بنەماڵەی شەنیاشار لە جەژنیشدا لەبەردەم دادگا بوون
بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیشدا لەبەردەم دادگای رحابوون.
بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیشدا لەبەردەم دادگای رحابوون.
خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژینی ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژران. بەو هۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەی کردووە. چالاکی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٦٠ەمیندا بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار ئەمڕۆ لە سەرلەبەیانیەوە لە پرسوسەوە چوونە بەردەم دادگای رحا. بنەماڵەکە پلاکاردی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار"یان بەرزکردەوە و دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کرد.
فەرید شەنیاشار لەگەڵ خزم و کەسوکاری خۆی لەبەردەم دادگاد لێدوانیدا و وتی، "ئەمرۆ رۆژی ٧٦٠ەمینی تێکۆشانی ئێمەیە بۆ دادپەروەری. هاوکات یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی جیهانی ئیسلامییە. بە گوێرەی نەریتی رحا؛ ئەندامانی خێزان لە ماڵەگەورەکەی بنەماڵەکەیان کۆدەبنەوە و جەژن پیرۆز دەکەن. دوو ساڵە بەردەم دادگای رحا بووەتە ماڵێ ئێمە. ئەمڕۆش خزم و کەسوکارمان هاتنە بەردەم دادگا و هەرچەندە بە خەمگینیشەوە بێت جەژنمان پیرۆز کرد. داوای دادپەروەری دەکەین. هیوامان بە هەڵباژردن هەیە. خەڵکی رحا خاوەنداری لە دایکێک کرد. ئاواتمان ئەوەیە لە دوای هەڵبژاردن دادپەروەری بێتەدی و ئێمەش جەژنی قوربان لە ماڵی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەکەمان پیرۆز بکەین".
هـ . ب