بە دیمەن

بایک: ئێمەش ئەرکەکان لە ئەستۆ بگرین، هەموو شتێک تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە جێنەهڵین

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەر بنەمای گۆڕان و گۆڕانکاری خۆی نوێدەکاتەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە هەمووان پێشەنگایەتی هەنگاوی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بکەن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤی، بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕووداوەکانی دوای ئەم بانگەوازە، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاوتوێ کرد.

دەقی قسەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە لە مانگی ڕەمەزان و نەورۆزداین، جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە، بەم بۆنەیەوە جەژنی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم و شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی بە بیر دێنمەوە، ڕێز وحورمەتی خۆمیان پێشکەش دەکەم. ئەوان هەمیشە پێشەنگی تێکۆشانی ئێمەن."

وەک دەزانن ڕێبەر ئاپۆ پلانێکی مێژوویی دەستپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵی ١٩٧٣دەستوەردانێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد و کوردستان دەستپێکرد. هەروەها ئەمڕۆ دەستێوەردانێکی گەورەتر و قووڵتر دەکات. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی دەستپێکرد، گەلی کورد لە خەوی مەرگدا بوو. لە ڕەگ و مێژووەو هەموو ئەو شتانەی کە هی ئەو بوو، لێ دابڕێندرابوو. بۆیە بەرەو لەناوچوون دەڕۆیشت. هەمووان پێیان وابوو کورد قەد سەرهەڵناداتەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی قبوڵ نەکرد. وتی "ژیانێک کە گەلی کورد لەناو ببات ژیان نییە. ژیانێک بۆ گەلی کورد پێویستە". بۆیە دەستوەردانێکی مێژوویی کرد و هەموو شتێکی پێچەوانە کردەوە. لە ئەنجامدا گەل ڕاپەڕی و هەستایەوە.

لەبەر ئەوەی هەموو ڕێگاکان داخرابوون. تەنها یەک ڕێگا بۆ کورد مابوو. ئەویش ڕێگای رووبەڕوو بوونەوە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی بە ڕێبازی چەکداری. هیچ ڕێگایەکی تر نەمابوو. ئەم شەڕە بووە هۆی پەرەسەندنی تێکۆشانی چەکداری. گەریلا ڕۆڵێکی مێژوویی نواند. لە ئەنجامدا گەلی کورد دەستی کرد بە ڕاپەڕین و بوو بە گەلی نەورۆز. ئەم گەلە کە لە لێواری مردندا بوو، زیندوو بوونەوە و هەستانەوە. ئیتر تێکۆشانی بۆ خۆی و ئازادی و دیموکراسی دەستپێکرد.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێمە شۆڕشی ژیانەوەمان سەرکەوت، ئێستا کاتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەلی کوردە، ئەم تێکۆشانەی دەستپێکرد و ویستی ئەو تێکۆشانەی کە دەستی پێکردووە لە بزووتنەوەیەکی چەکداری دەربهێنێت و بیباتە گۆڕەپانێکی سیاسییەوە. بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشان لەسەر زەمینەی سیاسی بە شێوەیەکی دیموکراتیک پەرە پێبدات. چونکە هەموو ئامانج و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتنی ئەو گەلە بوو کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان دەکەن.

لەبەر ئەمەش دەبێت ڕێگەی سیاسی و دیموکراسی پێش بخرێت. تێکۆشانی دیموکراتیک و سیاسی دەبوو پێشبخرایە. چارەسەری لەسەر ئەم بنەمایە پێشبخرایە. لەبەر ئەمەش ساڵی ١٩٩٣ ئاگربەست ڕاگەیاندرا. تورگوت ئۆزاڵ وەڵامی ئەم ئاگربەستەی دایەوە. پڕۆسەیەک بۆ دیموکراسی و سیاسەت پێشکەوت، بەڵام ئەم پڕۆسەیە لەناوبرا. چەتەکانی نێو بزووتنەوەکە و لە دەرەوەی بزووتنەوەکە و ئەوانەی دەوڵەت پێکەوە ڕێگەیان نەدا ئەم پڕۆسەیە پێشبکەوێت. لە کۆتاییشدا تورگوت ئۆزاڵ تیرۆر کرا.

بەڵام ڕێبەر ئاپۆ، لە بڕیارەکەی پێداگری کرد. بۆیە ئەم بانگەوازییەی دەستپێکرد و لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند دیداری ئەنجام دا و لەگەڵ تورگوت ئۆزاڵ دەستی بەم پڕۆسەیە کرد، دەستی لەوە هەڵنەگرت. لە ساڵی ١٩٩٥دا ڕاپۆرتێکی بۆ بزووتنەوەکە ئامادەکرد کە کۆنگرەی گۆڕانکاری لە بزووتنەوەکە پێشبخات. لە کۆنگرەی ٥ـەمدا هەندێک گۆڕانکاری پێشخرا، بەڵام ئەو گۆڕانکارییانە بە پێی داواکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشنەکەوت.

ڕێبەر ئاپۆ لە دوای کۆنگرەش لەسەر ئەو ستراتیژەی دەیویست پێشی بخات، گۆڕان و گۆڕانکاری لە بزووتنەوەکە کە دەیویست پێشی بخات بە پێداگرییەوە بەردەوامبوو، هەنگاوەکانی لەسەر ئەم بنەمایە بوو. وەکتر لە تورکیا نەجمەدین ئەرباکان، هاتەسەر دەسەڵاتداری. نەجمەجدین ئەرباکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەندێک نامەی نارد. ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەو نامانەی دایەوە. نەجمەدین ئەرباکانیش دەیویست پرسی کورد چارەسەر بکرێت. وەک ئەوەی دەمانویست تورگوت ئۆزاڵ  و نجمەدین ئەرباکانیش نەیاندەویست چارەسەری پێش بخەن، بەڵام دەیانزانی ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، تورکیا لە ڕووبەڕووی کێشەی گەورەتر دەبێتەوە و گورزی بەر دەکەوێت. هەربۆیە دەیانویست بە شێوەیەک ئەم پرسە چارەسەر بکەن، وەک چۆن تورگوت ئۆزاڵ لە ناوبرا، نەجمەدین ئەرباکانیش لە ناوبرا.

دوای ئەوەش دیسان ڕێبەر ئاپۆ لەم هەنگاو و ستراتیژییەی کارەکانی بەردەوامبوو. لە ١٥ی ئابی ١٩٩٨دا ڕێبەر ئاپۆ قسە و هەڵسەنگاندنی کرد. ئەم کارە کە لە ساڵی ١٩٩٣دا دەستیپێکرد، لە ساڵی ١٩٩٥دا پەرەی پێدا بوو، ویستی لە ١٩٩٨دا بە ئامانجی بگەیەنێت. ئەو گۆڕان و گۆڕانکارییەی لە تەڤگەردا پێشی خستبوو، دەیویست بە ئەنجامی بگەیەنێت. لەسەر ئەم بنەمایە دیسان ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام وەڵامەکەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوو. بەمە ویستیان پێش لە ڕێبەر ئاپۆ بگرن. بینیان ئەگەر لەم تەڤگەرەدا گۆڕانکاری پێش بکەوێت ئیدی ناتوانن پێشی بگرن و تەڤگەر مەزنتر دەبێت. بۆ ئەوەی ئەمە پێشنکەوێت پیلانگێڕی نێونەتەوەییان دەستپێکرد.

ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیرا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دیسانیش دەستی لە ئامانجەکانی هەڵنەگرت. لە هەلومەرجی زۆر سەختدا و لە ناو بێ دەرفەتیدا ئەو تێکۆشانەی لە ١٩٩٣دا دەستی پێکردبوو، پەیوەست بە هەلومەرجەکانی ئیمراڵی تەواوی کرد. یانی لە تەڤگەردا گۆڕان و گۆڕانکاری، سەرلەنوێ ڕێکخستنکردنی تەواو کرد. لەسەر ئەو بنەمایە پارادایمێکی نوێی دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٥دا تەواوی کرد. گوتی 'بەرپرسیارێتی ئەمە دەخمە ئەستۆی خۆم. بە پێی ئەمە پارادایم لە هەلومەرجی ئیمراڵیدا کار پێشکەوت. ویستی تەڤگەر بە تەواوی بخاتەسەر ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیک. ویستی بە ڕێگەی دیموکراتیک و سیاسی، پرسی کورد چارەسەر بکات. دەیویست لەوێ هەنگاوی پێشکەوتن بخوڵقێنێ. ئەوانەی نەیاندەویست پرسی کورد چارەسەر ببێت و هەمیشە شەڕ هەبێت، تاوەکو بتوانن ڕانتخوری پێشبخەن دەستوەردان لەدوای دەستوەردانیان دەستپێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣، ٢٠٠٥، ٢٠٠٩، ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا بۆ ئەوەی بزووتنەوەکە نەکەوێتە ناو پارادایمی نوێ دەستوەردان کرا. بۆ ئەوەی تەڤگەر بە پێی پارادایمی نوێ خۆی پێشنەکەوێت و بتوانن قڕکردن و لەناوبردن پێش بخەن دەستوەردان کرا. ڕێبەر ئاپۆ دەستی لەمەش هەڵنەگرت. بۆیە ئارمانجی ڕێبەر ئاپۆ ئەوە بوو ئەو گەلەی کە لە هەر هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات، بەرەو پێشی ببات. لەوەدا ئەنجامی وەرگرتبوو.

بۆیە وتی، "سەردەمی گەلان لە ئێستاوە دەست پێدەکات و سەردەمی حیزبایەتی کۆتایی هاتووە". پەکەکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بەجێهێناوە. ڕێگری لە ئاسمیلەبوون و جینۆسایدی کرد. گەلی کوردی ژیاندەوە و لە خەوی مەرگ ڕایپەڕاند. وایکرد گەلی کورد عاشقی ئازادی و دیموکراسی بێت. ئیتر بەو بۆنەوە ئەرکی پەکەکە تەواو بوو. ئێستا پێویستی بە سەردەمی گەلانە. بەم بۆنەوە پارادایمەکەی گۆڕی، ویستی کۆمەڵگا بەڕێکخستن بکات و کۆمەڵگایەکی بەڕێکخستنی بەرەو پێشکەوتن ببات. ڕێبەر ئاپۆ دەیویست پەرە بە ئیرادەی گەل بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی ئازادییەکانی بەدەست بهێنێت.

دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی، چ قاچێکیان لە کوردستان بێت یان لە دەرەوەی کوردستان، ناتۆ و سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری هەمیشە لە پشت دەوڵەتی تورکەوەن. لە پشت سیاسەت و عەقڵیەتی ئینکاری و لەناوبردن وەستاون. بۆیە ​​دەوڵەتی تورک ویستی بەو شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت. بزووتنەوەکە لەناو ببات و جینۆسایدی کورد بە ئەنجام بگەیەنێت. وا تێگەیشت کە ڕێبەر ئاپۆ بە دیل گیراوە و ئەم بزووتنەوەیە گورزێکی بەرکەوتووە. ئەگەر سەربگرێت، بزووتنەوەکە ناتوانێت خۆی لە پارادایمی نوێدا بەڕێوە ببات یان لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی پەرەپێبدات. دەتوانێت گورزی گەورەی لێبدات و ئامانجەکەی بەسەر بخات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەموو دەرفەتەکانی خۆی، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە پەرە پێدا.

وەک دەزانرێت سیاسەت و بەرنامەیەکیان داڕشت. وتیان دەیانخەینە سەر ئەژنۆ. بە واتایەکی تر ئیرادەیان دەشکێنین و لەناویان دەبەین و جینۆسایدی کورد بەئەنجام دەگەیەنین. بەساڵان لەسەر ئەم بنەمایە کاریان کرد و پەرەیان پێدا و بە تایبەتی دوای ١٥ی شوبات بەدواوە. وا بەراوەردیان کردبوو ئەتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. هەرچەند دەیانویست پەکەکە لەناوببەن و جینۆسایدی کورد بە ئەنجام بگەیەنن، سیاسەتەکانیان سەری نەگرت. سیاسەتی پاکتاوکاری و قڕکردنیان پووچەڵ مایەوە. لە تورکیا کێشەی زۆر جددی سەریهەڵداوە. هێشتا ئەو کێشانە بەردەوامن. سەرەڕای ئەمەش جەنگی جیهانی سێیەم بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە و بووەتە ناوەندی ئەم شەڕە.

دیارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تورکیا و ئێران لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا ڕۆڵیان هەبوو. ڕۆڵی ئەوان لە پەرەپێدانی دەوڵەت نەتەوەدا بوو. لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا بەریتانیا و فەرەنسی پەیمانی سایکس پیکۆیان بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاند. بەمەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بە خواستی خۆیان داڕشتەوە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرا. جەنگی جیهانی سێیەم دیزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەناوبرد، کە لە پەیماننامەی سایکس پیکۆدا دەست نیشان کرابوو. نەتەوە دەوڵەت هەڵوەشایەوە. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵداوە. گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووتە پێش. لە ئەنجامدا ڕۆڵی ئێران و تورکیا وەک جاران نەماوە. چونکە دەوڵەتی تورکیا لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا دامەزرا. ئیسرائیل لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم. هەروەها جەنگی جیهانی سێیەم هەژموونی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێداوە. بۆیە ئەو ڕۆڵەی کە پێشتر بە تورکیا درابوو، ئێستا کەوتۆتە دەستی ئیسرائیل و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆل دەگێڕێت.

بۆ ئەمەش تورکیا و ئێران گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. چونکە ئەوان بوون کە دەوڵەت نەتەوەیان پەرەپێدا. دەوڵەتە نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەوەشانەوە. بۆیە مەترسییەکی گەورە بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا هاتووتە پێش. کێشەی تورکیاش زۆر پێشکەوتووە. بەو بۆنەوە تورکیا بینی کە مەترسییەکی گەورەی لە پێشدایە. ترس لە هەژموونی ئیسرائیل دەبێتە هۆی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وا تێگەیشتن کە کورد لەم شەڕەدا قازانجێکی زۆر بەدەست دەهێنێت. بۆئەوەی کورد سەرنەکەوێت و نەبێتە مەترسییەکی گەورەوە لەسەر ئەوان، دووەم بۆ ئەوە بوو خۆیان لەو دۆخە سەختە ڕزگار بکەن و کوردێکیش کە لەگەڵیان هاوکاری بکات نەمابوو. ئەوان دەیانویست هەم پێش لە هەڕەشەی کوردان بگرن و هەم دەیانویست هاوکاری کورد بەدەست بهێنن بۆ دەرچوون لەو دۆخە قورسەی تێدان. لەبەر ئەوە دیتیان هیچ ڕێگایەک بۆ دەربازبوونیان نییە. یان پەیوەندییەکانیان له گەڵ کورد پەرە پێدەدەن و هاوکارییان لێوەردەگرن، یان گورزی گەورەیان بەر دەکەوێت.

بۆ ئەمەش دەوڵەت باخچەلی لە پارلمانی تورکیا چووە لای دەم پارتی. ئەم هەنگاوە نرا. دەیانویست پەکەکە لە ناوببەن، قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. بنەمای ئەمەش لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن، ئەوکات دەتوانن ئەنجام وەربگرن. بۆ ئەمەش سلێمان سۆیلو دەیگوت تاوەکو ساڵێک کەس ناوی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ناهێنێت. یانی دەیگوت ئەم ناوانە ئیتر نامێنن. بەڵام ئەو پێشهاتانەی لە ڕۆژهەڵای ناوین دروست بوو، گۆڕانکاری دروستبوو، ئەو کێشانەی لە تورکیا سەریان هەڵدابوو ناچاری کردن بچنە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ. ئەوان کە دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن، مەجبووری ڕێبەر ئاپۆ بوون، مەجبووری کوردان بوون، ئیدی مەجبوور بوون کە ڕێبەر ئاپۆ و کوردان قبوڵ بکەن.

ئەم گۆڕانکارییە پێش دەکەوێت. ئامانجی ئەوان چیە، بۆ ئێمە زۆر گرنگ نییە. بەڵام ئەو گۆڕانکارییەی دروست دەبێت، پێشکەوتن کە دروست دەبێت، ئەو هەنگاوەی لەسەر ئەم بنەمایە دەنرێت مرۆڤ دەبێت بیبینێت و لێی تێبگات. لەبەر ئەوەی ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەنگاوی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی پێشخستووە، لەم هەلومەرجانەدا پەرەیپێداوە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ بینی ئەگەر لەم هەلومەرجانەدا دەستپێشخەری بگرێتە دەست، ئەم هەنگاوە بەرەوپێشەوە ببات دەتوانێت ئەنجام وەربگرێت. لەبەر ئەوەی بە ئاشکرا گوتی هێزی ئەوەم هەیە بتوانم ئەم هەنگاوە پەرە پێبدەم. ئەو شتەی دەیویست لە ٩٣دا پێشی بخات کە پێش نەکەوت، تاوەکو ئەمڕۆ پێداگری لێ دەکات و ڕێبەر ئاپۆ بینی دەتوانێت ئەمە ئەنجام بدات. چونکە هەلومەرجەکان زۆر گۆڕاون، دەتوانێت ئامانجی خۆی بە دی بێنێت. ئامانجەکەی چۆن دەستنیشان کرد؟ گوتی پێشخستنی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک. چونکە ڕێبەر ئاپۆ گوتی سەردەمی پەکەکە کۆتایی هات، سەردەمی گەلان دەستی پێکرد. خواستی کورد کۆمەڵگەی خۆی بە هێزتر بکات، ڕێکخستن بکات و بەرەو پێشی ببات.

ئەم هەنگاوەی دەستنیشانی کرد، ئەو بانگەوازییەی کە ڕایگەیاند، لەسەر ئەم بنەمایە پێشکەوت. نەک دانیشتبێت لەگەڵ دەوڵەتی تورک مەمەڵەی بازرگانی کردبێت و لە ئەنجامی ئەمەدا هەنگاوی نا. ئەم تەڤگەرە تەڤگەرێکی ئیرادەییە، تەنانەت ئەوکاتەی ئیمکان زۆر نەبوو، سەختی هەبوو، دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردنی بەڕێوەدەبرد، کورد ڕووبەرووی کۆمەڵکوژیی دەبووەوە، ڕێبەر ئاپۆ لەم هەلومەرجەدا دەستوەردانێکی مێژووی پێشخست. یانی لە دەستپێکەوە تاوەکو ئێستا ئەم تەڤگەرە تێکۆشانی بەڕێوەبرد. نەک لەسەر شتانی ئامادەکراو، نەک لەسەر ڕێکەوتن تەڤگەری بەرەو پێش بردووە. ڕێبەر ئاپۆ باوەڕی بە خۆیەتی و بە ئیرادەی خۆی باوەڕە، بە هەڤاڵانی خۆی، بە گەلەکەی باوەڕە. خۆی باش پەروەردە کردووە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەم هەنگاوانە دەنێت.

بەو هەنگاوانەی کە دەینێت دەیەوێت دەوڵەتی تورکیا ناچار بکات ئەویش هەنگاو بنێت. یانی سیاسەتی دیموکراتیک پێشبخات، گەل بکاتە خاوەن ئیرادە هەتاوەکو بۆ خۆیان بن بۆ ئەوەی چارەنووسیان بگرنە دەستی خۆیان. ئامانجی ئەم هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە زەمینەی شەڕ دەربێنێت. چونکە ئەوەی لە زەمینەی شەڕدا بەرهەم هات جێگەی خۆی گرتووە، ئەوەی ماوە دەبێت ئیدی بەبێ شەڕ چارەسەر بکرێت. بزووتنەوە و گەلەکەمان گەیشتە ئەم ئاستە.

وەکتر لەسەر شەڕی کوردستاندا لە ناو کورداندا، لە تورکیا و لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و نێونەتەوەییدا گەلێک هێز، پارت، کەس و سیاسەت هەیە کە سود لەم شەڕە وەردەگرن. هەم خۆیان دەوڵەمەند دەکەن، دەیانەوێت ئەم شەڕە بەردەوامبێت. نایانەوێت پرسی کورد بە ڕێگەی یاسایی و سیاسی چارەسەر ببێت. ئەگەر چارەسەر ببێت نانی ئەوان دەبڕدرێت. لەبەر ئەمەش هەمووکات تێکی دەدەن. ڕێبەر ئاپۆش دەیەوێت نانی ئەوانە ببڕێت. ئەم هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەستی پێکردووە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمەیە.

ئەوی تر سۆسیالیزمی ڕئال بوو، زۆربەی ڕێکخراوەکان، هێزەکان و تەنانەت هەندێک دەوڵەت هێزی خۆیان لە سۆسیالیزمی رئال وەرگرتبوو، خۆیان بەڕێکخستن کردبوو و لەسەر خۆیان کاریان دەکرد. کاتێک سۆسیالیزمی رئال شکا، پارتەکانی پەیوەست بە سۆسیالیزمی ڕئالیش هەڵوەشانەوە و ئەو دەوڵەتانەی کە بەپێی ئەو سۆسیالیزمە پێکهاتبوون، یەک لەدوای یەک ڕووخان. پەکەکەش لە هەلومەرجی سەدەی ٢٠ دا لەدایک بوو، لەژێر کاریگەری سۆسیالیزمی ڕئال دا تەنها پەکەکە مایەوە، هەموو ئەوانی تر لەناوچوون. بۆچی پەکەکە بەتەنها لەسەر پێ مایەوە؟ تەنها گرێدراوە بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆەو. چونکە ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ گرێدراوی گۆڕان و گۆڕانکاریی و بەڕێکخستن کردن بووە. قەد لە شوێنی دیاریکراودا گیر ناخوات. هەمیشە لە ڕووی فەلسەفی، ئایدۆلۆژی، ڕێکخستن و تێکۆشانەوە هێڵێکی سەربەخۆ پەیڕەو دەکات و قەد ئەوەی پەرەی پێداوە بە ناتەواو، باش، یان کەمیی نازانێت و لە شوێنی دەیەوێت پێشکەوتنی باشتر بخوڵقێنێ. ئەمەش بەردەوام بزووتنەوەکەی بە زیندووی و نوێبوونەوە بەرەو سەرکەوتن دەهێڵێتەوە.

ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر بزووتنەوەکەمان بەردەوامە، پیلانگەلێک پەرەی سەندووە کە بێ ئەنجام ماوەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕاستییە. ئەمانە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆن. هەمیشە سەرنجی لەسەر پێشکەوتن و سەرکەوتنە. ئامانجی ئەو ئازادی و دیموکراسییە. هەر شتێک خزمەت بە مەبەستەکە نەکات بەلاوە دەنرێت و لەناو دەبرێت. هەمیشە ئەوەی خزمەت بە ئارمانجەکە دەکات بەبنەما وەردەگرێت و پەرەی پێدەدات. هەروەها پەکەکە ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستی هێناوە بۆ خۆی بەبنەما وەردەگرێت. ئەگەر هەموو ڕێکخستن و ئەو دەوڵەتانەی کە لە دۆخی سۆسیالیزمی ڕئالدا دروستبوون هەڵوەشانەوە و پەکەکە نەڕووخا، هەموو دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕاستییە. ئەم بزووتنەوەیە بە حیزبێک دەستی پێکرد، کە ئامانجی تێکۆشان و گەیشتن بە ئازادی بوو لە هەر هەلومەرجێکدا. ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ڕوویدا. ئەو تێکۆشانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەڕێوەی دەبات، بە تەواوی بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە و لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشێت. ئەو پارادایمەی کە لەوێوە دەستی پێکرد و لە ئیمرالی تەواوی کرد، لەسەر ئەم پرەنسیپە دامەزراوە. بەڵام ئەو پارادایمە ئێمە بە تەواوی جێبەجێمان نەکرد. بۆچی؟ چونکە دەستێوەردانەکان زۆر بوون، ڕێگەیان نەدەدا ڕووبدات، ڕێگەیان پێنەداین بە وردی بەپێی ئەو پارادایمە بڕۆینە پێشەوە.

ئێمەش کەموکوڕیمان هەبوو، بەڵام دیسان سوودمان لێ وەرگرت. بۆیە ئەم پرۆسەیە زۆری خایاند. ئێستا ڕێبەر ئاپۆ بڕیارێکی مێژوویی داوە و دەستێوەردانێکی مێژوویی بەرەوپێش دەبات. بڕیاری داوە بزووتنەوەکە بە تەواوی بگوازێتەوە بۆ پارادایمێکی نوێ. بە واتایەکی تر پارادایمێکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی ژن، ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگای دیموکراتیک پەرەپێداوە. دەیەوێت ئەم کارە بە تەواوی بگەیەنێتە ئەنجام. ئەو هەنگاوەی کە دەستیپێکردووە، لەسەر ئەم بنەمایەیە. بۆ ئەو پارادایمە چی پیویستە؟ کۆمەڵگایەکی ئازاد. لەسەر ئەم بنەمایە خوشک و برایەتی و ئاشتی دەوێت. ئەو هەنگاوە لەسەر ئەم بنەمایە بەرەو پێش دەڕوات. ئێستا کە بزووتنەوەکەمان بە تێپەڕبوونی کات گەیشتە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستان، لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بووەتە مایەی هیوا. ئەمە مانای چی دەگەیەنێت؟ گوزارشت لە قوڵابوونەوە، گەشەکردن و بەرفراوانبوون و بەرەو پێشچوونی ئەم بزووتنەوەیە دەکاتەوە. لەم ڕووەوە مرۆڤ ناتوانێت تەنها بە پارتیەک ئەم تێکۆشانە بەرفراوانە بەرەو پێش ببات و ئامانجەکەی بپێکێت.

بەو بۆنەوە ئێستا ئیتر حیزب ڕۆڵی خۆی بەجێگەیاندووە. هەروەها ئیتر ناتوانێت لەگەڵ ئەو پرۆسەی دەستی پێکردووە بڕواتە پێش و وڵامدەر بێت. بۆیە ​​ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی ڕێکخستن و تێکۆشانەوە گۆڕانکاری و پێشکەوتنی دەست پێکردووە. بەڵام پێویستە هەموو کەس بزانێ ئێمە واز لە ئایدۆلۆژیی و فەلسەفەکەمان ناهێنین. ئێمە واز لە پارادایمەکەمان ناهێنین و لە ڕووی ڕێکخستن و تێکۆشانەوە بە ئەنجامی دەگەیەنین. ئەو گۆڕان و گۆڕانکارییەی ئێمە بەرەوپێشی دەبەین، لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. بە واتایەکی تر بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەر ئەم بنەمایە بزووتنەوەی خۆی نوێ دەکاتەوە و خۆی بەڕێکخستن دەکات. ئەوەی کە دەستی پێدەکرێت بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوام دەبێت.

بۆ گەلی کوردستانیش و بۆ مرۆڤایەتی زۆر خزمەتی کردووە. هەندێک ئەمڕۆ نکۆڵی لەمە دەکەن، هێرشی ئەمە دەکەن، تەنانەت هەندێک دەلێن پەکەکە گیروودە هاتووە، ئەو شتەی دەیەوێت بیکات ئیتر ناتوانێت بیکات و هەموو ڕێگەیەکی لە پێش گیراوە، تەنها ڕێگەیەک کە ماوە ئەوەیە تەسلیم ببێت. بۆ ڕێبەر ئاپۆ و بۆ پەکەکەش ئەمە دەڵێن. ئەوانەی بێ ویژدانن دەتوانن ئەم قسانە بکەن. یەکێک لەوکەسانە ئەوانەن کە سوێندیان خواردوە هەمووکات دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئاپۆیی بکەن ئەمانە دەڵێن. هەندێک هەیە لە دەستپێکی تەڤگەر تاوەکو ئەمڕۆ دووژمنایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەکەن. ئێستاش بێ ڕێزی دەکەن. بۆ ئەمەش ​​گەلەکەمان پێویستە ئەم کەسانە بناسێت. ئێستا ئەوانەی ئەمە دەڵێن وەک وتم ئەوانەن کە سوێندی دوژمنایەتیکردنی ئەم تەڤگەرەیان خواردووە. وەکتر ئەوانەی خۆیان بەم قسانە سەرقاڵ دەکەن لاوازبوون، بێچارەن، چەقبەستوون، لە مەترسییەکی گەورەدا دەژین. لەبەر ئەمەشە ئەم قسانە دەکەن. بۆ ئەوەی هەمووکەسێک فریوبدەن، لاوازی خۆیان بشارنەوە و خۆیان بە هێز نیشانبدەن ئەم قسانە دەکەن. یانی شەڕی تایبەت و سیاسەتی دەروونی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و لە دژی ئەم تەڤگەرە بەڕێوەدەبن. ڕەنگە لە زۆر لاوە ئەمە بەڕێوەببەن، لە ئاستێکی بەرزدا ئەم کارە بکەن، دەڵێن پەکەکە چی بۆ کوردان کردووە، هیچ شتێکی نەکردوە.

هەندێک دەڵێن، ئیدی شتێک نەماوە پەکەکە بیکات هەموو ڕێگەکان گیراون، بۆ ئەمەش پێویستە تەسلیم ببێت. پەکەکە کاری زۆر گەورەی پێشخستووە. ڕێگەی لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لە پاکتاوکاری گرت، ڕێگەی لە توانەوە گرت، ڕێگەی لە کۆمەڵکوژی کوردان گرت. گەلی کوردی خستەسەر پێ، زیندوی کردەوە، گەلێک کە ئاشقی ئازادی و دیموکراسییە، لە هەموو هەلومەرجێکدا ئێستا بۆ ئازادی تێکۆشان دەکات، خاوەندارێتی لە خۆی دەکات ئەمە پەکەکە پێشی خستووە. سیاسەتی دیموکراتیکی پەرە پێدا، ڕێگەی کردەوە. ڕێگەی ئاشتیی و چارەسەری دیمۆکراتیکی بەڕووی گەلی کوردا کردەوە و پێشی خست. شوناسی کوردی خوڵقاندەوە، بۆ کوردان یەکێتی کوردی دروستکرد، شۆڕشی دیموکراتیکی دروستکرد، لە زیهنیەت، کەساێەتی و ژیانی کوردا گۆڕانکاری دروست کرد. شۆڕشی ژنانی پەرە پێدا. لە هەموو لایەکەوە ئەو شتانەی کە لە دەستی کوردان وەرگیرابوو، کورد بە دەستیهێنایەوە. بۆ ئەوەی کورد قبوڵ بکرێت تێکۆشانی بەرز کردەوە. ئەمڕۆ لە جیهاندا کورد بووەتە نمونە، هیچ کەسێک ناتوانێت بە بێ کورد سیاسەت بکات. کوردی گەیاندە ئەم ئاستە. ئێستاش بۆ ئەوەی پرسی ئازادی و دیموکراسی چارەسەر بکات تێکۆشانی بەردەوام دەکات. ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەڵمەتەی ڕاگەیاند و بەرەو پێشی دەبات.

وەک وتم گەلی کورد ئێستا لە جیهاندا ڕێز و پێگەیەکی هەیە. هێزی ئازادی و دیموکراسی دونیای ئەمڕۆ ژنانی کورد، گەلی کورد، ڕێبەری کورد ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمی ئەو بە بنەما وەردەگرن. ئێستا ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت کاریگەری ڕئال سۆسیالیزم لەسەر بزووتنەوەکە پاک بکاتەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە لەبەر ئەمەیە. وەک چۆن دەیەوێت پرسی گەل و گەلان چارەسەر بکات، دەیەوێت پرسی سۆسیالیزمیش چارەسەر بکات. بۆ ئەمەش ئەم هەنگاوەی دەستپێکردووە، هەنگاوێکی مەزنە، هەنگاوێکی مێژووییە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بڕیاریدا هەنگاوی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێشبخات، زۆر کەس ویستیان ڕێگری لێ بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەنگاوە ڕانەگەیەنێت. پێش ئەوەی ڕایبگەیەنێت زۆر کاری تێکدەرانەیان کرد. زیندانی کردن، قەیوم، هێرش لە هەموو لایەکەوە هێرشەکانیان زیادی کرد. ویستیان بەمە ناڕەزایەتی دروست ببێت ئەم هەنگاوە ڕانەگەیەنرێت. لەبەر ئەوەی ئەم هەنگاوە ڕابگەیەنرێت لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش گۆڕانکاری زۆر پێشدەکەوێت. نەیانویست کە ئەم گۆڕانکارییانە پێش بکەوێت. نەیانویست کۆمەڵگە پێش بکەوێت، دیموکراسی و ئازادی پێشبکەوێت، ئاشتیی پێشبکەوێت. چونکە لە شەڕدا ڕانت وەردەگرن، تەنها ڕێبەر ئاپۆ تێگەشت بۆچی ئەم کارانە دەکەن، ئامانجەکانی ئەوانی بینی و لەبەر ئەمەش بە بڕیار و بوێرییەوە دیسان ئەم هەنگاوەی ڕاگەیاند. ئەمە گوزارشتی چی دەکات؟  حەقیقەت و ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ، حەقیقەتی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، گوزارشت لە پارادایمی سەرکەوتووی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.

ئیدی کەس ناتوانێت پێش لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، پێش لەم هەنگاوە بگرێت، لە پێش پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کە دەیەوێت جێبەجێی بکات بوەستێت. ڕەنگە لەمەشدا زۆر کاری تێکدەرانە بکەن. دەیانەوێت ئەم هەنگاوە پێشنەکەوێت، ئەنجامی نەبێت، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها بمێنێتەوە. تاوەکو لە ناو تەڤگەر و گەلدا بۆ ئەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ناڕەزایەتی دروست بکەن، ئەو متمانەی کە بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە لاوازی بکەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە باش بزانێت. وەک چۆن دەیانەوێت ئەمە تێکبدەن دیسان ڕانت قازانج بکەن، دەبێت گەلەکەمانیش، دۆستانمان ئەوانەی ئازادی و دیموکراسییان دەوێت، ئەوانەی بۆ سۆسیالیزم کار دەکەن خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ و ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ بکەن کە پێشی خستووە. پێویستە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتییەکی مێژووی و گرانی خستە ئەستۆی خۆی و ئەمەشی بە ئاشكرا ڕاگەیاند. پێویستە هەموو کەسێک خۆی بکات بە هاوبەشی ئەم بەرپرسیارێتییە. ئەم بەرپرسیارێتییەی لە ئەستۆی خۆی گرت و جێبەجێی بکات. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوەی کرد، پێویتسە هەمووکەسێکیش لەم هەنگاوەدا جێبگرێت و پێشەنگایەتی ئەم هەنگاوە بکات. بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئاشتیی بۆ خۆتان بکەن بە ئامانج و هەمیشە لەسەر ئەم ئامانجە کار بکەن.

ئەگەر بەمجۆرە خاوەندارێتی لێ بکرێت و کار بکرێت، چەندە تێکدانیش هەبێت ئەنجام ناگرێت. گەلی تورکیامان، ئەو گەلەی لە تورکیا دەژین، هەمووان لە ئەنجامدا قازانج دەکەن. ئەگەر لە تورکیا دیموکراتیکبوون پێشبکەوێت، پرسی کوردیش لە ناویدا هەموو کێشەکانی تورکیا چارەسەر دەبن. ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین دروست دەکات، لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیش دیموکراتیکبوون پێش دەکەوێت. نەتەوەی دیموکراتیک، خوشک و برایەتی گەلان، هاوکاری گەلان و دادپەروەری پێشدەکەوێت.

لە ئێستاوە بانگەوازییەکە کاریگەری لەسەر سووریا هەیە. ئێستا دەبینین لە سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنیان ئەنجامدا. ئەمە سەرەتایەکی باشە. ئەمەش بەهۆی تێکۆشانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕوویدا. بەڕاستی قارەمانانە تێکۆشانیان کرد. لە ئەنجامدا ئەمە دەستکەوتی بوو. لێرەوە سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەم. ئەو هەنگاوەی کە نراوە ئامانجی ئەوەیە تێکۆشانێک کە چەندین ساڵێکە بەردەوامە و بەهایەکی زۆری لەپێناودا دراوە، بگەیەنێتە قۆناغێکی نوێ و سەرکەوتن. ئەم هەنگاوە بە باشی خزمەت بەم مەبەستە دەکات.

ئەگەر هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو بانگەوازییەی کە کردوویەتی، لە تورکیاش سەرکەوتوو بێت، کاریگەری زیاتری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. تەنانەت ڕەنگە کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتیش هەبێت. لێرەدا ئەوانەی ئاشتییان دەوێت، ئەوانەی دیموکراسی و ئازادییان دەوێت، ئەوانەی بۆ سۆسیالیزم و دادپەروەری تێکۆشان دەکەن، ئەم هەنگاوەیان پەرەپێداوە و پێشکەشی هەمووانیان کردووە. پێویستە هەرکەس لەوێ جێگای خۆی بگرێت و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. بۆیە پێویستە هەمووان گرنگی بدەن و کار لەسەر چۆنیەتی پێشەنگایەتیکردنی ئەم هەنگاوە بکەن بۆ جێگیر کردنی دیموکراسی، ئازادی و ئاشتی.

لێرەدا ڕۆڵی ژنان و گەنجان سەرەکییە. بزووتنەوەی ژنان چی گوت؟ ڕایگەیاند دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە ڕونێسانسێکە. بزووتنەوەکەمان چی ڕاگەیاند؟ وتی بۆ ئێمە مانیفێستی سەدەی ٢١ـە. بزووتنەوەکەمان سەرەتا مانیفێستێکی داڕشتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانیەتی. ئەوەی داوا لە ژنان و گەنجان دەکرێت، پێشەنگایەتیکردنە لەم بابەتە و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە بە شێوەیەکی کرداری. ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، پارادایمی ژنی ئازاد، ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە. پێویستە ئەمە بکەینە ئەرکێکی ستراتیژی بۆخۆمان. ئەمەش لەلایەن ژنان و گەنجانەوە ڕاگەیەندرا. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییان لێدەکەم. پێویستە عەلەوییەکان بزانن کە ئەوان یەکێکن لە هێزە سەرەکییەکانی بزووتنەوەکەمانن. لەم دەستپێشخەرییەدا کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەرەوپێش دەچێت، عەلەوییەکانیش سەرلەنوێ دەژینەوە. ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتیە، بۆ هەموو ئایین و باوەڕەکان و  هەموو کولتوورەکانە. ئەمە هەنگاوێکی نەتەوەی دیموکراتیکە، هەنگاوێکە بۆ ئازادی و دیموکراسی، هەنگاوێکە بۆ ئاشتی و دادپەروەری. ئەمە بۆ هەمووانە. ئەمە تەنها بۆ کۆمەڵگای کورد نییە. ئەمە بە تایبەتی بۆ گەلانی تورکیا، بۆ کۆمەڵگای تورکیا، بۆ ڕۆشنبیرانی تورکیا و هەموو سیاسەتمەدارانی تورکیایە. ئەم قۆناغە بە سوودی هەمووانە. بۆیە نابێت کەس دژی ئەم هەنگاوە بوەستێت. بە تایبەتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و بە گشتی جەهەپە و هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان پێویستە لەم دەستپێشخەرییەدا بەشدار بن. گەلی کورد هاوتەریب لەگەڵ ئەم هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە ڕێکخستن بکات. ڕژێمی تورکیا بە حکوومەتی ئێستایەوە، کۆمەڵگەی تورکیای ژەهراوی کردووە. پێویستە ئەم ژەهرە لە کۆمەڵگای تورکیا پاک بکەینەوە. ئەمە تەنها وەسفی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئاپۆیی و گەلی کورد نییە، بەڵکوو وەسفی گەلانی تورکیاشە. من پێم وایە ئەم هەنگاوانە پێویستە لەسەر ئەم بنەمایانە بەرەو پێش بڕوات.

ئێستا ڕێبەر ئاپۆش پەیامێکی ناردووە و ڕایگەیاندووە دەبێ دەرفەتم بۆ ئامادە بکەن، دەرفەتم پێ بدەن ڕۆڵی خۆم بگێڕم، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگەیەنمە ئاستێکی یاسایی و سیاسی. وتی: "دەتوانم ئەمە بکەم. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنانی بەچالاکییە چەکداراییەکانی پەکەکە کرد و بۆ ئەو مەبەسته داوای پێکهێنانی کۆنگره و پەسەندکردنی ئەو بڕیارانەی کرد. ڕێبەرایەتی پەکەکەش وەڵامی دایەوە و بە ڕوونی ڕایگەیاند کە ئێمە ئامادەین دەستپێشخەریی ڕێبەر ئاپو و ئەو بانگەوازەی کە کردوویەتی جێبەجێ بکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بۆ ئەم مەبەستە ئاگربەست ڕووبدات. چونکە حکومەتی تورکیا شەڕی نەوەستاندووە. هەموو ڕۆژێک فڕۆکەی سیخوڕی دەسووڕنەوە، هەموو ڕۆژێک بۆردومان دەکەن، هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکە و تۆپ و تانک هێرش ئەنجام دەدەن. هەمووان دەزانن بەستنی کۆنگرە بەم مەرجانە مەحاڵ و ناکرێت.

بەو پێیەی حکومەتی تورکیا ئەمەی دەویست، ڕێبەر ئاپو ئەم پەیامەی دا و ڕایگەیاند، پێویستە کۆنگرە ببەسترێت و بڕیار بدرێت و بزووتنەوە و بەرێوەبەرایەتی پەکەکەش وەڵامی ئەرێنییان دایەوە، بۆیە دەبێت ئەو مەرجانە جێبەجێ بکرێن. ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ بکرێن، کۆنگرە دەبەسترێت و ئەو بڕیارانە جێبەجێ دەکرێن. ئەمە پێشتر بە ڕوونی باس کراوە. ئێمەش ڕامانگەیاندووە، هەمووان ئەمە دەزانن. لە ئێستادا ئەوان بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورکیا لە هەندێک راگەیاندن و میدیاکانەوە و لە گۆڕەپانی سیاسیدا قسەی جیاواز دەکەن. لە شێوازی قسەکردنیانەوە وا دیارە دەیانەوێت ئاژاوەگێڕی و نائارامی دروست بکەن. متمانەیان بە کەس نییە، ئەگەر ئامانجیان چارەسەرکردنی پرسی کوردە، ئەگەر دەیانەوێت تورکیا لە کێشەکانی رزگاری بێت و ببێتە تورکیایەکی دیموکراتیک و بتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، پێویستە ئەو گفتوگۆیانە ڕابگرن. هەموو کەسێک ئەمەی دەوێت.

وەک وتم ئەمە پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە و دەبێ بە ڕاشکاوی بچێتە پێشەوە. پێویستە گەلەکەمان ئەمە بزانێت. بۆ ئەوەی هەنگاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت، پێویستە ئەو دەستپێشخەرییە بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بەهێز بکەین. پێویستە هەموو گەل و دۆستەکانمان بەو پێیە مامەڵە بکەن بۆ بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپو و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی دەبێت تێکۆشان بەرز بکرێتەوە.

لەم پڕۆسەیەدا پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپو جێبەجێ بکرێت و ئەو سیستەمەی کە لە ئیمرالی پێکهاتووە لەناوببرێت و کۆتایی بێت. بۆ ئەمەش دەبێت تێکۆشان زیاتر بکەین. ئەمەیە کە لە هەموومان داوا دەکرێت. نەک هەر لە باکوور و تورکیا و لە هەموو پارچەکانی کوردستان، بەڵکوو لە دەرەوەی وڵاتیش پێویستە هەموو دۆستانی کورد لە پێناو ئەم ڕێبازە تێبکۆشن.

پێویستە هەمووان بڵێن دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. ئەو هەنگاوە کردارییەی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندوویە، تەنیا بەم شێوەیە دەتوانێت بەرەو پێش بچێت. ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بەهێزتر بێت، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و سیستەمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە و دۆخێکی نوێ بۆ گەل و نەتەوەکانمان بنیات دەنێت. پێویستە هەموومان لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری تێکۆشان بن. بۆیە لێرەوە سەفەربەری ڕادەگەیەنین. پێویستە گەل و دۆستانمان ئەوە بزانن کە لەو ڕۆژەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کردووە تا ئەمڕۆ، لە ژێر هەر جۆرە هەرەشە، پیلانگێڕیی و هەلومەرجێکی سەختدا بۆ گەلی کورد و هەموو گەلان و مرۆڤایەتی تێکۆشاوە و تەنانەت یەک ڕۆژیش بۆ خۆی نەژیاوە و هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلان و گەلی کورد و مرۆڤایەتی تەرخان کردووە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لەم تێکۆشانە مەزنەیدا بە ئامانجی خۆی بگات. بۆیە پێویستە هەموومان دەستپێشخەریی بکەین ئەرکەکان لە ئەستۆ بگرین و هەموو شتێک بە تەنیا بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێنەهێڵین. ئەگەر ئەم کارە بکەین، ڕێبەر ئاپۆ بە هێزێکی زیاترەوە ئەم دەستپێشخەرییە بەرەو پێشەوە دەبات. لەم هەنگاوەدا گەلی کورد و گەلانی تورکیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی سەردەکەون. دیسان بەم بۆنەوە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانیان لێ پیرۆز دەکەم و سڵاو و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم".