی بۆ خۆی کرد بە بنەما. لە هەموو ئەو ناوچانەدا ئەو هاوڕێیانەمان، کە جەستەی خۆیان کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر و شەهید بوون، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموویان دەکەمەوە.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لەنێو کورداندا ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی دروستکرد. هەموو چین و توێژەکانی کوردستان، هەروەها عەشیرەتەکان و هۆزەکان، بەشێکی زۆر لە جەردەوانەکان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکیانگرت، هەڵوێستێکی شایستە و شکۆدار و یەکێتیی نەتەوەیی نیشان دا. ڕۆحی یەکێتیی نەتەوەیی نەک هەر لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو ئەو شوێنانەدا پێکهات، کە کوردی تیادا بوو. هەتا پرۆسەی پیلانگێڕی، پێشتر لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان هەمیشە لە کاتی جیاوازدا لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکاندا ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتیی تا ئاستی ڕاپەڕین جموجوڵ و کاردانەوەی گەل هەبوو، بەڵام هیچ ئیرادەیەک، هیچ ڕێبەرییەکی یەکبوونی ڕۆحی و هۆشیاری و وشیارییان دروست نەکرد و گەلەکەمان هەمان هیوا، هەمان ئازار و هەمان داهاتوو و چارەنووس بگۆڕێت، بەرخودان ئەنجامدەدرا، ئازار و ژان هەبوو، هیوا، باوەڕ و ئامانج بە زۆری تەنها لە بەشێکدا قەتیس مانەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە مێژووی هەزاران ساڵە و کوردستان، کە دەروازەی مرۆڤایەتییە،  گەلەکەمان نەک هەر لە ڕووی جوگرافی و دیمۆگرافییەوە دابەش و پارچە کرابوو، بەڵکو لە ڕووی ڕۆحی و دەروونی و مێشکیشەوە هەوڵ دەدرا، کە تێکبشکێنرێت و لە ناو ببرێت. لەوە زیاتر دۆخ و حاڵەتێکی نائەخلاقی، بێویژدانی و دڵڕەقانەتر نییە. کورد هەمیشە ئازاری ئەمەی دەچەشت، بۆیە هەمیشە پێویستیان بەیەکڕیزیی ڕۆحی و نەتەوەیی هەبوو. هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ، پارادایمەکەی، ڕۆحی خەبات و تێکۆشان و وشیاری نەتەوەییەک، کە دروستی کردووە، وەڵامێک بوو بۆ ئەو پەرۆشییە مێژووییەی گەلەکەمان، بۆیە گەلەکەمان بۆ یەکەمجار لەم ئاستەدا لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی بە بەهێزی یەکێتیی نەتەوەیی نیشاندا و خاوەنداری و پشتیوانیی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد.

ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەی چی بوو، چ دەرئەنجامێکی لێکەوتەوە؟

 بێگومان زۆر بە قوڵی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوبات بیریان کردەوە، مشتومڕیان لەسەر کرد و ئامانجەکانی پیلانگێڕییەکە و دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانیان لێکدایەوە. بەم شێوەیە ئەنجامیان دا، بۆیە حسابی ئەوەیان کردبوو، کە دەرئەنجامەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەی زۆر گەورە دەبێت، کە بە دەگمەن پیلانگێڕییەک لەم ئاستەدا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەنجام دراوە.

 دوای هەرەس و ڕووخانی ڕیال سۆسیالیزم، ڕێکخستن، گرووپ، کۆمەڵەکان و کەسایەتییەکان، کە لە جیهانی یەک جەمسەری دا بە  پێی بەها ئەخلاقییە سۆسیالیستییەکان تێدەکۆشان، کەوتنە ناو بۆشاییەکی گەورەوە، کەوتنە ناو هەوڵ و لێکۆڵنەوە و وردبونەوەوە. بزووتنەوەی پەکەکە یەکێک  لەو بزووتنەوە سەرەکییانە بوو، کە بە کەسایەتی و ناسنامەی سۆسیالیستی ڕاستەقینەی سەدەی ٢٠هەمەوە  بەرەو ساڵی ٢٠٠٠ دەڕۆیشت و بە پێداگری و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە تێدەکۆشا. موراڵ و ورە و پشتیوانییەکی گەورە بوو بۆ هێزە شۆڕشگێڕە سۆسیالیستەکانی جیهان. مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی لەو ئاستەدا نەبوو، کە ڕابەری سەدەکە بکات و بۆ ئەوەی مۆری خۆی لەم  سەردەمە بدات ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی پەکەکەی بە ڕێبەرایەتیی خۆی قبوڵ بکات. شکست لە ڕووی بەها ئەخلاقی و ئایدیۆلۆژییەکان لەلایەکەوە، پەکەکە بزووتنەوەیەکی وەها بوو، کە هەمیشە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی نوێدەکردەوە، بەرەو پێشی دەبرد و بەهێزی دەکرد. لەو کاتەدا حسابی ئەوە دەکرا کە دەبێت بە دڵنیاییەوە گورز و زیان لەم بزووتنەوەیە بدرێت و هێڵی نۆکەری و ڕێبەرایەتیی جێگرەوە بهێننە پێشەوە.

واتە یەکێک لەئامانجەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەوە بوو،  بەناوی کوردو کوردستانەوە هێڵی پارتی (پەدەکە) بهێننە پێشەوە و  بیکەن بە بەردەنگ و موخاتەب. لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا پەکەکە لە ناو خۆیدا تووشی کێشەی جدی دەبێت و لە خۆبەدەستەوەدان تاوەکو خۆ بە لیبرالیزمکردن دەڕوات، بەڵام بە تەواوی لەبەر یەک هەڵنەوەشێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بێ کاریگەر دەبێت. وەک دواتر بینرا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕاستی بە شێوەیەکی نائەخلاقانە رێکخرابوو. بە قسەکردن و هێنانە بەر باسی پرۆسەی شۆڕش و خەباتی سەرکردە ساختەکانی کورد، هەندێک کەسایەتی و گروپی وەها دروستبوون، کە ڕوویان لە ڕیفۆرمیزم کرد و لە هەموو هەلومەرجێکدا دەستبەرداربوون لە چەک-یان دەسەپاندز ئەو بەها و نرخانە، کە پەکەکە دەیان ساڵ بە بەها پیرۆزەکان دروستی کردبوون، دەیانویست دابەش و پارچە و بڵاوەی پێ بکەن. بۆیە بەڕاستی پیلانگێڕییەکە مەترسیدار بوو.

 ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە گەورەترین بەربەست لە بەردەم مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دەبینران، کە نەیدەهێشت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوپێی خواستی خۆیان دیزاین بکەن. ئەوە ڕوونە سەرمایەداری بنەمای هەبوونی خۆی دەبەستێتەوە بە قەیران و تەنگاوییەکانەوە، بۆیە هەرگیز جگە لە بەرژەوەندی و دەستپێشخەریەکانی خۆی هیچ سەقامگیری و ئارامییەکی ناوێت. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەم خاڵەدا لەمپەر بوون لە بەردەم حساباتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دا. کۆبوونەوەی قاهیرەی ساڵانی ١٩٢١ – ١٩٢٢ ئاشنان و دەزانرێن. امانجی کۆبوونەوەکەی قاهیرە ئەوە بوون، کە کێشەی کورد بە ناچارەسەری بمێنێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەپێی بەرژەوەندییەکانی  خۆیان دیزاین کرد. پیلانگێڕیی نێونەتەوەی لە پڕۆسەیەکدا ئەنجامدرا، کە ڕژێمی فاشیست و داگیرکەر بەرەو  پرۆسەی چارەسەربوون دەڕۆیشت و بۆ چارەسەری گوشاری لەسەر بوو، بەڵام بەدەستێوەردانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێگە لە چارەسەرکردنی کێشەکە گیرا.

هەر وەک لە کۆبوونەوەکەی قاهیرەدا خواستیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دیزاین بکەن، کارە ڕاست و دروستەکە ئەوەیە، کە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە (BOP) لەم ڕوانگەیەوە هەڵبسەنگێنرێت. لەوکاتەدا ئامانجێکی دیکەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەی، پرۆسەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە بەهۆی ئەم پێویستییەوە بوو بە کارنامە و ئەجیندا و هێنرایە پێشەوە. بۆ ئەوەش ئیسلامی سیاسیان بەرەوپێش دەبرد، رێکیان دەخست و کەسایەتیەکی فاشیستی وەک تەیب ئەردۆغان، گوایە لەبەر ناسنامە ئیسلامییەکەی دەهێننە پێشەوە و بەپێی پرۆژەکە ئامادەیان کرد. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەو ئامانجە بەرفراوانەی هەبوو.

ئامانجێکی دیکەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەوەبوو کە گەلانی کورد و تورک بەشەڕ بدەن، تۆوی شەڕێکی سەدان ساڵە بچێنن و وابکەن کە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە نەتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن. پەکەکە لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا ئایدۆلۆژییەکی جێگرەوە، پاڕادایمی سۆسیالیزم و دیموکراسی بوو. ئەگەر رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە دۆخی ئاستەنگی لاببرانایە، وەک سەرەتای سەدە رێی تێدەچوو کە گەلانی ناوچەکە بەشەڕ بدەن و بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان رێکیان بخەنەوە.

پیلانگێری نێونەتەوەیی لە کەسایەتی رێبەرئاپۆدا ئاڵنگارییەکی زۆر گەورە بۆ پارتەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان بوو. رێبەر ئاپۆش بەهەمان جدییەت، قوڵی و بەرفراوانی هەنگاوێکی مێژوویی دەستپێکرد کە وەک "لەدایکبوونی سێهەمی من' ناودێری کرد و بەم هەنگاوە پیلانگێری نێونەتەوەیی لە ئاستێکی گەورەدا پوچەڵ کردەوە. هەر بۆیە یەکەمین؛ پیلانگێری نێونەتەوەیی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا سەر نەکەوت، پوچەڵ کرایەوە.

دووەم؛  پەکەکە پاکتاونەکرا، بە پێچەوانەوە خۆی نوێکردەوە و بە شێوەی بەهێزتر درێژەی بە تێکۆشانی خۆیدا. نوێکردنەوەی ئەو پاڕادیگمایەی رێبەر ئاپۆ هێنایە کایەوە، لەناو پەکەکە و تێکۆشانی ئازادیدا لە ئاستێکی شۆڕشگێڕیدا پێشکەوتنی خوڵقاند.

سێیەم؛ پەکەکە نە لە رووی ئایدۆلۆژی و نە لە رووی ئەخلاقییەوە، هەروەها ماددی و سەنگەرەکانەوە هەرگیز لاواز نەبوو، بە پێچەوانەوە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نوێنەرایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا گەیاندە ئەو ئاستەی زیاتر قەبوڵ بکرێت.

چوارەم؛ دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر بەپێچەوانەی سەرهەڵدانەکانی کوردان لە مێژوودا بۆ یەکەم جار لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ و پەکەکە سەرنەکەوت، گەلی کوردیش بە پەکەکەوە گەیشتە ئاستی نەبەزین و شکستنەهێنان و بووە خاوەنی هێز، مۆڕاڵ و پشتگیری.

پێنجەم؛ کەسایەتی بارزانی و راستی پەدەکە کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێزە پیلانگێڕەکان لە بری رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئامادەیان کرد و ویستیان بیخەنە پێشەوە، وەک هێزێکی پیلانگێڕ لەناو کورددا ریسوابوو، وەک چاوەڕێیان لێدەکرا نەیانتوانی رۆڵی رێبەریەتی گەلی کورد جێبەجێ بکەن. پارادۆکس و دژیەکیەکەی ئەوەیە کە لەپای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و لە ئەنجامی سەرکەوتنی هەمیشەیی پەکەکەدا قەوارەی باشوری کوردستان لە ئاستی نێونەتەوەیی و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قەبوڵ کرا. پارادۆکس و خاڵی دژیەکی لەوەش گەورەتر ئەوەیە کە کەسایەتی بارزانی و هێڵەکەی سەرباری ئەوەی لەیەکەم رۆژەوە بەشێک لە پیلانگێڕییەکەبوو، ئەمڕۆ لە بەرامبەر بە پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کۆلۆنیالیست لە هاوکاریدایە و پێکەوە دەجوڵێنەوە.

شەشەم؛ ئامانجی بەشەڕدانی گەلانی کورد و تورک پوچەڵ کرایەوە. پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ ئافراندی لە دژی هەموو جۆرە نەتەوەپەرستیەک، بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی بەرەوپێش دەبات، یەکێتی گەلان ئایندەی ئازاد و دیموکراتیک، تێکۆشانی هاوبەش و ئیرادەی هاوبەش دەخوڵقێنێت. ئەوەی ئێستا لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا روودەدات خودی ئەوەیە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان ئەو تێکۆشانە بەردەوامە.

حەوتەم؛ رێکخستنە ساختەکان بە بەرگی ئیسلامی کە وەک ئەنجامێکی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە ویستیان دروستیان بکەن، لەبەردەم تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلان گەیشتە ئەو ئاستەی لە پەلاماری خاوەنەکانیان بدەن. واتە هەر وەک چۆن رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک چەتەکانی داعش و نوسرە بوونە بەڵا بۆ سەر مرۆڤایەتی، لەسەر ناوی ئیسلام ئاکەپە و ئەردۆغانیش بەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە دۆخێکی مەترسیدار. لەو رووەوە پیلانگێڕی لە بری ئەوەی بگاتە ئامانج، رووبەڕووی دۆخێکی پێچەوانە بووەوە.

بێگومان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە رووی ئامانج و ئەنجامەکانیەوە هێندەیتر بە بەرفراوانی دەتوانرێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. رێبەر ئاپۆ وتی تاکە پڕۆژەی من کە بە نیوەناچڵی و تەواونەکراوی ماوەتەوە پڕۆژەی ئازادی ژنە. بەڵام کەسایەتی ژنی ئازاد و رێکخراوەییەکەی کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە ئافرێنراوە بە تێکۆشانی خۆی بەرامبەر بە رێکخراوە چەتەکانی وەک داعش و نوسرە، تێکۆشان لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر جۆش و خرۆشی بە مرۆڤایەتی بەخشی و خستیەسەرپێ. هەربۆیە کەسایەتی و هێڵی ژنی ئازاد دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەهێزتر بوو و ئەم رۆڵەی گرتەئەستۆ کە مۆری خۆی لە قۆناغی مێژوویی بدات.

بزوتنەوە لە هەڵسەنگاندنەکانیدا باس لەوە دەکات پیلانگێڕییەکە هەرچەندە سەرکەوتووش نەبووە، بەڵام بەشێوەی جیاجیا بەردەوامە. ئەگەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە بە چ قۆناغێکدا تێپەڕیوە و ئەمڕۆ چۆن بەڕێوە دەبرێت؟

بێگومان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە دژواری پوچەڵکراوەتەوە. بەڵام لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوباتدا، رێبەر ئاپۆ لە ساڵیادی ٢٥ەمینی پیلانگێڕییدا هێشتا لە دوورگەی ئیمڕاڵییە و بە تەنیا لە زینداندایە. هەر ئەمە دەریدەخات کە پیلانگێڕی بەردەوامە. پەیوەست بەوەوە پرسی کورد و قەوارەی ئازادی گەلی کورد بەدەستنەهێنراوە. تا تورکیا دیموکراتیک نەبێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوام دەبێت. کاتێک سەرلەنوێ رێبەر ئاپۆ ئازادی جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، کوردیش ئازاد دەبن، هەر کە تورکیا دیموکراتیک ببێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە تەواوەتی پوچەڵ دەبێتەوە. لەو واتایەدا و لەو رووەوە هەرچەندە راستە کە پیلانگێڕی نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی کە لە سەرەتا پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام بە هەمان شێوە و بە رێبازی جیاجیا هێشتاش بەردەوامە. پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات بە هەموو جۆرە هێز و گوشارێکی سیاسی، دەرونی و تەنانەت جەستەیی ئەنجامدرا. پیلانگێڕیی ئێستا لە ئیمراڵی لە رێگەی گۆشەگیریی قورس لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. ماوەی چەند ساڵە لەبارەی ژیان و تەندروستی رێبەر ئاپۆ ناتوانین هیچ زانیارییەک وەربگرین. لەبەر ئەوە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو ئاستەکاندا هەم پێویستییەکی ئەخلاقی و هەمیش ئەرکێکی مێژووییە.

سەرباری هەموو شێوەکانی کاردانەوە و تێکۆشانیش، دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر، قڕکەر و کۆلۆنیالیست، نەیهێشتووە کە ئێمە لەبارەی دۆخی رێبەر ئاپۆوە زانیاری بەدەستبهێنین و بە هیچ شێوەیک رێگە نەدرا کە بنەماڵە و پارێزەران دیدار سازبکەن، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە هێشتاش پیلانگێڕییەکە بە شێوەیەکی بێ ئەخلاقی بەڕێوە دەبرێت. سەرباری ئەمە ٢٥ ساڵە هێشتا پیلانگێڕی بەردەوامە و لە دژی پیانگێڕی تێکۆشانیش بەردەوامە، دەبێت ئیتر بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی دەستەبەر بکرێت. جگەلەوە هیچ دەستکەوت و بەرەپێشچوونێکمان بە پێویست دانەنرێت و نابێت ببێتە هۆی ئەوەی بکەوینە ناو ئاسودەییەوە. لەبەر ئەوەی وەک باسم کرد، رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی زیندانییە. زانیارییەک یاخود بچوکترین هەڵسەنگاندنی رێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی گەورە لەسەر پارتەکەمان و گەلەکەمان لە رووی ورەوە ساز دەکات. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست، رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە رێبەر ئاپۆ لە گەلەکەمان و پارتەکەمان گۆشەگیر دەکات و خستوویەتیە دۆخیک کە ئێمە نەتوانین دەنگی ئەو ببیستین و زانیاری لێوەربگرین. بێگومان ئەوە رێبازیکی چەپەڵی پیلانگێڕی و شەڕی تایبەتە.

ئێمە وەک بزوتنەوە دژوارترین تێکۆشانی سکۆداری هەموو سەردەمەکان پەیڕەو دەکەین.بە هەمان شێوە دەوڵەتی تورکی فاشیستی کۆلۆنیالیستیش بە بەکارهێنانی ئەزمونی شەڕی ٤٠ ساڵە هەموو توانا و دەرفەتەکانی، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و هەروەها بە وەرگرتنی یارمەتی نێونەتەوەیی، بە تایبەتی ئەمریکا و ناتۆ هێرشەکانی خۆی بەبێ ئەوەی پێودانگ و بنەمای ئەخلاقی بناسێت درێژە پێدەدات. لەو هێرشانەدا رۆژانە دەیانجار گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاردەهێنێت. ئەمەش دەریدەخات کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە. لەبەر ئەوەی لەم شەڕەدا کە لە دژی گەریلا وەک شێوازیکی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی هێزی نێونەتەوەیی بوونی هەیە.

لەبەر ئەوە هێرشەکە خاوەنی کاراکتەر و رەهەندی نێونەتەوەییە. سەرباری ئەوەی بەکارهێنانی ئەو چەکانە قەدەغەیە و هەموو جۆرە سزایەک بەسەر ئەوانەدا دەسەپێندرێت کە بەکاریان دەهێنن، بەڵام بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دەوڵەتی تورک قەبوڵ دەکرێت و لەو رووەوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکرێت. ئەوەش بەردەوامییەکی دیکە پیلانگێریی نێونەتەوەییە. بە کورتی دەموێت ئەوە بڵێم، رێبەر ئاپۆ، دیالێکتیکی پەکەکە، دیالێکتیکی پەکەکە و گەلی کورد گرنگە. بەدەربڕینێکی دیکە لەو بابەتانەدا هیچ بەرەوپێشچوونێک لەوانی دیکە دابڕاو و سەربەخۆ نییە. ئەگەر ئەمڕۆ لە کوردستان هێرش دەکرێتە سەر سیاسەتی دیموکراتیک و گەورەترین ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە مێژوودا ئەنجام دەدرێن، بێگومان پەیوەندی ئەوە بە راستی رێبەر ئاپۆوە هەیە. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە واتای ئەوەیە کە رێگریی لە قڕکردنی سیاسی دەکرێت. دانانی قەیوم بۆ هەموو شارەوانییەکان کە لەلایەن هەدەپەوە بەدەستخراون، کە نزیکەی ٧ ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە و خاوەنی ٨٠ شارەوانییە، گرتنی هەموو هەڵبژێردراوەکان و داواکاری گرتنی سەدان بەڕێوەبەر و ئەندامی پارتەکەیان و سزادان و دوورخستنەوەیان لە سیاسەت، نمونەیەکی روونی بەردەوامی پیلانگێریی نێونەتەوەییە.

ئەمڕۆ ئەگەر بە دەیان هەزار شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا راگیراون، ئەگەر سەدان جەنگاوەری پەکەکەی ئاپۆیی ٣٠ ساڵە هێشتا لە زینداندان، ئەوە لەگەڵ راستی رێبەر ئاپۆ خاوەنی دیالیکتیکێکە. گەر ئێمە هەموو ئەمانە کۆبکەینەوە، وەک لایەنێکی دیکەی پیلانگێری، شەڕێکی تایبەت هەیە کە بە شێوەیەکی نائەخلاقی و بێ باکانە بەڕێوەدەچێت. ئەمە بەو واتایەیە کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر پەکەکە و گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا، لە سەر ئاستی بیرۆدزی، سیاسی، سەربازی و دەرونی بەردەوامە. لەبەر ئەوە ئەم تێکۆشانە تا رێبەر ئاپۆ بگاتە ئازادی جەستەیی خۆی، تا گەلی کورد بگاتە قەوارەی ئازاد و دیموکراتیکی خۆی، بەردەوام دەبێت. ئەوکاتەیە کە پیلانگێڕیی شکست دەهێنێت یاخود کۆتایی پێدێت. خۆی لە خۆیدا هەندێک جار ئەو قۆناغانەی کە ئێمە دەکەوینە دژوارییەوە یاخود گوشار دەخرێتە سەر دوژمن هەن. تا جەوهەر و کاراکتەری قۆناغەکە بەم جۆرە بێت، پیلانگێڕی بە شێوەیەک بەردەوام دەبێت.

لەوەڵامی پرسیارەکەشتان دەبێت جارێکی دیکە بڵێم کە تێکۆشانمان لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی بە زۆر قۆناغی دژوار و هەستیاردا تێپەڕیوە. لەبەرامبەر هەموو جۆرە شێوازەکانی پیلانگێریی نێونەتەوەیی، بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان ویستوومانە وەڵام بدەینەوە. هەوڵیاندا سەرۆک و کەسایەتی ساختە سازبکەن و بیانهێننە پێشەوە، بەڵام لەوەدا سەرنەکەوتن. لە دەژی هەر کێشەیەکی لەم جۆرە کە ئێمە رووبەڕووی بوونەوە، وەک پارتەکەمان ئێمە بۆخۆمان کردە هۆکارێک کە لە رووی ئاستی بیردۆزی و رێکخستنەوە باشتر خۆمان بە رێکخستن بکەین.  

ئەگەر پارادایمی رێبەر ئاپۆ و ئەو بەرخودانەی ئێمە گرتبوومانەبەر سەرنەکەوتبوایە یاخود بوار و زەمینەیەک بۆ دەرکەوتن و هاتنەپێشی رێبەر و کەسایەتی ساختە بڕەخسایە، ئاشکرایە کە ئەمڕۆ شتێک بە ناوی پەکەکە بوونی نەدەما. ئەگەر پەکەکە بە پێشەنگایەتی ژنانی شەنگال لە بەرامبەر داعش سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەست نەهێنایە، رێبەران و کەسایەتی ساختە بەسەر گەلەوە دەبوونە بەڵا. گەر پەکەکە نەبوایە، نە شەنگال رزگار دەبوو و نە شۆڕشی رۆژئاوا دەهاتە ئاراوە. هەر بۆشاییەک کە ساز دەبوو، هێڵی ئاپۆیی هەوڵی دا رۆڵی خۆی تێدا بگێڕێت. لە دژی ئەو پێکهاتەکانی دژە-پەکەکەش کەوتنە هەوڵەوە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە راستیش ویستوییەتی و دەیەوێت هەبوونی خۆی وەک رێبازێکی شەڕی تایبەت، بە کۆنسێپتی نوێوە کە بەردەوام بەهێزیدەکات، خۆی نوێ دەکاتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە دەیسەپێنێ و دەیەوێت سەربکەوێت، بەردەوامە. بێگومان ئەوەی ئەو ئەنجامە یەکلایی دەکاتەوە ئاستی ئەو بەرخودانەیە کە ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل لە هێڵی رێبەرئاپۆدا نیشانی دەدەین. هێڵی رێبەر ئاپۆ بێ پسانەوە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. بێ شک سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەبێت و شکست بۆ هێزە پیلانگێڕەکان دەبێت.

ژ. ت/ هـ . ب