بەبۆنەی ٤ی نیسان، لە کەلار ٧٣ نەمان چێنران
بەبۆنەی ٧٣ یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە شارۆچکەی کەلار ٧٣ نەمام چێنرا و بە ئاهەنگێک ئەم ڕۆژە پیرۆزکرا.
بەبۆنەی ٧٣ یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە شارۆچکەی کەلار ٧٣ نەمام چێنرا و بە ئاهەنگێک ئەم ڕۆژە پیرۆزکرا.
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ئاهەنگێکیان بۆ ٧٣ یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا بە دروشمی” کات کاتی ئازادییە” .
لەسەرەتای چالاکییەکەدا وتاری ڕێكخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک پێشکەشکرا و باس لە گرنگی ئەم ڕۆژە بۆ گەلی کورد و ئازادیخوازانی دنیا کرا و بە ڕۆژی ژیانەوە ناوزەندکرا.
دواتر وەک هێمایەک بۆ تەمەنی ڕێبەر ئۆجالان، ٧٣ نەمام چێندران.
دواتر لەلایەن گروپی “ئەستێرەکانی هیوا” وە چەند بەرهەمێکی هونەریی پێشکەش کرا.
ف.ق