بێریتان دێرسیم: ماوەی ٥ مانگە چەکی کیمیایی لە چیاکانی کوردستان بەکاردەهێنرێت

بێریتان دێرسیم ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک ماوەی ٥ مانگە چەکی کیمیایی لە چیاکانی کوردستان بەکاردەهێنێت، بەڵام جیهان بێدەنگە و وتی:"هێزە نێودەوڵەتییەکان کاتێک دێتە سەر کورد هێرشی کیمیایی قبوڵ دەکەن"

بێریتان دێرسیم ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی، بەرخۆدانی گەریلای هەڵسەنگاند کە چەند مانگێکە بەردەوامە.

'هێرشەکان لە ئیمڕاڵی دەستیان پێکردووە لە سەرانسەری کوردستان بووەتەوە'

بێریتان دێرسیم ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی سەر تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە هێرشی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و وتی"ئەو هێرشانەی کە لە ئیمڕاڵی دەستیپێکردووە بۆ هەموو ئەو ناوچانەی کە گەلی کوردی تێیدایە بڵاوبووەتەوە. ئەو شەڕەی کە مافیای ئەردۆغان لە ئێستادا بەرپای دەکات، شەڕی دژ بە مرۆڤایەتییە. ئەوان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. ئەو هێرشانە لە ئیمڕاڵی دەستیان پێکرد. هێرشەکە ئێستا لە ٤ پارچەی کوردستان بڵاوبووەتەوە. شەڕ لە هەموو شوێنێکدا بەڕێوە دەچێت. ئامانجیان لاوازکردن و تەسلیمکردنی پەکەکەیە. هەروەها دەزانن کە ناتوانن گەریلا تێکبشکێنن. ڕێبەرایەتی ئێستا بە شێوەیەکی زۆر باش بەرگری دەکات. ئەوان دەیانەوێت ڕێبەرایەتی تەسلیم بکەن، بەڵام ڕێبەرایەتی گوتی کە بە میلیمێکیش هەنگاو بەرەودواوە نانێت. هەروەها گەریلاکان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی رێبەرایەتی شەڕ دەکەن. ئێمە نەک هەر لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین، بەڵکو لە دژی ئێمە ناتۆ هەیە. ئەو چەکانەی تورکیا بەکاری دەهێنێت چەکی هێزەکانی ناتۆیە"

بێریتان دێرسیم ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە بەردەوامی شەڕ هەیە و وتی:"بەڵام لەگەڵ شەڕی گارێ چووەتە قۆناغێکی نوێوە .ویستیان ناوەندی گەریلا کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام پلانەکانیان لە گارێ شکستی هێنا. ئەمە نەک هەر شکستی دەوڵەتی تورکە، بەڵکو شکستی ناتۆ بوو. بێگومان باس لە دەرئەنجامەکانی ئەم شکستە کرا. پاشان هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لە ٢٣ی نیسانەوە هێرشەکان بۆ سەر هێڵەکانی مەتینا، زاگرۆس، ئاڤاشین و باکور بەردەوام بوون. دەوڵەتی تورک چەتەکانی خۆی دەهێنێت کە لە بەرامبەر پارەدا مەشقیان کردووە و شەڕ دەکات. ئەوانەی لە دژی گەریلا شەڕ دەکەن، چەتەکانی ئەردۆغانن. ئەوان دەبوا بتوانن لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەوان بۆیان دەرکەوت کە ئەمە وا نیە. بەڵێ، لەوانەیە لە چەند شوێنێک جێگیر بوون، بەڵام ناتوانن لەوێ بوەستنەوە ئەوان لە هەندێک شوێن کشانەوە. دوای ئەوەی بینییان کە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن، دەستیان کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

'٥ مانگە چەکی کیمیایی لە چیاکانی کوردستان دەهێنرێێت، هەموو کەسێک بێدەنگە"

ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار بێریتان دێرسیم بەبیری هێنایەوە کە هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣دا چوونە ناو عێراقەوە. بەو پێیەی چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە و وتی: "هەروەها بەو قسەیەی کە بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێناوە یان ئێران کە چەکی ناوکی دروست دەکات؟ کەواتە بۆچی لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە کورد قسە ناکەن؟ ئەو هاوبەشێکی دەوڵەتی تورکە. بۆچی ڕێکخراوە مەدەنییە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن؟ هەروەها دەبێت ناڕەزایی نیشان بدەن چەکی کیمیایی تاوانێکی زۆر گەورەیە. ئایا کوشتنی کورد و گەریلا بە چەکی کیمیایی ڕەوایە؟ ٥ مانگە چەکی کیمیایی لە چیاکانی کوردستان بەکاردەهێنرێت و کەس دەنگی پێنادات. لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن لە دژی ویستی گەریلاکان ئەنجام بەدەست بهێنن. گەریلاکان بە ویست و بەرخۆدان و قاڕەمانێتی خۆیان، نیشان دەدەن کە چۆن دوژمن تێکدەشکێنرێت."

'با گەنجانی کورد سەربازی دەوڵەتی تورک نەکەن'

بێریتان دێرسیم بۆ ئەو گەنجە کوردانەی کە سەربازی بۆ تورک دەکەن وتی:"چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەربازێک کە دەیویست خۆی ڕادەست بکات لە پشتەوە لێی درا و کوژرا. ئێمە جارێکی تر داوا لە سەربازەکان دەکەین لە جیاتی ئەوەی بە لەسەر ئەو گردانە پەریشان ببن، خۆیان ڕادەستی گەریلا بکەن. ئەوان هەموویان هەوڵ دەدەن کە هەڵبێن. من بە تایبەتی بە گەنجە کوردەکان دەڵێم کە سەربازی دەکەب،  ئەوانەی بە پارە سەربازی بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن، ئەوان خائینن، ئەوان ناپاکن، کێ دەتوانێت بێتە زاگرۆس و دژی گەریلا شەڕ بکات؟ وەرن خۆتان رادەست بکەن؟ ئێمە چەندین ساڵ سەربازی دیلمان بەخێو کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک دەیانکوژێت. رای گشتی بینیی کە چۆن دیلەکان کوژراون. لە جیاتی ئەوەی بەم شێوەیە لەناوبچن، وەرن و خۆتان رادەستی گەریلا بکەن."

با گەنجانی کورد سەربازی بۆ دەوڵەتی تورک نەکەن. چۆن قبوڵی دەکەن بکوژی کورد بن؟ هیچ نموونەیەکی لەم جۆرە لە جیهاندا نییە. لەگەڵ سەربازی بۆ دەوڵەتی تورک، ئێوە دەبنە بکوژی خوشک و براکانتان. وەک گەنجانی کورد لەو سوپایەدا چی دەکەیت؟ ئەگەر دەتانەوێت خۆتان ڕادەست بکەن، گەریلا ئێوە دەپارێزێت. گەریلا ئێستا مێژوویەکی نوێ دەنوسێتەوە،  بەرگریەکی دڵنیاکەر نیشان دەدات. ئامانجیان تێکشکاندنی گەریلایە، بەڵام ئەردۆغان لە خەونیشدا ناتوانێت لەناوچوونی گەریلا ببینێت. ئێمە بە دۆکیومێنت قسە دەکەین، ئەگەر دۆکیومێنتیشیان هەبێت، با ئاشکرا بکرێن. ئەوان تەنیا فڕۆکەیان هەیە، پشت بەوە دەبەستن. تەنانەت بە فڕۆکەکانیش ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. سەدان فڕۆکە هێرش دەکەن، بەڵام هێشتا ناتوانن سەرکەوتووبن".

'ئەگەر پەدەکە نەبووایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی هەنگاوێک بنێت'

دەربارەی هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، بێریتان دێرسیم وتی:"کاتێک دەوڵەتی تورک زانی کە لە بەرانبەر گەریلا تێکدەشکێت، پەدەکەی ئەرکدار کرد. پێویستە پەدەکە واز لە خیانەت بێنێت. ئەو لەسەر هێڵی خیانەتە، هاوکاری تورکەکان دەکات. ئەگەر پەدەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی هەنگاوێک بنێت. پێکەوە دژی گەریلاکان کار دەکەن. بەسە بۆ ئەم خیانەتە! خەڵکی ئێمە لە باشوور هەروەها ئاگاداری ئەو خیانەتەن. ئێمە ئەزانین قەیران لە باشوور هەیە. گەلی هەمیشەییە، تێکۆشان بەردەوامە، پەکەکە هەمیشەییە، بەڵام ئەردۆغان دەڕوات نابێت بنەماڵەی بارزانی حساب لە ئەردۆغان بکەن، ئەگینا زیان دەکەن! نەک پەدەکە، بەڵکو بنەماڵەی بارزانی! هەموو حسابەکانیان لەسەر ئەردۆغان و باخچەلی کردووە. بنەماڵەی بارزانی بوونەتە هێزێکی هەژمۆنخواز لە باشوور. لەلایەکەوە دەیهەوێت یەنەکە لاواز بێت و لەلایەکی دیکەشەوە دەیهەوێت لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن لەناوببات. ڕێگە بەکەس نادات جگە لەخێزانی بارزانی قسەبکات. گەلیان پەرێشیان کردووە.

٤٢ ملیار دۆلار لەبانکەکانی دەوڵەتی تورکدایە، خانەوادەی بارزانی بەهۆی وەرگرتنی پارە لەوێوە بۆتە زەلیلی بەر دەستی ئەردۆغان. ئەردۆغان دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتووە. ئەو دەڵێت" ئەگەر لە پاڵ مندا دژی پەکەکە شەڕ نەکەن، ناتوانیت ئەو پارەیە بەدەست بهێنیت" بەم شێوەیە بنەماڵەی بارزانی بە دیل گیراوە. ئەم خێزانە خەڵکی باشووری بێزار کردووە. ئەوان دەیانەوێت لەم خێزانە ڕزگار بکرێن. ئەم خێزانە دەیانەوێت لەگەڵ ئیدارەی ئاکەپە درێژە بە دەسەڵات بدەن. بەڵام زۆر درەنگ نییە، بۆیە ئەوان دەبێت بە ڕێگای ڕاستدا بڕۆن. پێش هەموو شتێک با نیشتمانپەروەر بن، بەڵام ئەوان ئەم وڵاتە دەفرۆشن. بەڵام وڵات دەفرۆشن.  تاکە خواستی ئێمە ئەوەیە کە خیانەت لە کورد نەکەن. دەڵێت باشوور پارچەی منە. کەی باشوور بوو بەبەشی تۆ؟ با بەرژەوەندی خێزانی وەلا بنێن. هەروەها لە مێژوودا دەبینرێت کە گەلی کورد بەهۆی ئەو ڕێبازانەوە زۆر دەستکەوتی لە دەست داوە. هیچ کەس لە ڕێگای بنەماڵەیی و عەشایەرییەوە هیچی بەدەست نەهێناوە.

ئەو دەڵێت "ئەمە بەشی منە، با پەکەکە لە باشورەوە بڕوات" ئەوە چ بێئەخلاقیەکە، چ ئابڕووچوونێکە، چ گەمژەییەکە؟ لە ئێوە زیاتر پەکەکە مافی ئەوەی هەیە لێرە بێت. خەڵکی باشوور زیاتر لە ئێوە متمانەیان بە پەکەکە هەیە، پشت بە پەکەکە دەبەستن، ڕەنگە خەڵک لەبەر فشار و زۆرداری نەتوانن ئەمە بڵێن، بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە. هەوڵ دەدەن سیستمی وەک ئاکەپە دابمەزرێنن، بەڵام خەڵک ڕۆژێک ئەم حسابە دەپرسێت. دۆخەکە هەمیشە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت. با ئەوان بزانن کە باشوور ماڵی باوکی کەسی نیە. ماوەی ٤٠ ساڵە گەنجانی چوار پارچەی کوردستان لێرە شەڕیان کردووە. باشوور، ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵات ماڵی گەلە، بێگومان ئێمە ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە پێشتر بۆ باشوور شەڕیان کردووە، بەڵام ئەو سیاسەتەی ئێستا پەیڕەوی دەکرێت هەڵەیە. جگە لە بنەماڵەی بارزانی هیچ کەس نایەوێت پەکەکە باشور بەجێبهێڵێت. پێش هەموو شتێک، ئێمە خوشک و براین. پێشمەرگەکانیش برای ئێمەن. منیش کوردم و خەڵکی ئێمە لە باشوور کوردن، بەڵام تۆ نەک من، تورک قبوڵ دەکەیت. تۆ پشتگیری تورکەکان دەکەیت بۆ کوشتنی خوشک و براکانت. ئایا پێشمەرگە ئەمە قبوڵ دەکات؟ ئایا خەڵکی باشوور ئەمە قبوڵ دەکەن؟ ئەوان قبوڵی ناکەن"

'پەدەکە بەدوای پلانی نوێوەیە`

ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار بێریتان دێرسیم ڕایگەیاند، کە ئەوان چیتر ئەو ناحەقیە قبوڵ ناکەن و وتی"ماوەی ٤٠ ساڵە بە ئاسوودەیی دەژین. ئەو حکومەتە لە سایەی ئێمە ماوەتەوە. پەکەکە هەمیشە وەک پارتێکی کوردی نزیکی ئێوە بووەتەوە، بە هەست و سۆزی نیشتمان پەروەری نزیک بۆتەوە، ئێوەی وەک دۆست بینی. ئێمە بەم هەستانە هەولێرمان پاراست، مەخموورمان پاراست کاتێک شەنگالت بەجێهێشت، ئێمە شەنگالمان پاراست. پەدەکە خۆی لە شەنگال تەواو کرد. تۆ خیانەتت لە خەڵکی ئێزدی کردووە، بەجێت هێشتوون، تۆ هێشتا هاوبەشی کوشتاری خەڵکی شەنگالیت. بۆ ئەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن تۆ هەوڵ دەدەیت تورکەکان لەو خاکە پیرۆزەدا دابنێیت. ٣٠٠٠ ژنی ئێزدی هێشتا لە دەستی چەتەکانی داعش و تورکدان. هەرچەندە ئەو ژنە ئێزدیانەی ڕزگارکراون یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە رزگاری کردوون، بەڵام ئێوە دەڵێن 'ئێمە ڕزگارمان کردوون.  تۆ هەڵهاتووی! لە کوێ ڕزگارت کرد؟ دوای ئەوەی ئێوە خەڵکی ئێزدیتان بەجێهێشت و هەڵاتن، ئێوە بە بەرچاوی کوردەوە کۆتاییتان پێهات.!

لە دهۆک چەند چادرێک و خێمەیەکیان هەڵداوەتە، کە خەڵکی ئێزدی تێدا دەمێننەوە. بۆچی ڕێگە نادەیت ئەو خەڵکە بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان؟ بۆچی بۆی بە هۆکار کە پێشەنگەکانیان وەک مام زەکی شەهید بوون؟ بۆچی بوویتە هۆی شەهید بوونی خەڵکی ئەو خاکە، بۆچی بۆی بە هۆکاری شەهیدبوونی سەعید حەسەن؟ بێگومان ئێمە خوشک و براین، بە ئەندازەی سەری دەرزیەکیش زیان بە خەڵکی باشور ناگەیەنین. زیان بە پێشمەرگە ناگەیەنین. هەزاران گەنجی کورد لە کوردستان شەهید بوون؛ بەلایەنی کەمەوە مرۆڤ کەمێک بە ڕێزەوە نزیک دەبێتەوە، مرۆڤ بە زمانی دوژمن قسە ناکات. ئێمە بیستومانە کە پلانی نوێی پەدەکە هەیە. ئێمە ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە. ئەگەر تۆ هەندێک شەرەف و ڕەوشت هەبێت، واز لە دوژمنایەتی دەهێنیت، خاوەنداری لە نرخی گەل دەکەیت. چۆن دەتوانیت بە ئاسانی لە ماڵەکەت بخەویت کاتێک گەنجانی کورد پارچە پارجە دەکرێن و شەهید دەکرێن؟ واتکرد کە هەڤاڵ تێکۆشەر شەهید ببێت کە لە مەخمور سەردانت کرد ئەمە خیانەت نیە؟ تۆ چوویت چات تێکۆشەرت خواردەوە، بەڵام لە مەتینا بوویت بە هۆکاری شەهید بوونی. ئایا بەم ئەندازەیە بێویژدانی دەبێت.؟

هاوڕێ شوکری هەموو ژیانی بەم دۆزە بەخشی. ئەو خەڵکی باکوور بوو. بەڵام بۆ خەڵکی باشوور کاری دەکرد. تۆ بوویتە هۆی شەهیدبوونی ئەو. تۆ دەتەوێت باشوور ڕادەست بە تورکەکان بکەیت، بەڵام ئێمە رێگری لە ئەمە دەکەین. ئێمە ڕێگەتان پێنادەین گەلی خۆمان تەسلیمی تورکەکان بکەن. بەهۆی ئەوەی سبەینێ دەوڵەتی تورک داعش لە باشور بڵاو دەکاتەوە، چەتەکانی بڵاو دەکاتەوە. ئەو کاتە گەلی ئێمە کۆچ دەکات. خەڵکی باشوور شایەنی ئەوە نییە.

با پێکەوە لە دژی دوژمن بجەنگین

ئێمە دەزانین گەلی باشور چەندە نیشتمانپەروەرن، چەندە پەکەکە و گەریلایان خۆش دەوێت. لەوانەیە ئێستا دەنگ نەدەن چونکە دەترسن، بەڵام دەبێت دژی ئەم خیانەتە هەڵوێست وەربگرن. پێشمەرگە لە دژی دوژمن چەکی هەڵگرتووە، ئایا ئێمە دوژمنین؟ من لە پێشمەرگە دەپرسم، ئایا لە دژی گەریلا چەکتان هەڵگرت؟ پێشمەرگە و گەریلا بران، جارێکی تر بانگ دەکەم؛ با پێکەوە لە دژی دوژمن لە یەک سەنگەردا شەڕ بکەین."

'پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە گەریلا بکات'

ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار تیشکی خستە سەر تێکۆشانی گەلی کورد لە دژی داگیرکاری و وتی:"لەم قۆناغەدا پێویستی بە بەرخۆدان و کاری بەرفراوان هەیە. ئێمە پێمان وایە لە ئێستاوە گەلی کورد و ژنان و گەنجان پێویستە ئەرکی پێشەنگایەتی لە ئەستۆ بگرن. پێویستە هێزەکانی دیموکراسی و ئازادیش لەم ڕێپێوانەی خەباتدا جێگەی خۆیان بگرنەوە.'پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە گەریلا بکات."

ف.ق