بناری قەندیل: ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەبۆنەی ٨ی ئازار گوڵی بەسەر ژناندا بڵاوکردەوە
لەبناری قەندیل ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ ی ئازارەوە گوڵی بەسەر بەشێک لە ژنانی بناری قەندیل دابەشکرد دوای یەکگرتوویی لە ژنان کرد.
لەبناری قەندیل ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ٨ ی ئازارەوە گوڵی بەسەر بەشێک لە ژنانی بناری قەندیل دابەشکرد دوای یەکگرتوویی لە ژنان کرد.
ئاواز ئیسماعیل، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە بارەی هاتنی رۆژی ٨ی ئازار وتی: پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنان دەکەم بەتایبەت ئەو ژنانەی کە لەسەری چیا و لەبەرەکانی جەنگن کە لە تێکۆشاندان بۆ مافەکانی ژنان .
هەروەها داوای لە ژنان بە گستی و بەتایبەت ژنانی کورد کرد تاوەکو لەدەوری یەک کۆببنەوە و یەک ڕیز بن، تیکۆشانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرزبکەنەوە.
ستارتی رۆژی ژنان لەلایەن رێکخراو و پارتەکانی ژنان لە کوردستان و لە دەەروەی وڵات لە ١ی ئازارەوە دەستیپێکردووە و بە تایبەتی لە باکوری کوردستان ژنان دەستیان بە چالاکیەکانیان کردووە و بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنان و کۆمەڵگایە' دەڕژێنە نێو شەقامەکان.
ف.ق