بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: یه‌كه‌م مه‌رجی به ئه‌خلاق بوون دادپه‌روه‌رییه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه به‌رده‌امن له تێكۆشانیان له پێناو دادپه‌روه‌ری، ده‌ڵێن: "یه‌كه‌م مه‌رجی به ئه‌خلاق بوون دادپه‌روه‌رییه".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، كه به‌رده‌امن له تێكۆشانیان له پێناو دادپه‌روه‌ری، ده‌ڵێن: "یه‌كه‌م مه‌رجی به ئه‌خلاق بوون دادپه‌روه‌رییه".
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار، له ٨٣١ یه‌مین ڕۆژیدا له ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پرسووسی ڕحا به‌رده‌وام بوو. له‌به‌ر كۆتایی هه‌فته، بنه‌ماڵه‌كه له ماڵی خۆیان درێژه‌یان به ئێشگیرییه‌كه دا.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار لە هەژماری خۆیان لە تویتەر داوایه‌كیان ئاراسته‌ی یڵماز تونچ، وەزیری داد کرد و ڕایانگه‌یاند، چرچ و لۆچی سه‌ر روخسارتان، تاڵی سپی ناو قژتان، ڕوانینی چاوه‌كانتان، ئه‌و هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغه تێپه‌ڕ بوو، به‌ڵام بڕوای ئێوه به دادپه‌روه‌ری هه‌رگیز كه‌م نه‌بوو. یه‌كه‌م مه‌رجی به ئه‌خلاق بوون دادپه‌روه‌رییه. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی دادپه‌روه‌ری نه‌بن، ئه‌خلاقیشیان نییه".
ژ.ن