بنەماڵەی شەنیاشار: دەستهەڵناگرین لە تێکۆشانی دادپەروەری
لە یەکەمین چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، بنەماڵەی شەنیاشار دووپاتی دەکەنەوە، هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەیان نابن.
لە یەکەمین چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەری لەپاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، بنەماڵەی شەنیاشار دووپاتی دەکەنەوە، هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەیان نابن.
چالاکیی ئێشکگرتنی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار لە ٩ ی ئاداری ٢٠٢١ لەبەردەم دادگای ڕحا دەستیپێکرد، ئێستا گەیشتۆتە ڕۆژی ٧٨٤.
فەرید شەنیشار ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی پیرسوس بەجێهێشت بەرەو بەردەم دادگای ڕحا و بەردەم لافیتەی «دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار»، پاشان ئێشکگرتنی دادپەروەری دەستیپێکرد، ئامینە شەنیاشار نەیتوانی ئەمڕۆ بەشداری چالاکییەکە بێت بەهۆی باری تەندروستییەوە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە: «نەمانتوانی بەسەر درۆ و فێڵەکانتان زاڵبین، ئەمەش نیگەرانمان دەکات؛ بەڵام ئێمە هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشانی دادپەروەری نابین، با ئەمەش ببێتە مایەی نیگەرانی ئێوە، ئێمە لە ٧٨٤ ـەمین ڕۆژی ئێشکگرتنی دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕحا وەستاوین».
ف.ق