بەرخۆدانی مەخمور عێراقی ناچاری گفتوگۆ کرد
بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کە ٣ رۆژە لەدژی هەوڵەکانی سەربازانی عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپەکە و خەندەق لێدان سەرکەوت، بووە هۆی ئەوەی عێراق دەست بە گفتوگۆ بکات.
بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کە ٣ رۆژە لەدژی هەوڵەکانی سەربازانی عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپەکە و خەندەق لێدان سەرکەوت، بووە هۆی ئەوەی عێراق دەست بە گفتوگۆ بکات.
٣ رۆژ بوون گەلی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کردبوو بۆ ئەوەی سوپای عێراق دەست لە تەلبەندکردنی کەمپەکە هەڵبگریت، قولەی چاودێری سەربازی لە دەوری کەمەپەکە دروست نەکردێن.
لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا دوای ئەوەی شاندێک لە خەڵکی کەمپەکە و سەربازانی عێراق کۆبونەوە، ئەنجامەکەی بۆ گەل راگەیەندرا.
فیلیز بوداک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی مەخمور وتی، " گەلی هێژا و قارەمان، ناوی گەلی کوردی قارەمان و لەنێویدا خەڵکی مەخمور هەیە. هەڤاڵان سێ رۆژە ئێمە بەرخۆدان دەکەین، کۆبونەوەکان ئەنجامیان دەبێت، بێگۆمان مەڵێن هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، هێزی گەل ئەم ئێوارەیە بەرەو ناوچەی مەخمور بەڕێکەوت، حکومەتی هێنایە سەر مێزی دیالۆگ.
یەکەم رۆژ رایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک دیالۆگ ناکەن، وتیان مەرجی خۆتان بڵێن و بڕۆن. هێزی گەل و کۆمەڵگا سێ رۆژە بەرخۆدان دەکات و ئەمڕۆ ئەمە وایکرد بێنە سەر مێزی دیالۆگ. هەموو هەولێکیاندا بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا: هاتنە سەر مێزی دیالۆگ. لە ئەنجامدا، لێدانی خەندەق دەوەستێنن. ئێمە وتمان بە هیچ شێوەیەک تەلبەند، قولە و خەندەق قبوڵ ناکەین. هەندێک لە داواکاریەکان قبوڵ کران. ئێستا خەندەق لێدان لە رۆژەڤدایە، بۆ راگرتنی خەندەق لێدان و جێبەجێکردنی داواکاریەکانی دیکە، سبەینێ داواکاریەکان بۆ بەغدا رەوانە دەکرێن، کۆدەبینەوە و ئەنجامەکانی سبەینێش ئاشکرا دەکەین.
ئێمە باش دەزانین کە هێزی گەل حکومەتی هێنایە ئەم ئاستە. پێویستە هیچ کاتێک نەوترێت کە هێزی حکومەت و دەوڵەت لە هێزی گەل گەورەترە. راستە خاوەنی تانک و تۆپە، بەڵام ئیرادەی گەل دەیوەستێنێت، رێکخستنبوونی گەلە.
چالاکی ئیشکگری ئێمە بەردەوام دەبێت. ئەوانیش لە کۆڵانەکان دەبن. تاوەکو سبەینی دوایین کۆبونەوە دەکرێت. ئێمە لەم بڕوایەداین کە سبەینێ رایاندەگرین. بۆیە دەڵێین ' بژی گەلی رێکخستنکراو، بژی ئەو گەلەی خۆی بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ سەرلەنوێ خوڵقاند."
ف.ق