بنەماڵەى شەنیاشار: داوا لە کەسە بە ویژدانەکان دەکەین پشتیوانیمان لێ بکەن

دایە ئەمینە شەنیاشار، کە لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا بەرخودان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری دەکەن رایانگەیاند، "بێ هیوا نەبن" و داوای پشتیوانییان لە کەسە خاوەن ویژدانەکان کرد.

دایە ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، ماوەی ٧١ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ بەدیهێنانی دادپەوەری و بە سزا گەیاندنی بکوژان و تاوانباران.

بنەماڵەى شەنیاشار سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوونە بەردەم بینای دادگا و پۆستەرێکیان هەڵدا، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە تەنها دادپەروەرییەکی بێلایەنانەمان دەوێت"، "ئێمە دەمانەوێت دادپەروەری بەدی بێت" و "دادپەروەری و تەنها دادپەروەری".

هاوکات وێنەى ئەو ئامبولانسە، کە لە هێرشەکەدا تێکشکێندرابوو لە سەر عەرز و لە بەردەم خۆیاندا دایاننا و دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد.

بنەماڵەى شەنیاشار هەموو رۆژێک دۆسیەى هێرشەکە بە گەل و ئەو پارێزەرانە دەدەن، کە دەڕۆن بۆ دادگا.

 فەرید شەنیاشار وتی، "ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر داواکەمان بۆ دادپەروەری. سەرباری گەرمای زۆریش لە بەردەم دادگادا داوای هێنانەدیی دادپەروەری دەکەین. ئەوەى بەسەرماندا هاتووە درامێک و تراژیدیایەکە. ئیمە داوا لە هەموو کەسە خاوەن ویژدانەکان دەکەین پشتیوانیمان لێ بکەن".

ژ.ت