بنەماڵە ئاکەپەییەکان دەستیان بە سەر خوانی بەربانگی لێقەوماوانی بومەلەرزەدا گرت
لە بەرێوەبەرایەتی ناوچەی ١١ی رێگە زەمنییەکان خوانی بەربانگ بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە سازکرا، بەڵام بنەماڵە ئاکەپییەکان دەستیان بەسەر خوانەکەدا گرت.
لە بەرێوەبەرایەتی ناوچەی ١١ی رێگە زەمنییەکان خوانی بەربانگ بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە سازکرا، بەڵام بنەماڵە ئاکەپییەکان دەستیان بەسەر خوانەکەدا گرت.
لەپێناو هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزە لە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی ١١ی رێگا زەمینییەکان بڕی ٥١٠ هەزار لیرە کۆکرایەوە ئەو بڕەش بۆ سازکردنی خوانی بەربانگ بۆ ئەو لێەوماوانەی بومەلەرزە تەرخان کرا، بەڵام بنەماڵەی کاربەدەستانی ئاکەپە هەموو ئێوارەی دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەکەی و ئەو خواردنە دەخۆن کە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە سازکراوە.
بەم جۆرە بنەماڵە ئاکەپەییەکان لەسەر ئەو پارەیەی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کۆکراوەتەوە هەموو ئێوارەیەک بەربانگ دەکەنەوە و بەردەوام لەبەردەم خێمەکانی بەربانگ کە بۆ لێقەوماوان دانراون ئامادەن، وەک ئەوەی لەسەر خوانی قەیومەکان بن.
هـ. ب