بنەماڵەی شەنیاشار ٥٥٠ رۆژە داوای دادپەروەری دەکات
بنەماڵەی شەنیاشار لە کەسوکاریان لە رحا کوژران ماوەی ٥٥٠ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدایە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە کەسوکاریان لە رحا کوژران ماوەی ٥٥٠ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدایە.
ئەمینە شەنیاشار لە پێناو هاوسەر و دوو کوڕەکەیدا کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا لەلایەن خزمەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە لەو هێرشەدا بریندارببوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ ەوە تائێستا لەبەردەم دادگای رحا چالاکی ئێشکگریی دەکات.
فەرید شەنیاشار لە رۆژی ٥٥٠ هەمینی ئێشکگریی دادپەروەریدا هاتە بەردەم دادگای رحا و دەستی بە ئێشکگری کرد. دایکە ئەمینە شەنیاشار بە هۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات.
هـ . ب