'بێریتان بە چالاکیەکەی خۆی رێگەی سەرکەوتنی نیشاندا'
لە گەریلاکانی یەژاستار ئەکین چەولیگ وتی، "شەهید بێریتان بە هەڵوێست و چالاکی خۆی دەریخست کە سەرکەوتن بە چ شێوەیەک دەستەبەر دەبێت".
لە گەریلاکانی یەژاستار ئەکین چەولیگ وتی، "شەهید بێریتان بە هەڵوێست و چالاکی خۆی دەریخست کە سەرکەوتن بە چ شێوەیەک دەستەبەر دەبێت".
گەریلای یەژاستار ئەکین چەولیگ باسی لەوەکرد، هاوڕێ بێریتان لە دژی خائین و داگیرکەران تێکۆشانێکی گەورەی کرد و گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخت کرد. گەریلا چەولیگ ئەوەی خستەڕوو کە هەڤاڵ بێریتان وەک ئەو ژنانەیە کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا خۆیان بە هاواری ئازادییەوە لە شاخەکانەوە خستەخوارەوە و وتی، " ئەو هەڵوێستەی کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاتەکایەوە، هەمان هەڵوێستی بێریتانە. سەرچاوەی ئەو هێزەیە کە ئەمرۆ لە چیاکانی کوردستان شەڕ دەکات، خۆی بەدەستەوە نادات، تا کۆتا هەناسەی خۆڕاگری دەکات و تێدەکۆشێت. هاوڕێ بێریتان هێزی خۆی لە مێژوو وەرگرت و ئێمەش ئەمڕۆ لەو چوارچێوەدا لە بەرەکانی بەرخوداندا شەڕدەکەین. شەهید بێریتان بە هەڵوێست و چالاکی خۆیەوە نیشانیدا کە ئێمە چۆن سەرکەوتن بەدەستدەهێنین. ئێمەش وەک گەریلاکانی یەژاستار تاکۆتایی لەسەر هێڵی بێریتان تێدەکۆشین".
'ئێمە بەرخودانی بێریتان بە بنەما دەگرین'
گەریلای یەژاستار شیلانیش باسی لەوەکرد کە ئەوان بەرخودانی شەهید بێریتان بە بنەما دەگرن و بەم جۆرە دوا: "بەئێمەی نیشاندا کە مرۆڤ لەم چیایانە چۆن بجەنگێت؛ خاک و وڵاتپارێزی خۆمان چۆن هەست پێبکەین،هێڵی بەرخودان دەبێت چۆن بێت. کاتێک باسی شەڕ دەکرێت، تەنیا ستەم، خوێن و کۆمەڵکوژی بەبیری مرۆڤ دێتەوە. شەڕ تەنیا ئەمە نییە، بەلای ئێمەوە شەڕ گۆرینی تێگەیشتنە، وەستانەوەیە بەرامبەر کۆیلایەتی. هاوڕێ بێریتان کاتێک شەڕی کرد هەڵوێستێکی دیاریکرد، نیشانیدا کە دەبێت مرۆڤ چۆن شەڕ بکات. وەک چۆن لە ساڵانی ١٩٩٠دا داردەستانی خیانەتکار و داگیرکەران لە بەرامبەر بەرخودانی بێریتاندا شکستیان هێنا، ئەمرۆش لە بەرامبەر ئەو گەریلایانەی کە لە سەر ئەو هێڵە دەجەنگن تێکدەشکێن. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بەرخودانی هەڤاڵ بێریتان بە بنەما دەگرین و بە تێکۆشانمان دەبینە رێبوار و شوێنکەوتووی رێبازی ئەو".