بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورک ٢٥ دۆنم زەوی سوتا

لە گوندی سکێری ناوچەی ئامێدی، لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک ٢٥ دۆنم زەوی گوندنشینان سوتا.

بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کێڵگەی چەند جووتیارێکی گوندی سکێری سەر بەشارۆچکەی ئامێدی گڕی گرت و نزیکەی ٢٥ دۆنم زەوی سووتا، ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و گوندنشینانەوە کۆنتڕۆڵکرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومان و ئاگرەکەوە نزیکەی ٢٥دۆنم زەوی لە کێڵگەی جووتیارەکانی گوندی سکێری سوتاوە، ئاگرەکەش لەلایەن خەڵکی گوندکەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

بەهۆی ئەوەی شوێنی ئاگرکەوتنەکەوەکە لە جێگایەکی بەرزبووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دوای ماوەیەک گەیشتنە شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەواوی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ئامێدی بە شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان دەکرێت، هەروەها دوو رۆژ لەمەوبەر گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە ژنێکی ٥٠ ساڵ گیانی لەدەستدا.