به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه داعش ده‌ستی به رفاندنی شوانه‌كان كردووه
چه‌ته‌كانی داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا له مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری جموجۆڵیان زیاد كردووه و ده‌ستیان به رفاندنی مرۆڤه‌كان كردووه. داعش له ناوچه‌ی قه‌راج ٢ شوانیان رفاند.
چه‌ته‌كانی داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا له مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری جموجۆڵیان زیاد كردووه و ده‌ستیان به رفاندنی مرۆڤه‌كان كردووه. داعش له ناوچه‌ی قه‌راج ٢ شوانیان رفاند.
له‌ماوه‌ی رابردوودا تا دێت له ناوچه‌كانی باشوری كوردستان هه‌م جموجۆڵ و هه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش زیاتر ده‌بن.
چه‌ته‌كانی داعش له قه‌راجی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌خمور ٢ شوانیان رفاند و تائێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ته‌كانی داعش له ناوچه‌ی قه‌راجی سه‌ر به مه‌خمور دوو شوانیان رفاند و تائێستا چاره‌نووسیان نازانرێت.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی خورماتوو رایگه‌یاندبوو، چه‌ته‌كانی داعش له گوندی زه‌رگه‌ی سه‌ر به خورماتوو چوار شوانیان رفاندووه.
راگه‌یه‌نرا بۆ دۆزینه‌وه‌یان سه‌ربازانی عێراق ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه.
هـ . ب