بەڵگەی نوێی سیخوڕیکردنی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە

رۆژنیوز دیمەنی نوێی هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە. لە دیمەنەکاندا دەبینرێت لە گوندی بلەی بارزان کادر و بەرپرسانی پەدەکە کامێرای چاودێری بەمەبەستی سیخوڕی بەسەر هێزەکانی گەریلا دادەنێن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، بە دیمەن بەڵگەی سیخوڕییەکی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ناوچەی بلەی دەڤەری بارزان لە رێگەی دانانی کامێرای چاودێریی سیخوڕیی لەسەر ڕێگای گەریلاکانی ئازادیی و هاوڵاتییان دەکات، بڵاودەکاتەوە.

پەدەکە لەگەڵ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەمەبەستی داگیرکردنی باشووری کوردستان، خزمەتی سوپای تورک دژی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیخوازییان درێژە پێدەدات.

هەرچەندە تا ئێستا چەندین خیانەتی پەدەکە ئاشکرابووە، بەڵام هێشتا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا دیمەنێک کە بەڵگەیەکی دیکەی خیانەتی پەدەکە دەردەخات لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست ئاژانسەکە کەوتووە، ئەوەش دانانی بۆسەیەکی کامێرای چاودێرییە کە لەلایەن “سەروان خەلیل بازی بارزانی” بەرپرسی ئاسایشی گشتیی ناوچەی بلەی دەڤەری بارزان کە ئەو بەرپرسە سەر بە پاراستنی پەدەکەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خەڵکی ناوچەکە و گەریلاکانی ئازادیی دانراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەمان سەرچاوە بۆ ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاندووە، بەرپرسی ئاسایشی گشتیی ناوچەی بلەی ناوچەی بارزان، کە ئەو بەرپرسە سەربە پاراستنی پەدەکەیە دەچێتە دووکانی فەرهاد محەمەد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت، هەروەها فەرهاد محەمەد کە خۆیشی لە ئاسایشی پەدەکە کار دەکات، ئەو کامێرایانە کە بۆ بۆسەی گەریلا دەبێت لە ناوچەکانی گەریلا جێگیر بکرێت، لە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٤ ئامادە دەکات و ڕادەستی بەرپرسەکەی ئاسایشی پەدەکە دەکات.

بەرپرسی ئاسایشی بلەی پەدەکە لە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئەم کامێرایە لە ژووری ئاسایشی خۆی تاقی دەکاتەوە، هەموو جووڵەکانی ئەو ڕۆژە لە ئاسایش دەکرێن، لە کامێرای بۆسەکە کە تاقی دەکرێتەوە تۆمار دەکرێت.

لە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بەرپرسی ئاسایشی بلەی پەدەکە لەگەڵ دوو کەسی دیکە کامێراکە لە ڕێگایەک کە پێیان وایە گەریلا پێیدا تێدەپەڕن، دادەنێن، بۆ ئەوەی نەبینرێت بە وردی دەیشارنەوە، ئەم بۆسە کامێرایە کە بەرپرسەکەی پەدەکە دایناوە، نەک تەنها جووڵەی گەریلاکان بەڵکو جووڵەی خەڵکی ناوچەکەش تۆمار دەکات و سیخوڕیی بەسەر هاوڵاتییانیشەوە دەکات.