فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان بە هۆی ٢٥ەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو، وتارێکی نوسی و تیایدا ئەوەی خستەڕوو کە ئەو بەرخودانەی ئەمڕۆ لە زاپ دەکرێت، پشت بە بەرخودانی عەبدوڵا ئۆجالان دەبەستێت، کە لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و پاکتاوکاری ئیمڕاڵی ئەنجام دەدرێت.
وتارەکەی موراد قەرەیلان بەم جۆرەیە:
"سەرەتا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و هەموو هێزە بەشداربووەکانی پیلانگێڕییە بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ خالید ئۆراڵ و رۆژبین عەرەبدا هەموو گیانبەختکردووانی قارەمان کە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی دوارۆژ و هەبوونی گەلەکەیان ئەنجامدرابوو، جەستەی خۆیان کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر و بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' چالاکییان کرد، بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. ئەو هەڵوێستە گیانبازانە و قارەمانانەیان بووە هێڵی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. ئێمە بەڵێن دەدەین کە یادی ئەو هاوڕێ قارەمانانە بە لەناوبردنی پیلانگێڕیی بە زیندوویی رابگرین و ئیرادە و پێداگریمان لە سەر ئەو بابەتە دووپات دەکەمەوە.
هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکی نوێیە لە کوردستان
بە درێژایی مێژوو ڕێبەران ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینیوە لە پاراستنی بوون و ئازادی کۆمەلگاکەیان. کۆمەڵگای کوردی کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە مێژوودا هەیە و خاوەن بناغەیەکی پتەوی کولتوورییە، لە سەدەکانی پێش زایین لەبەر بوونی بۆشایی لە ڕێبەرایەتی دا تووشی زۆر ئازار و نەهامەتی بووە. گەلانێک کە نەیانتوانی کێشەی ڕێبەرایەتی چارەسەر بکەن، نەیانتوانیوە خۆیان لە شکست و چەوساندنەوە رزگار بکەن. تەنها گەلانێک کە توانیان ڕێبەرایەتی خۆیان بئافرێنن، توانییان هەبوونی خۆیان و سەرکەوتن بەدەست بهێنن. هەر بۆیە، نزیکەی هەموو قۆناغێکی مێژوویی، هەموو کۆمەلگایەک، گەلێک و چینێک کە خوازراوە بیچەوسێندرێتەوە و بەرێوەببرێت، پێش هەموو شتێک لە ڕێبەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بێبەش کراون. هیزە دەسەڵاتدارەکان دەسەڵاتی خۆیان لە بە بێ ڕێبەرکردنی کۆمەلگاکان بەدەستهێناوە. چونکە کۆمەڵگایەکی بێ ڕیبەر ناتوانێت بەرخۆدانێکی هۆشیارانە و سیستماتیک لە دژی سیستەمی داگیرکەری و هەژموونی ئەنجام بدات. هەر بۆیە هێزە داگیرکەرەکان-قڕکەرەکان- دەسەڵاتدارەکان سەرەتا پێشەنگانی کۆمەڵگا و چینەکان دەکەنە ئامانج.
لەم چوارچێوەیەدا پیلانیگێری نێونەتەوەیی هێرشێکە لە دژی ئایندەی ئازادی گەلەکەمان. هێرشی پیلانگێری ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی گەلەکەمان بێ ڕێبەر و بن دەست بهێڵنەوە و جینۆسایدیان بکەن. گەلی کوردستان لەبەر ئەوەی بە سەدان ساڵە نەبووە بە خاوەنی ڕێبەرێکی ڕاست و سروشتی، ماوەیەکی درێژە بندەست بووە. لەم ڕووەوە پێویست ناکات مرۆڤ باسی نموونەی ئەو سەرۆکایەتییە ساختە و داردەستانەی دۆژمن بکات کە لە کوردستاندا هەن، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بگاتە ڕێبەرایەتیەکی گشتیی ڕاستەقینە.
بە هۆی سەختی ئەو جوگرافیایەی کە تێیدا دەژین و بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی هێرشی بەردەوام بوونەتەوە، لەناو کۆمەلگای کورددا کارەکتەری بەرخۆدان و شەڕ دروست بووە . هەرچەندە مرۆڤەکان لە کوردستان ئازا و شەڕکەر بوون، بەڵام ستراتیژێکی شەڕ و تاکتیکیان نەبوو. هۆکاری سەرەکی ئەمەش نەبوونی ڕێبەرێکی ستراتیژییە. هەر بۆیەشە لە شەڕی کورد دا ستراتیژی بوونی نییە. بەبێ ستراتیژ، مەحاڵە تاکتیکی دەوڵەمەند لە پراکتیکی شەڕدا گەشە بکات. لە ڕاستیدا بێبەشبوون لە ستراتیژی بووەتە هۆی بێ هێزی تاکتیکی. بۆیە کۆمەڵگای کورد بە پشت بەستن بە فۆرمێکی کۆمەڵایەتی لە شێوەی عەشیرەت و فیدراسیۆندا تەوانیویەتی هێزی بەرخۆدانی هەبێت، کاتێک کە شەرڤان یارمەتیدەریک بێت بۆ سۆپاکەی، ڕۆڵێکی سەرکەوتوو، شەڕکەر و پێشەنگ دەبینێت. بەڵام کاتێک کە سەربەخۆ شەڕ دەکەن، ناتوانرێت بە هەمان ڕێژە سەرکەوتن بەدەست بهێندرێت. چونکە ستراتیژی شەڕ و پێرفۆرمانسی تاکتیکی پەرەی پێنەدراوە. هۆکاری سەرەکی ئەمەش نەبوونی ڕێبەرێکی ستراتیژییە. باسی هەندێک ریزپەڕ و هەڵاوێردی وەک سەلاحەدین ئەیوبی ناکەین، مێژووی شەڕ و هێڵی کورد لە سەدەکانی دوای ئەسکەندەردا زیاتر لەم جۆرە بوو. لەم ڕووەوە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر شانۆی مێژوو لە کاتێکی هەستیاردا، لەهەمان کاتدا لە کوردستاندا سەرەتای پرۆسەیەکی نوێی-مێژوویە.
کاتی پەڕینەوەی گەریلا بەرەو کوردستان
رێبەرایەتی هەر بەتەنیا خاوەنی تایبەتمەندی سەربازیی نییە، رێبەرایەتی بە واتای ئەو کەسایەتیانەیە کە لایەنی سیاسی و کولتوری پێکەوە هەیە، پەیوەندی زۆر بەهێزیان لەگەڵ کۆمەڵگادا هەیە، پەیوەندیی نزیکیان لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ئەو کاتەوە هەیە، خاوەنی تێگەیشتنێکی بەهێزن لەسەر مێژوو و سەردەمەکانی خۆیان و خاوەن ئەو تایبەتمەندیانەن کە دەتوانن ریشە مێژووییەکانیان بە شێوەی بەهێز شرۆڤە بکەن. کاتێک رێبەر ئاپۆ لەو چوارچێوەدا لە کوردستان بەرەوپێشچوونێکی رێبەرایەتی پێکهێنا، ستراتیژی تێکۆشانیشی دیاری کرد و رێگە لەبەردەم قۆناغێکی گرنگی مێژوویی کردەوە. لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دەرکەوتنی رێبەرایەتی ستراتیژیک لە کوردستاندا، قۆناغی بونیادنانی ستراتیژی تێکۆشان دەستیپێکرد.
ڤێتنام کە لە ساڵانی ١٩٧٠دا لە رێگەی ستراتیژی شەڕی گەلی درێژخایەن سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش بۆ هەموو گەلانی ژێردەستە بووە سەرچاوەی ئیلهام. ماهیر چایان، ئیبراهیم کایپاکایا و دەنیز گەزمیش بە هەمان ئیلهام و جۆش و خرۆشەوە کەوتنە رێ. رێبەر ئاپۆش وەک شوێنکەوتووی هەمان نەوە و وەک کەسێک کە دەرکەوتنی رێبەرایەتی بە ئەنجام گەیاند، لە سەرەتادا سەرنجی راکێشا بۆ سەر ستراتیژی شەڕی گەلی درێژخایەن و بڕوای بەو ستراتیژەی تێکۆشان هەبوو.
یەکەم هەنگاوی ئەو ستراتیژە گەریلایە. بێگومان لە سەرەتادا روون نەبوو کە ئەوە لە کوردستاندا چۆن شێوە دەگرێت و چۆن بەرەو پێش دەچێت. شتێکی لەو جۆرە بابەتی گفتوگۆ نەبوو. چونکە هەموو شتێک لە بونیادناندا بوو. لەبەر ئەوە رۆژەڤی سەرەکی رێبەر ئاپۆ بریتیبوو لەوەی سەرەتا هێڵی بیردۆزی و بەر لەوەش پێرسپێکتیڤی تێکۆشان روون بکاتەوە، وەرچەرخانی بەرنامە لە گروپی ئایدۆلۆژیکەوە بپەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی دامەزراندنی حزب و دواتریش ببێتە گەریلا. دەزانرا کە بەرخودانی حیلوان-سیوەرەگ لە گەریلایەتیدا دەتوانێت ببێتە بەهارێک بۆ ئەوەش رێبەرایەتی نوسراوێک کە ئێمە دەتوانین وەک پەیڕەوی بزوتنەوەی گەریلایی ناودێری بکەین، لە ساڵی ١٩٧٩دا ئامادە و پێشکەشی ئەو ناوەندەی کرد کە بەرخودانی پێکدەهێنا. لە سەر ئەو بنەمایە محەمەد قەرەسونگور کە ئەو کاتە بەرپرسیاری بەرخودانی حیلوان- سێوەرەگ بوو، بۆ یەکەم جار لە حیلوان گروپێکی گەریلای ١٢ کەسی سازکرد و رێکیخستن و لە رێگەی ئەو گروپەوە دەستی بە تێکۆشانی بەرخودانی سێوەرەگ کرد. لەبەر ئەوەی بەرخودانی سیوەرەگە لەو ئاستەی دەخوازرا بەرەوپێش نەچوو و لە ژێر کاریگەری شێوازی شەڕی گوندنشینانی کوردابوو و گۆڕدرا بۆ شەری پێگە کە ئێمە پێی دەڵێین شيری سەنگەر، لەبەر ئەمە نەیهێشت رۆڵی دروستبوونی گەریلا بگێڕێت. بەڵام رێبەرایەتی بە داهێنەرایەتیەکی گەورەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هاوشان بناغەیەکی سەربازی-تەکنەلۆژیایی قۆناغەکە دابڕێژێت، کادرەکانی خۆی کە لە نێویاندا کەمال پیر و مەعسوم کۆرکماز (عەگید) هەبوو بەرەو گۆڕەپانی لوبنان- فەلەستین گواستەوە، دەرفەت و توانای پەروەردەی بەرەوپێش برد و وایکرد کە ئەمە بۆ ناو ژیان بگوازرێتەوە. لە دوای گەڕانەوەی گروپەکە لە دوای پەروەردە، لەو کاتەیدا کە هەم بەرخودانی سێوەرەگ، هەمیش بەرخودان بە گشتی بەرەو ئاراستەیەکی دروست دەڕۆیشتن، رووداوەکانی وەک بەدیلگیرانی هاوڕێ کەمال و هتد هاتنە ئاراوە. دوژمن کە لە رێگەی ئەو بەڵگانەی بەدەستیهێنابوو لەبارەی پلانی بزوتنەوەکەوە زانیاری وەرگرتبوو، دەستوەردانی ١٢ی ئەیلولی هێنایە کایەوە و لە رێگەی دەسەڵاتی سەربازی فاشیست دەستوەردانی فاشیستیانەی لە قۆناغی شۆڕشی تورکیا و کوردستان ئەنجامدا.
لەبەرامبەر ئەوەدا رێبەرایەتی و بزوتنەوەی ئازادیی ئامادەکارییەکی بەرفراوانیان بە پێویست زانی. لەبەر ئەوە، دوای بڕیاری کشانەوە کە دەزانرێت، لە گۆڕەپانی لوبنان- فەلەستین قۆناغێکی ئامادەکاری بەهێزتر دەستیپێکرد. ئەو قۆناغە زۆرینەی بە شێوەی پەروەردەی بیردۆزی و سەربازی بەرەوپێش چوو. هەروەها سەردەمێک بوو کە بە تایبەتی لە یەکەم کۆنفڕانسی حزبدا گفتوگۆ دەکران کە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕ چۆن دەتوانێت دەستوەردان لە قۆناغەکەدا بکات و بە چ ستراتیژێک وەڵام بە رژێمی کودەتای فاشیستی- سەربازی بداتەوە. رێبەرایەتی لەو چوارچێوەدا پێرسپێکتیڤی بەرفراوانی پێشکەش کرد. لە ئەنجامی پێرسپێکتیڤەکاندا کە پێشکەشکران و ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامدران ئەوە خرایەڕوو کە بە دەستپێکردنی پڕۆپاگەندەی چەکداری لە کوردستان دەتوانن رۆڵی رۆژنامەی ئیسکار بگێڕن، وەک کلیلی دەرچوون لە قەیرانی رێکخستنی کە لە ساڵی ١٩٠٠ لە پارتی سۆسیال دیموکراتی روسیادا پێی تێپەڕبوو. لەسەر ئەو بنەمایە، کۆنفڕانسی یەکەمینی پەکەکە پرۆپاگەندەی چەکداری وەک دەروازەی سەرەکی حزب بە گونجاو زانی. لەو چوارچێوەدا ئامادەکاری تیرۆی گەریلا زیاتر بوون. لە تشرینی دووەمی ١٩٨١دا بەڵگەی مێژوویی بە ناوی "رۆڵی هێز لە کوردستان و سیاسەتی رزگاری نەتەوەیی" کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە ئامادەکرا، چوارچێوەی ستراتیژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی بە شێوەیەکی بەرفراوان خستەڕوو. لەم واتایەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە پێرسپێکتیڤی تیۆریکی گەریلایەتی بەم جۆرە روون بووە. وەک دەزانرێت ئەم قۆناغە بە هەڵمەتی شکۆداری ١٥ی ئابی ، لەسەر بنەمای ئامادەکارییەکان بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید بە شێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرا. بنەمای گەریلایەتی فیدایی ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتیە.
بابەتی ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ چۆن گەریلا و شێوازێکی گەریلایی خوڵقاندووە، پرسێکی گرنگە. ڕەنگە ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە بە چەند ڕستەیەک قورس بێت. بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ کە ڕێبەر ئاپۆ بە وردبینییەکی زۆرەوە لە ئەنقەرەدا لە کاتی یەکەمین پڕۆسەی بە گروپکردندا پەرەی پێدا، گەیاندی بەو ئاستەی کە کاراکتەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە باشی بناسێت و بە شێوەیەکی دروست پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کورد شیکار بکات. چونکە لەسەر بنەمای ئەم بریاردارییە و ئەو ئەنجامانەی کە ڕێبەرایەتی بەدەستی هێنا، باوەری بەوە کرد کە شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی لە کوردستان ئەوەندە ئاسان نابێت؛ لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستیەکی زۆر بە جەنگاوەرانی زۆر بەهێز، بە ئیرادە، کارەکتەر و پێشەنگ هەیە؛ بۆیە درکی بەوە کرد کە لە پێش هەموو شتێک پێویستە کادیرە بەهرەمەند و ئازا و دڵسۆزەکانی پەروەردەبکات و بەو پێیە دەستی کرد بە خەباتی ئامادەکاری. ڕێبەرایەتی کاتێک بۆ یەکەم جار تۆی بزوتنەوەی چاند، لە ئەنقەرە دەستی بەم کارە کرد. چونکە جگە لەمەش، ڕێبەرایەتی لە سەرەتاوە ئەمەی دەست نیشان کردبوو کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دروستکردنی پارتیەکی ئاسایی بە هەندێک تایبەتمەندی خێڵەکی و نەریتی و جەنگاوەری وەک ڕابردوو ناتوانێت بەرخۆدانیکی سەرکەوتوو پێش بخات و ئەنجامی هەبێت. بێگومان بەگوێرەی پرۆسە مێژووییەکان گەیشتە ئەم بڕیارە گرنگە. بۆیە هەر لەسەرەتاوە ڕێبەرایەتی سەرنجی خستە سەر پەروەردەی کادیرە پسپۆرەکان.
لەم چوارچێوەیەدا ڕێبەرایەتی هەم لە پرۆسەی ئەنقەرە و پرۆسەکانی دواتر لە لوبنان، فەلەستین، ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز و فێرگەی ناوەندی حزب لە شامدا خاوەن خەباتێکی ئایدۆلۆژی بەرفراوان و گەورە بوو. لە هەموو ئەو پرۆسانەی پەروەردەدا کە بە ئیرادەیەکی بی کۆتا ئەنجام دەدرا، ڕێبەرایەتی لەسەر بناغەی شیکردنەوەی کەسایەتی و خەباتی باوەرکردنی مرۆڤ، باوەر بەخۆبوون و ئیرادەی پێشخست. بەدەستهێنانی باوەری، متمانە بەخۆبوون و ئیرادەی مرۆڤ لە پراکتیکدا بە ئازایەتی، فیداکاری و ئیرادەیەکی بەرز ڕەنگ دەداتەوە. لە ڕاستیدا ئەمە تایبەتمەندی بوون بە کادیرە کە هەر لە سەرەتا ڕێبەرایەتی پەرەی پێداوە، بە نموونەی ئازایەتی و فیداکاری کە لە کاتی پێش خستنی تێکۆشانی سیاسی لەگەڵ دامەزراندنی پارتیدا دەرکەوت؛ و پاشان خۆی لە کەسایەتی کادیرانی خاوەن ئیرادەی بەرزی وەک: مەزڵوم دۆغان، فەرهاد کورتای، محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک ئەوانەی کە لە بەرخۆدانەکانی زیندانیەکاندا سەریان دانەنەواند و بە بەرخۆدانێکی سەرنج ڕاکێش خۆیان نیشاندا. ئەو ڕۆحەی کە لەم هەڵوێستە کادیرانەیەدا سەریهەڵدا، پاشان لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە کەسایەتی هەڤاڵ عەگید و بە رۆحی فیدایی بەرزی زیلان ئیرادەیەکی بەهیز دروست بوو. ئەم ڕاستی ئایدیۆلۆژییەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە کادر و گەریلادا چاندبووی، ماتە وزەی بەرخۆدانێکی زۆر جددی خستە ئاراوە. چونکە ئێمە لە کردەوەدا ئەوەمان بینی کە ئەم ڕاستییە ئایدیۆلۆژییە، کاتێک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی کورد دا تێکەڵ دەبێت، دەگۆڕێت بۆ چاونەترسی، فیداکاری و ئیرادەیەکی بێ وێنە. بە واتایەکی تر، بڕوای ئایدیۆلۆژی، بریارداری و هەڵسوکەوتی فەلسەفی کە بۆ مرۆڤ دانراوە، بە بەرهەم هێنانی توانایەکی گەورە ئەو دروست کردنی کادیر و فەرماندەی پێش خستووە.
لە کوردستان بونیادنانی شێوازێکی تێکۆشانی گەریلا ئاسان نەبوو
بەڵام سەرباری بەرەوپێشچوون و دروستبوونی کەسایەتییەکی زۆر قوڵ و واتادار، دەوڵەمەندیی لە ڕووی تاکتیک یان ئەو تەکتیکی بوونەی کە هێڵی سەربازی پێویستی پێیەتی، بە هەمان ئاست پێش نەکەوتووە. ئەمەش بۆ خۆی بابەتێکە.
شەڕ گرنگترین گۆڕەپانە کە مرۆڤ تێیدا تایبەتمەندییە ڕۆحییە ڕاستەقینەکانی خۆی دەخاتەڕوو. دەتوانین بڵێین تاکە گۆڕەپانە. گۆڕەپانی شەڕ درۆ و ڕواڵەتیبوون قبوڵ ناکات. ھەڵوێست و جەوھەری مرۆڤ هەرچییەک بێت، لە کرداریشدا هەمان شتە. ڕەنگە ڕوونکردنەوەی ئەوە لە چەند ڕستەیەکدا ھەندێک قورس بێت، بەڵام ئەمە ڕاستییەکی زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشە. بە دەربڕینێکی دیکە گۆڕەپانی شەڕ ئەو گۆڕەپانەیە کە مرۆڤ تێیدا خودی ڕاستەقینەی نیشان دەدات، ئەو گۆڕەپانە نییە کە بیەوێت بە شێوەیەکی دیکە خۆی دەربخات؛ بە دەربڕینێکی دیکە ئەو شوێنەیە کە ڕاستی مرۆڤ دەخرێتەڕوو. واتا لە گۆڕەپانی شەڕدا، تایبەتمەندییە ڕۆحییەکانی مرۆڤ شاراوە نین، لە هەموو ڕوویەکەوە دەردەکەون و ئاشکرا دەبن.
لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی کورددا شێوازێکی شەڕ بوونی هەیە. ئەو جۆرە شەڕە زیاتر ھاوشێوی شەڕی مەیدانی، شەڕی سەنگەر و یانیش دەستەویەخەیە. ئەو زیرەکییە زۆرەی (وەک چینییەکان پێی دەڵێن فریودان) و نەرمبوونی تاکتیکی بوونی نییە. لەو ڕووەوە شێوازێکی شەڕ کە دەتوانین وەک شەڕی دەستەویەخە ناودێری بکەین، لە دەروونی تاکی کورددا زیاتر گەشە دەکات. ئەم ڕاستییە لە قۆناغی دوای هەڵمەتی ١٥ی ئابدا بە شێوەیەکی ڕوونتر خۆی نیشاندا. بۆ نموونە کاتێک ڕێبەرتی شێوازی گەریلا شرۆڤە دەکات، بە تایبەتی تایبەتمەندی گەریلا بەم شێوەیە پێناسە دەکات: "گەریلا تاکتیکی لێدان و کشانەوەیە؛ چاودێری کردن و لێدان لە شوێنی لاوازی دوژمن؛ کاتێک دوژمن پێشڕەوی دەکات یانیش لە پێگەیەکی بەهێزدایە، دەکشێتەوە و خۆی دەشارێتەوە". بەڵام لە ڕاستیدا کاتێک ڕووبەڕیی دوژمن دەبوونەوە، بە درێژایی ڕۆژ، هەندێکجار بۆ چەند ڕۆژێک لە سەنگەرەکانی شەڕ دەمانەوە. ئەو پراکتیکەی لە سەرەوە بە کورتی باسمان کرد، سەرەتا لە سیوەرەگ ھاتە ئاراوە، پاشان زیاتر لە بۆتان وەک سیستمێکی شەڕکردن لە سەنگەرەکان جێبەجێ کرا.
ڕێبەرایەتی بۆ ئەوەی ئەوە تێپەڕێنێت هەوڵی زۆریدا. ڕێبەرایەتی شیکارییەکی قووڵ و ھەمەلایەنەی کرد. ھەوڵیدا لە ڕێگەی نموونەکانی ناو ژیانی خۆیەوە تاکتیکەکانی لێدان و بۆسەی گەریلا تێبگەیەنێت، وەک چۆن لە منداڵیدا بۆسەی بۆ جمۆی گەورەتر لەخۆی دانا و شکستی پێهێنا. لەو بابەتەشدا ڕێبەرایەتی هەندێک ڕێوشوێنی پراکتیکی نائاسایی گرتەبەر. بۆ نموونە ویستی بە هەر کەسێک تەنها ١٢٠ فیشەک بدات. ھەربۆیە یەک لەو ٤ مەخزەنەی لە رەختەکاندایە دەرهێنران. بە کورتی هەڵگرتنی زیاتر لە ١٢٠ فیشەک قەدەغەیە. چونکە فیشەکی زیاتر دەتوانێت مەیلی پێکدادانی درێژخایەن زیاد بکات. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕڤانان دەستبەرداری شێوازی گەریلا بن و دەکەونە ناو شێوازی شەڕی سەنگەرەکانەوە. شەڕکردن لە سەنگەرەکان بە درێژایی ڕۆژ یان چەند ڕۆژێک، بە واتای پێداگری لەسەر شێوازی کۆنی شەڕی کورد و بە بنەما نەگرتنی هێڵی گەریلایی دێت. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ جگە لە هەموو خەباتە پەروەردەییەکانی دیکە، ڕێوشوێنی پراکتیکی لەو شێوەیەشی دەگرتەبەر. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی هێڵی گەریلا لە کوردستان دامەزرێنێت ناچار بوو ھانا بۆ هەوڵ و ڕێوشوێنی دژوار ببات. لەسەر ئەو بنەمایە ژمارەیەکی یەکجار زۆر فەرمان و شرۆڤەی پێشخست؛ تەنیا بە هەوڵدانێکی زۆر بەهێز، لەبارەی شێوازی گەریلا، هەندێک پێشکەوتنی ڕاستەقینە هاتنە ئاراوە.
لە ڕاستیدا ئێمە دەزانین بە درێژایی مێژوو لە کوردستان شەری گەریلایی بەرێوە براوە. بەتایبەت لە بەرهەمی ئەناباسیسدا کە باس لە ٤٠٠ ساڵ پێش زایین دەکات، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە کە جەنگاوەرانی کورد لەو سەردەمەدا بە تاکتیکی وەک تاکتیکی لێدە و ڕاکە شەڕێکی گەورەیان کردووە. هەرچەندە سەرچاوەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ ئەو سەردەمە، بەڵام زانراوە کە ئەم جۆرە شەڕە ناوبەناو لە لایەن کوردەکانەوە ئەنجامدراوە. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و بە تایبەت لە چەند سەدەی ڕابردوودا، دۆخی بەرخۆدان لە قەڵاکان و شەڕ لە پێگەکاندا، شێوەیەکی جیاوازی هەبووە. ڕاستییەک کە پێویستە لێرەدا دەستنیشانی بکەین ئەوەیە، هەرچەندە لەم وتارەدا لە کەسایەتی کورداندا باسمان لەم شێوازە شەڕکردنە کردووە، بەڵام ئەو ڕاستییەش هەیە کە ئەم شێوازە شەڕکردنە لە ناو هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باڵادەستە. شێوازی شەڕی گەریلا سەرەتا لە ئیسپانیا لە دژی ناپلیۆن پەرەی سەند کە لە ئیسپانیا خاوەن هێزێکی گەورەی سەربازی بوو، پاشان هەرچەندە لە زۆر شوێن بە پارچە پارچە کراوی ئەنجام دەدرا، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لە چین گۆڕا بۆ ستراتیژ و لە ڤێتنامیش گەشەی کرد و قووڵتر بووەوە، و لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان وەک ستراتیژییەکی جەنگ بەکارهێندرا. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەمە شێوازە شەرە زۆر پێش نەکەوت بوو.
لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین کە ڕێبەرمان شێوازی شەڕی گەریلای هێنایە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ نموونە فەلەستینییەکانیش دەیانویست گەریلایەتی بکەن، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی ئەو کارە بکەن. لە ناو ئەوانیش شەڕی جەبهەیی زیاتر لە پێشە. بەڵام کاتێک ناتوانێت شەڕی جەبهەیی بەرێوەببات، ئەم جارە لە دژی ئەو شێوازە فیدایی بوون گەشە دەکات. ئەو گۆرەپانەی کە بۆ یکەم جار فیدایی بوون تێیدا سەری هەلدا، فەلەستین بوو. لە فەلەستین فیدایی بوون پێش کەوت، نەک گەریلایی. دیسانەوە ئەو شەڕەی عومەر موحتار دژی ئیتالیا لە لیبیا ئەنجامدا، نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی بەرێوەبردنی شەری جەبهەیی فیداییانەیە. بەکورتی هێنانی لۆژیکی شەڕی گەریلا بۆ کوردستان ئاسان نەبوو؛ زەحمەت بوو. دەتوانین بڵێین ڕێبەرایەتی بە پێشخستنی وردبینی ئایدیۆلۆژی-ڕێکخستنی زۆر چڕ هەنگاوینا.
ئاستی هەرە پێشکەوتووی شێوازی شەری کۆن لە کوردستاندا شێوازی شەڕی پێشمەرگەیە. شێوازی شەڕی پێشمەرگە شێوازی شەڕی گەریلایی نییە. شێوازێکە هەمیشە پشت بە دەوڵەتێک یان ناوچەیەکی ئازادکراوە دەبەستێت. بێگومان ئەمەش نیشانەی بەرخۆدانە، کاتێک کە ئەم شەرت و مەرجانە دینە درۆست دەبن پێشمەرگەش شەڕ دەکات، بەڵام بەهۆی هەمان کارەکتەری خۆیەوە، شێوازێک نییە کە بتوانێت لەناو گەمارۆ و لەسەر هێڵە ناوخۆییەکانی وڵاتێکدا بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی بدات. لە بەرامبەر ئەمە دا گەریلایەتی شێوازێکی شەڕە کە دەتوانێ بچێتە هەموو خاڵێکی وڵاتەوە و بە مانۆڕ و تاکتیکی داهێنەرانە و توانای شەری هێزی خۆی بەرامبەر بە سوپایەکی گەورە ئاشکرا بکات، پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت. ئەم شێوازە شەڕکردنە لە ڕاستیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ گەریلای کوردستان پەرەی سەند. ئەمەش بە رەنجی بێکۆتای ڕێبەرمان گەیشتە ئاستی ئەنجامدان .
گەریلا لە کوردستان بە ئاسانی بەرەوپێش نەچوو. بە تێکۆشانێکی دژوار بەوەپێش چوو. بێگومان ئەوەی ئێمە لێرەدا وەک دژوارییەک دایدەنێین، دژوارییەکان لە پاراستنی شێوازەکاندایە. جیا لەوەش دژوارییەکانی جوگرافیا، کەشوهەوا و دوژمن جیاوازن. لە کوردستان نەک تەنیا چوونە ناو هێڵی گەریلای سەربازی دژوارە، لە ھەمان کاتدا دژوارییەکانی چوونە ناو هێڵی ڕێکخستنیش بە شێوەیەکی ھەمەلایەنە ھاتوونەتە ئاراوە. لەبەرامبەر هێڵەکانی پێشڕەوی و دۆخی تاکتیکی، ھەوڵدانێکی گەورە هەبوو. بەتایبەتی دوای شەهیدبوونی ھاوڕێ عەگید لە ساڵی ١٩٨٦، هەندێک کەسایەتی هاتنە پێشەوە و بینیان کە جێگەیان بۆ کراوەتەوە و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوە دۆخی نائاسایی بێتە ئاراوە، زانرا کە ئەو کەسایەتانە هەم هێڵی سەربازی و هەم هێڵی ڕێکخستن و هەمیش هێڵی جەماوەری شۆڕشگێڕی بەلاڕێدا دەبەن و هەوڵ دەدەن ھەڵسوکەوتی پیلانگێڕی فیۆداڵ زیاتر باڵادەست بکەن. ئەو شێوازە کە وەک جۆرێک لە کۆنترا پەرەی سەند، ھەم زۆرێک لە عەشیرەت و جەماوەری گەلی لە بزوتنەوە دوور خستەوە، ھەمیش هێڵی شەڕی بەرەوپێش نەبرد، ئەوانی بەرەو هێڵی پاراستنی ڕاستگر ڕاکێشا. لە هەمان کاتدا بە گەمەکردن بە هێڵی ڕێخستن و بە فێڵبازی و ئاژاواە گێڕانی جۆراوجۆر ئەو سادەیی و ساکارییەیی بزوتنەوەی ئاپۆیی لێڵکرا و بووە هۆی ئەوەی سەدان کادر پاکتاو بکرێن. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا تێکۆشانی هێڵی ڕێبەرایەتی زۆر بە دژواری بەرەوپێش چوو. رێبەرایەتی بە گەشترکردنی تێکۆشان توانی ڕێگری لەو داڕووخانە بکات، کە لەلایەن کەسایەتییەکانی وەک هۆگر، کۆر جەمال و تەرزی جەمال و زەکی بێ پەنجە، کە ئێمە پێیان دەڵێین گرووپی چوار چەتە، لەو قۆناغەدا گەریلایەتی ڕاپێچی سەر ھێڵ بکات. لەسەر ئەو بنەمایە هەندێک پێشکەوتن بەدیهات. بە دەربڕینێکی دیکە تێکۆشانی گەریلا وەک تێکۆشانێکی تەنیا ئایدیۆلۆژی مەگەر بە بەرەوپێشبردنی هێڵی تێکۆشان بە شێوەی ھەمەلایەنە دەتوانێت لە کوردستاندا بەرەوپێش بچێت. ئەمەش تا ڕادەیەک بە پەروەردەکردنی کادرانی هەمیشەیی لە لایەن ڕێبەرایەتییەوە لەسەر بنەمای پەروەردە و دەستێوەردانەکان لە گۆڕەپانی تێکۆشان و هەروەها تێکۆشانی بیردۆزی – ڕێکخستنی لەسەر بنەمای شرۆڤە و ڕێنماییەکان کە هەمیشە پەرەیان پێدراوە، بەدەست هاتووە. لەسەر ئەو بناغەیە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکدا کە گەلی کوردستان لەژێر گوشاری سیاسەتی جینۆسایددا دەیانناڵاند و دوا هەناسەیان دەدا، دەرکەوتن.
گەریلا لە پشت هەر بەرەوپێشچوونێکە لە کوردستان
هەرچەندە جەماوەر لە سەرەتاوە بە دوودڵی و گومانەوە لێی نزیکبوونەوە، بەڵام وردە ودرە ھەستیان پێدەکرد، کە بەرخۆدان وەک سەرھەڵدانە کلاسیکەکانی تر کۆتایی نایەت، وەکوو تۆپەڵی بەفر گەورە بوو، قۆناغی بڕوا پێھەبوون و متمانە لە نێو جەماوەردا دەستی پێکرد. لەسەر ئەو بنەمایە، ئەو ڕاستییە کۆمەڵایەتییەی کە لە لێواری مردندا بوو، خۆڕاگری کرد و بە شێوەی سەرھەڵدان ڕژایە گۆڕەپانەکان. واتا هێڵی تێکۆشانی گەریلا، کە ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان پەرەی پێدا، لە ڕاستیدا کۆمەڵگای کوردی لە لەناوچوون ڕزگار کرد. دوای هاتنە ھۆش خۆی، بووە ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی کە لەبەرامبەر هێرشی دوژمندا سەر دانانوێنێت، خۆی، شوناس و کولتوور و خاکەکەی دەپارێزێت، لە پێناویدا تێکۆشان دەکات و ڕۆڵەکانی بۆ گەورە و پەروەردە دەکات. بێ گومان هێڵی ئایدۆلۆژی بۆ بەدەستھێنانی ئەوە بنەمایە، بەڵام ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی گەریلا دەیگێڕێت لەگەڵ ئەو هێڵە ئایدیۆلۆژییە بەرەوپێش چووە. لەم ڕووەوە لەدایکبوونی پێکھاتەیەکی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و دەستپێکردنی قۆناغی سەرھەڵدان، سەرەتا بۆ پاراستنی تەرمەکانی گەریلا و بە زیندوو ڕاگرتنی یادی گەریلا بوو.
لە کۆمەڵگا و گەلانی دیکەدا، جەماوەر بە هۆی گوشار و کێشە ئابوورییەکان ڕوو لە شەقامەکان دەکەن، بەڵام لە کوردستان و لە ژینگەی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا کە تێیدا فشارێکی زۆر زاڵ بوو، لە سەردەمێکدا کە کوشتنی بکەر نادیار لە لوتکەدا بوو، ئامانجی سەرەکی دەیان هەزار کەس کە ڕژانە شەقامەکان، خاوەنداریکردن لە تەرمی گەریلا و بە زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان بوو. بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە بە بونیادنانێکی ڕۆحی پێشکەوت. لەم ڕووەوە ئەو ڕۆڵەی کە ڕێبەرایەتی بە گەریلای دا وەڵامی خۆی بەدەستھێنابوو. بەم شێوەیە کۆمەڵگا لە ڕێگەی تێکۆشانی گەریلاوە سەرلەنوێ خۆی دۆزییەوە و بوو بە کۆمەڵگایەکی خاوەن تێکۆشان بۆ شوناس و ئازادی و لەگەڵیشیدا کۆمەڵگا ژیایەوە. ئەو کۆمەڵگایەی کە ژیایەوە، لە هەموو کایەکانی ژیاندا بە داکوتای ڕیشەی خۆی، ڕێکخستنی خۆی دامەزراند، گەلەکەمان تینووی ئازادییە، ئیتر ئامانجی خۆی کە ئازادیە دەستنیشان کردووە. بەم شێوەیە گەریلای ئازادی کوردستان بووە شێوازێکی تێکۆشان کە تا ئەو ڕادەیە بڕوا بە کۆمەڵگا دەبەخشێت و متمانە دروست دەکات و زەمینە بۆ بەرەوپێشچوونە گرنگەکان خۆش دەکات.
پەیوەندیی نێوان گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ ناپچرێت
لە نێوان گەریلا و ڕێبەرایەتی دا پەیوەندییەکی بەردەوام، نەپچراو و زۆر بەهێز هەیە. گەریلا ڕاستی فیداکاریەکی گەورە و ئیرادەیەکی بەرزە، کە لە جیهاندا نموونەی زۆر کەمە، لە پیناو باوەر و کۆمەلگاکەی دەتوانێت هەموو شتێک بە (ژیانی خۆشیەوە) فیدا بکات. گەریلا کۆمەڵگەیەکە نەک بۆ خۆی بەڵکو بۆ کۆمەڵگاکەی دەژی و ژیانی خۆی بۆ کۆمەڵگاکەی و ئەو بەهایانە فیدا دەکات کە باوەڕی پێیەتی و خۆی بۆ کۆمەڵگاکەی تەرخان دەکات. هیچ بەرژەوەندییەکی تاک و گروپی لەناو گەریلادا نییە. بە هیچ شێوەیەک بەرژەوەندییەکی دارایی بوونی نییە. ئەوەی لەناو گەریلادا لە پێشە لایەنی معنەوی و ئایدۆلۆژیایە. بۆیە هەموو گەریلایەک بە هێزێکی مەعنەوی قووڵەوە بەستراوەتەوە بە ڕێبەرەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرکاتێک کە چالاکی ئەنجام دەدات ، دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ!' بەرز دەکاتەوە. چونکە گەریلا باوەری بە ڕێبەرایەتی کرد و لەپیناوی دا فیداکردنی گیانی خۆی بەرچاوگرت و بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشان بوون. لەم بوارەوە هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر بەهێز لە نێوان گەریلا و ڕێبەرایەتی دا هەبووە. ڕێبەرایەتی زۆر ڕەخنە دەگرێت، زۆرجار بە توندی رەخنە دەکات، بەڵام هێشتا ئەو پێکهاتە ڕیکخستنییەی کە زۆرترین متمانەی پێیەتی و خۆشی دەوێت، گەریلایە. بۆ گەلەکەشمان هەمان شتە؛ گەلەکەمان گەریلا وەک چاوی خۆی دەبینێت و دەیەوێت بەردەوام سەرکەوتوو بێت. گەریلا سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی کە ڕووبەڕووی بۆتەوە، ئەو ئازارانەی کە چەشتویەتی و ئەو قوربانیانەی کە بەخشیویەتی، گەریلا هەمیشە بە ئارمانجی ئەوەی کە ببیتە شەرڤانێکی شایستەی ڕێبەرایەتی و گەلەکەی تێدەکۆشێت. بەهۆی ئەم پەیوەندییە معنەوییە زۆر بەهێزەوە، هەموو ئەو یارییانەی کە لەسەر گەریلا داڕێژرابوون، دواجار سەرکەوتوو نەبوون و تێکشکێندران.
بۆ نموونە لە مێژووی خەباتی ئێمەدا، هەندیک کەسایەتی پەیدابوون کە جار بە جار ئاژاوەیان گێرا، تا ئاستێک گوشاریان لە رێکخستن کرد و بەم شێوەیە کاریگەرییان لەسەر هەندێک کەس دروست کرد. هەمان کردار لە ناو گەریلاشدا روویدا. بۆ نموونە هۆگر کە ناومان هێنا، یان پارماکسز زەکی، و ئەوانی تر... کاتێک کە ڕێکخستن هەڵوێستی نیشاندا لەناو ڕێکخستن دا ڕایانکرد. نەیاندەتوانی کارییان لەسەر کەس هەبێت و لەگەڵ خۆیان بیانبەن. ڕاستە ویستیان یاری لەسەر گەریلا بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا بە تەنیا مانەوە. لەم ڕووەوە دەتوانرێت ئاماژە بە گروپی چەتەکانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ بکرێت. ئەو گروپە ساڵانێکی دوور و دریژ لە ناوخۆدا کاری دەکرد. گروپێکی تایبەتی خۆی پێکهێنا، بەڵام لە کاتی پرۆسەی جیابوونەوەدا بە تەنیا مانەوە. ئایا ئەمانە هیچ زیانێکیان نەبوو؟ بێگومان زیانیان هەبوو. تا ئاستێکی دیاریکراو پەککەوتنیان دروست کرد. ئەوان بوونە هۆی پاکتاوکردنی زۆر کەس، بەڵام کەس لەگەڵیان نەڕۆیشت. ئەوانەی کە لە ژیاندا ماون هێشتاش بەتەنیان. بۆچی؟ چونکە ناوچەکانی گەریلا لە کوردستان گۆرەپانێکی فیداکارین. فیداکاری بە ماددی نابیت، بە وابەستەبوون بە شەخسێکەوە نابێت، فیداکاری تەنیا بە خۆسپاردن بە ڕاستی ئایدیۆلۆژی-فەلسەفەوە ڕوودەدات. سەرچاوەی ئەمەش ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە هەموو گەریلایەک لە کۆتاییدا دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆیە. کاتێک کە جیابویەوە، مانای ئەوەیە کە بێ باوەر بووە. کاتێک کە بێ باوەر دەبێت کەس شوێنی ناکەوێت و زۆربەی کاتەکانی بە تەنیا دەمینێتەوەو بی هێز دەبیت. بۆیە بەشێوازیکی رێکخستنێکی تر ناتوانیت ڕووبەڕووی تەڤگەرەکەمان ببێتەوە. ڕەنگە هەندێکیان لەلایەن هێزەکانی دۆژمنەوە ببنە کۆنترا، بەڵام ناتوانن ببنە ڕێکخستنێکی جیاوازی ئایدیۆلۆژی. لەبەر ئەمەش هەموو ئەو هەوڵانەی کە لەم بارەوە دەدرێن بێهودەن و هەموویان تێکدەچن. پێوەندی نێوان ڕێبەرایەتی و فیداکاری گەریلادا پەیوەندیەکی ئایدیۆلۆژی – فەلسەفی هەرە بەهێزە، باوەری و بریارداریە. بۆیە دۆژمن نەی توانیوە هەتا ئێستا لە هیچ کام لە ئاژاوەگێرییەکانیان لەدژی گەریلا ئەنجام بەدەست بخەن. ڕەنگە بتوانن زەربە لە هەندێک تاک بدەن، بەڵام هیچ کات ناتوانن بە شیوازیکی گروپی کاریگەری دروست بکەن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دلسۆزی گەریلا بە هێلی ڕێبەرایەتی، لەبەر هەڵوێستی فیدایی گەریلا و بریارداری گەریلایە.
هێڵی سەربازی ڕێبەر ئاپۆ لە سەردەمی خۆیدا بە شێوەیەکی ڕاست و دروست جێبەجێ نەکرا
ڕەنگە ئەوەی ئێستا دەیڵێم وەک شتێکی پارادۆکس و دژبەیەک ببینرێت، بەڵام لەگەڵ ئەو ڕاستییەی کە لە سەرەوە باسم کرد، کاتێک بە قووڵی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، ئەو کات وەک ڕاستییەک پشت بە ڕاستی کۆمەڵایەتی دەبەستێت، سەرباری دڵسۆزی بەرز و فیداکاری بێکۆتاییشمان، ئەوە دەبینرێت کە گەریلا و بە فەرماندەبوون هەرگیز نەگەیشتنە ئەو ئاستەی کە هێڵی سەربازی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی شارەزایانە جێبەجێ بکات. بە دڵنیاییەوە ئەگەر لەو کاتەدا ھێڵی سەربازیی ڕێبەر ئاپۆ بە دروستی درکی پێبکرایە و جێبەجێ بکرایە، دۆخی ئێستا زۆر جیاوازتر دەبوو. وەک دەزانین لە ڕابردوودا چەندین دەرفەتی مێژوویی و زۆر گرنگ لەدەستچوون. وێڕای ڕاستگۆیی و پابەندبوون بە بڕیار و و فیداکاری بەرزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بە هۆی کەموکورتی لە داھێنانی تاکتیک دا، لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی تاکتیکی نەگەیشتە ئەو ئاستەی خۆی بگەیەنەتە سەرکردایەتی ستراتیژیک بەردەوام کێشە ھاتنە ئاراوە. بێگومان باسی ئەو ڕاستییە دەکەین کە شێواز، ھاوئاھەنگی و تاکتیکی ھەمەلایەن و قووڵی ڕێبەر ئاپۆ لە مەیداندا وەک پێویست جێبەجێ نەکرا.
بێگومان بۆ جێبەجێکردنی هەوڵ درا، بەڵام لە ئاستێکی پێویستدا نەبوو. بەو پێیەی لە ئاستێکی پێویستدا نەبوو، ڕێبەرایەتی ئەوەی وەک ھاوڕێیەتی کەموکورت ھەڵسەنگاند، ڕەخنەی لێگرت و وەک هەنگاوێک بۆ دانانی بناغەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پێناسە کرد، کە بەوشێوەیەیە. ڕێبەرایەتی کاتێک هۆکارەکانی پیلانگێڕی ھەڵسەنگاند، بەتایبەتی ئاماژەی بە دوو هێز کرد: دۆستایەتیی ساختە و هاوڕێیەتی کەم. ئەوە دۆخێکی زۆر مێژوویی و گرنگە. ھەڵمەتی سەرکردایەتی ئاپۆیی لە کوردستان وەک سەرکردایەتی ستراتیژی جێبەجێ کرا، بەڵام سەرکردایەتی تاکتیکی بە هەمان ڕیتم جێبەجێ نەکرا. ئەوە بەتەواوی بابەتی ڕەخنە گرتن و ڕەخنەدانە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنێت، وەک بابەتێکی ڕەخنە لە خۆگرتن ھەڵدەسەنگێنێت، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی بابەتێکە کە زۆر ڕەخنەی لێدەگرێت. بەڵێ ڕێبەرمان لە هەڵسەنگاندنەکانیدا لەگەڵ ڕەخنەگرتنی بەرفراوان ڕەخنەدانیش دەکات، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەوەی دەبێت ڕەخنە لە خۆی بگرێت ئێمەین. دەبێت بە شێوەیەکی بەرجستە ئەوە دەستنیشان بکرێت و ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت.
هاوڕێیەتیەکی پڕ و پێوان لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا بە واتای تێکشکانی پیلانگێری نێونەتەوەیی دێت
بێ گومان هەمیشە بۆ تیپەراندنی ئەم کەموکۆرتییە هەوڵدان هەبووە. بۆ ئەوی کە هێڵی سەربازی ڕێبەرایەتی جیبەجێ بکرێت و بکەویتە ناو بواری جیبەجێ کردنەوە هەوڵدانی چڕ و فراوان هێشتا بەردەوامە. بە تایبەت لە ٣-٤ ساڵی ڕابردووەوە، دۆگماتیزم، کۆنەپەرستی، پێداگری لەسەر شتی کۆن، لیبراڵیزم و هتد... کە لە بەردەم گەریلای ئازادی کوردستان وەک بەربەستێکە، تیکۆشانی ناوخۆیی بەڕێوەچوو. بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا گەشەکردنێک هەیە. بەتایبەتی لەگەل قوڵبوونی ئایدۆلۆژیا لە ناو گەریلادا، داڕشتنەوەی دووبارە و گۆڕانکاری هاوتەریب لەگەڵ خۆت، لەسەر ئەم بنەمایەش پسپۆری، سەروەری تەکنیکی، ڕێبازی جموجۆڵ و هەنگاوی نوێی تاکتیکی هێناوەتە ئاراوە. پێشکەوتنی گەریلاکانی سەردەمی نوێ لەم چوارچێوەیەدا هەمەلایەن کراوە.
ئەگەرهەنگاوی تاکتیکی سەردەمی نویی گەریلا نەبوایە، ئەگەری هەبوو کە دەوڵەتی تورکی قرکەر و فاشیست لەم 8 ساڵەی کۆتاییدا لەسەر بنەمای ئەم کۆنسێپتە ئەنجامی گەورەی بەدەست بخستایە. بەڵام لەگەڵ هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، هەنگاوی نوێی تاکتیکی گەریلا ، بەتایبەت پێشکەوتنی پسپۆری لە تیمی نیمچە گەرۆک لە گۆرەپانەکەدا لە هەمووی گرنگتر گورانی ئاراستەی شەڕ لەسەر زەوی بۆ ژێر زەوی، لەگەڵ شەڕی بەرخۆدانی ژێرزەمینی و تیمی نیمچە گەڕۆکی سەرزەوی، پلانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە تەواوەتی تێکشکا. سوپای تورک سەرەڕای سود وەرگرتن لە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیای سەردەم و تەنانەت چەکی قەدەغەکراو و ئەو پشتیوانیەی لە پەدەکە و هێزو نوێونەتەوەییەکان وەردەگرێت، ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بخات. هۆکاری ئەمەش ئەو ئاستە بەرزەی گەریلایە کە لەسەر هێلی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحیکی فیدایی و هەوڵدان لە بواری فراوانکردنی تاکتیکدا کاردەکات.
ئاستی بەرزی گیانبازی هەڵمەتی نوێی تاکتیکی کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووە، بەجێگەیاندنی گیانبازیبوون و رۆحی ئاپۆییە لە کەسایەتی سارا، روکەن، ئاڤزەم، دەلیل و نالینەکان، هەروەها ؛ە پارتیکی باکووریشدا لەگەڵ رۆحی گیانبازانەی بەرز لە کەسایەتی زانا، خەبات، رێدور، ئاردەم، دەستان، لەیلا، یاشار، دڵگەش و ئاخینەکان بەرەوپێشبردنی ئاستی تاکتیکی دەتوانرێت وەک وەڵام بۆ هەوڵدانەکانی رێبەرایەتی هەڵبسەنگێندرێت.
ئەمڕۆ گەریلا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی گیانبازی وەک لە بەرخودانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینادا دەبینرێت ئەدا و پێرفۆرمانسێکی پێشکەوتووی نیشاندا. لەهەمان کاتدا وەک باسمان کرد، لە رووی هەنگاوی نوێی تاکتیکیەوە گەیشتووەتە ئاستێک. هەموو ئەمانە دەریدەخات کە گەریلانی سەدەی ٢١ دەبێت چۆن بن. ئەم دۆخە لە لایەک نموونەیەک دەداتە گەلان و توێژەکان کە لە بەرامبەر ئەو هێزانەی پشتیان بە تەکنەلۆژیای بەرز بەستووە شەڕ دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بۆ راگرتنی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن کە فاشیست، تورانی و قڕکەرە و دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە هێزێکی ئیمپریاڵیست، بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە رووی تێکۆشانی هەبوون و ئازادییەوە، بۆ هەموو گەلانی دیکەش لە رووی داهاتووی دیموکراتیکەوە راستیەکی بەرخودانی مێژوویی، گرنگ و بەنرخ نیشان دەدات.
گومانی تێدا نییە کە گرنگترین سەرچاوەی ئەم بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لەم ئاستەدا بەڕێوەدەچێت هەوڵەکانی ٥٠ ساڵی ڕێبەر ئاپۆیە، هەروەها بەرخودانی هێڵی ئیرادە، پشوودرێژی و هونەرێکی بێهاوتایە لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی. زۆر گرنگە کە ئەو هێڵەی رێبەرایەتی لەرووی سەربازییەوە گەریلا گەیاندوویەتیە ئەم ئاستە گرنگ و مێژوویە، کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای سەردەم شکست دەدات، لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخودان دەخوڵقێنێت و پێرفۆرمانسێکی بەهێز جێبەجێ دەکات. ئەوەش هەوڵدانێکە بۆ کۆتاییهێنان بەو کەموکورتیەی کە هێڵی سەربازی رێبەر ئاپۆ لە مێژووی تێکۆشانماندا جێبەجێ نەکراوە، ئاستی فەرماندەییکردن بەدەستنەهێنرا. زۆر ئەوە گەورەناکەینەوە، بەڵام راستیەکە کە بەرەوپێشچوونێک کە کەم نییە، بەدەستهێنراوە.
لەئێستاوە دەبینرێت کە ئەوە گەورەتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هێڵی سەرکەوتن و شێوازی تێکۆشان. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بەتەواوەتی دڵسۆزی هێڵی ڕێبەر ئاپۆن، ئەدای تاکتیکی ئێستایان زیاتر بەرەو پێش دەبەن و کاتێک ئەوەیان ئەنجامدا، بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت و لە تێکۆشانی هاوڕێیەتی پڕوپێوان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەدەست دەھێنێت. بەوەش پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شکست دەهێنێت. ئەو هاوڕێیانەی کە لەو تێکۆشانەدا داستانی قارەمانێتییان ئافراند و شەھید بوون بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە، دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم بە فەرماندەیی ئەوان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک هێزێکن کە شکست ناھێنن و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن و خاوەنی ئەو ئیرادەیەن ."