بنەماڵەی شەنیاشار: ئێمە خۆمان کەڕ و نابیست نەکەین و نەبینە هاوبەشی ستەم

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامە ئێشکگریی دادپەروەری رایگەیاند، "خۆمان کەڕ و نابیستە نەکەین و نەبینە هاوبەشی ستەم. گۆڕی حکومەتێکی نادادپەروەرانە ئەرکێکی مرۆڤایەتیە".

ئەمینە شەنیاشار کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژراون، لەگەڵ فەرید شەنیاشار کە لە هەمان هێرشدا بزیندارببوو، ماوەی ٧٨٨ رۆژە لەبەردەم دادگای رحادا ئێشکگریی دادپەروەری ئەنجام دەدەن.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە رحا فەرید شەنیاشار کە لە ماڵەکەیەوە لە پرسوس بەرەو بەردەم دادگا رۆیشت، درێژە بە ئێشکگریی دادپەروەریدا، ئەمینە شەنیاشاریش بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانی ئێشک بگرێت.

بنەماڵەی شەنیاشار لە سەر هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایانگەیاند: "رۆژی ٧٨٨ەمینە لەبەردەم دادگای رحا، تێکۆشانمان بۆ راستی و دادپەروەری بەردەوامە. گۆڕینی دەسەڵاتی نادادپەروەرانە و بەڕێوەبەرەکانی، ئەرکێکی مرۆییە. خۆمان کەڕ و نابیست نەکەین و نەبینە هاوبەشی ئەم ستەمە".

هـ . ب