به‌سه‌ر مه‌خموره‌وه‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و فڕۆكه‌ی سیخوڕی ده‌سوڕێنه‌وه‌

له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌ی سیخوڕی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ به‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) و ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ كه‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه‌ تائێستا فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و سیخوڕی به‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور و ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌وترێت كه‌ هه‌ندێك جار ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌ش ده‌بیسترێت.

هـ . ب