بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد

بنەماڵەکان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەرئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بنەماڵەکان داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچ پارێزەری ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئیمرالی دیدار ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار،  پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بەهەمان مەبەست داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ەوە کە بە پیلانێکی نێونەتەوەیی بەدیل گیرا، هەتا ئێستا لە ژێر گۆشەگیریدایە. داواکاری کۆبوونەوەکان بە هەر جار بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕەتدەکرێنەوە یان بێ وەڵام دەهێڵرێنەوە یان دوای چەند مانگێک پێیان دەڵێن کە بە هۆی دیسپلینەوە کە ڕێکارێکی نایاسایی و ئارەزوومەندانەیە دیدار ئەنجام نادرێت.

بڕیاری قەدەغەکردنی دیداری پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی بۆ ماوەی ٦ مانگ دوایین جار لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن دادگای سزا قورسەکانی شاری بورسا ڕاگەیەندراوە.

بەم قەدەغەکردنە کەماوەی ٦ مانگە دەرکراوە، لە ماوەی ٨ ساڵدا لانیکەم ١٣ جار پارێزەران توانیویانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

هەروەها دیداری حزووری ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ بەڕێوەچووە، دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیش لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

ڕێبەر ئاپۆ دوای چوار ساڵ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ عومەر ئۆجالانی برازای کۆبووەوە. لە میانی دیدارەکەدا ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە ‌هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە.