بەسێ هۆزات: بەرخودانی ٢٥ ساڵەی رێبەر ئاپۆ بە کۆمەڵایەتی و بە جیهانیبووە

بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە سیاسەتی گۆشەگیری تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە و وتی، "لە کۆتایی ساڵی ٢٥ەمیندا، گەلان و ژنان سەرکەوتن. تێکۆشانی ئازادی گەورەبوو، بووە جیهانی. دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان ریسوابوون".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەبێت مرۆڤ هەموو نزیکایەتی و مامەڵەیەک لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک مامەڵە و نزیکایەتی بەرامبەر گەلی کورد و پرسی کورد ببینێت و وتی، " ئەو شەرەی لە ئیمراڵی بەڕێووەدەچێت، بەرهەمی سیاسەتێکی قووڵ و فرەلایەنە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پلانی قڕکردنی خۆی لە دژی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام، یاساکانی دەوڵەتەکەی خۆیشی هەڵگرتووە. بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی تورکیای میلیتاریزە کردووە و بە نەژادپەرستی ژەهراوی کردووە و دایڕزاندووە".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

ئامانجی گۆشەگیری کە گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەی سیستماتیک و لە زیندانی ئیمراڵی لە دژی رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، چییە و چی دەکرێت؟

سیاسەتی گۆشەگیری بە شێوازی جیا درێژەدانە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پێداگریکردنە لەسەر سیاسەتی قڕکردنی کوردان. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆشەگیریدا بەردەوامە. سەرباری ئەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو هێڵە، پوچەڵ کرایەوە، پێداگری هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورک لەسەر بەڕێوەبردنی سیاسەتی پاکتاو بەردەوامە. ئامانج؛ چۆکدادان بە رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوەی ئازادی کورد و گەلی کوردە. ئەگەر چۆکیان پێدانەدەن ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە بە سیاسەتی هەمەلایەنەی گوشار، توندوتیژی و گۆشەگیری رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوە و گەل بێ کاریگەر بکەن و بە شەڕی هەمە لایەنەی جینۆسایدکارانە بگەنە ئەنجام. سیاسەتی جینۆسایدی کوردان کە ناوەندەکەی لە ئیمراڵی بەرێوەدەبرێت، دابڕاو نییە لە هێزە نێونەتەوەییە پیلانگێڕەکان. سیستمی هەژموونخوازی سەرمایەداری و جەندرمەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی نەیانتوانی چۆک بە رێبەر ئاپۆ دابدەن ماوەی ٢٥ سالە بە سیاسەتی ئەشکەنجە- گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکەن. سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیریی ئیمراڵی سیاسەتی قڕکردنی کوردانی نۆژەنکردووەتەوە.

بە گوێرەی یاساکانی دەوڵەتی تورک و ئەو یاسا نێونەتەوەییانەی دەوڵەتی تورک واژۆی کردوون، هەموو کەسێک هۆکاری زیندانیکردنەکەی چی دەبێت با ببێت مافی زیندانی-سزادراو هەیە کە لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا دیدار ئەنجام بدات. مافی ئەوەیان هەیە کە ئامرازەکانی پەیوەندی بەکاربهێنن و لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا لەپەیوەندیدا بن. ئەو مافە بە یاسا و دەستوری هەمیشەیی چەسپێندراوە. دەوڵەتی تورک ماوەی ٢٥ ساڵە یاساکانی خۆی جێبەجێ ناکات و یاسا نێونەتەوەییەکانیش پشتگوێ دەخات. کاتێک رێبەر ئاپۆ یەکەم جار گواسترایەوە بۆ ئیمراڵی، بۆ ماوەی چەند ساڵ بە پاساوی ئەوەی بەلەم تێکچووە، کەشوهەوا لەبار نییە، رێگە نەدرا کە لگەڵ پاڕێزەرانی دیدار ئەنجام بدات. لە ساڵانی رابردوودا بە پاساوی سزای دیسپلین دیدار لەگەڵ پارێزەران لەمپەری لەبەردەم سازکراوە. سزای دیسپلینیش داهێنانێکی نوێی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیستە. هەوڵ دەدات رێبەر ئاپۆ لە مافێک کە لە یاسای نێونەتەوەییدا وەک مافی هیوا خراوەتەڕوو، بە دیماگۆژی سزای دیسپلین و لە بەرگێکی یاساییدا بێ بەش بکات. مافی هیوا لەناو دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپادا؛ تایبەتە بەو کەسانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە و ماوەی ٢٥ ساڵ لەزیندان بوون و بەگوێرەی یاساکە ئازاد دەکرێن. دەوڵەتی تورک کە ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپایە، هەوڵ دەدات بە ئاراستەی سیاسەتی لەناوبردن لە ژێر ناوی سزای دیسپلین ئەو یاسا نێونەتەوەییانەی واژۆی کردوون بێ واتا بکات و ئەوە رادەستی تێپەڕبوونی کات بکات، جیهان بەوە قایل بکات و شەڕی پاکتاوکردنی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام.

دەوڵەتی قڕکەری تورک بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت و چۆکی پێدابدات. ئامانجیەتی کە بێ بڕوایی و بێهیوایی لەناو کۆمەڵگادا بخوڵقێنێت و بڵێت 'بە تێکۆشان و بەرخودان ئەنجام بەدەست نایات'. فاشیزمی کۆمەڵکوژکار لە هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک و سیاسی رێبەر ئاپۆ و هێزی ئەندێشەی ئەو دەترسێت و هەوڵ دەدات کاریگەری و رەنگدانەوەی ئەو لە سەر کۆمەڵگا کەمبکاتەوە. سیاسەتی گۆشەگیری ئەنجامی شەڕی قڕکردنی کوردانە. شەڕ لە دژی رێبەر ئاپۆ، شەری قرکردنی گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە. ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. هەموو مامەڵەیەک لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ دەبێت وەک مامەڵەکردنی گەلی کورد و پرسی کورد ببینرێت.

گرینگ ترین لایەنی سیستەمی گۆشەگیری کە لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت، لایەنێک و رەهەندێکی سیاسییە. کاتێک کە لەم ڕوانگەیەوە هەلسەنگاندنی بۆ بکەین، ئەم گۆشەگیریە چۆن لە دەرەوە ڕەنگ دەداتەوە، ئەم پەیوەندییە دەبێت چۆن دامەزرێت؟

سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی ناوەندی سیاسەتی قرکاری کوردە. ڕژیمی شەڕی تایبەت لە ئیمرالیش کۆنسێپتی پاکتاوکردن و سیاسەتی قرکردنی کوردەکان کە لە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد بەڕێوە دەچێت، سەربەخۆ نییە. لەبەر ئەوەی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ پرسی کورد لەسەر بنەمای سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دامەزراوە، بۆیە لە ئیمراڵی سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئەنجام دەدریت. دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە سیاسەتە قڕکاریەکانیان، سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمراڵیان گۆریوە بۆ ئامرازێکی سیاسی شەڕی تایبەت. سیستەمی گۆشەگیری لە دژی کورد و گەلانی تر وەک ئامرازی هەڕەشە و ڕەشبگیری بەکار دەهێنێت. ئاکەپە پڕۆسەی دیالۆگی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ی، وەک پرۆسەیەکی زاڵبوونی تەواو بەسەر دەوڵەتدا بەکارهێنا و کردوویەتی بە ئامراز. واتا شەڕی ئیمراڵی بەرهەمی سیاسەتێکی هەمەلایەنە و قووڵە کە لەسەر بنەمای ستراتیژێکی پلان، بەرنامە و درێژخایەن دامەزراوە. سیاسەتی قڕکاری سەد ساڵەی هەرە کۆن لە ئیمراڵی بەڕێوە دەچێت. لەم ڕووەوە بەتەواوی ئایدیۆلۆژی و سیاسییە.

دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پلانی قڕکاری کورد جێبەجێ بکات، تەنانەت یاسای دەوڵەتی خۆی بەتەواوی لەناو بردووە. دەسەڵاتی دادوەری بە ئەردۆغانەوە بەستراوەتەوە و خراونەوەتە  ژێر فەرمانی ئەردۆغانەوە. ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بووە بە ئۆرگانێکی سیاسی کە ئامانجی قرکردنی کوردە. دەسەڵاتی دادوەری تورک گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی وێرانکەر کە فرمانەکانی ئیدارەی فاشیستی قڕکەر جێبەجێ دەکات. ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بەشێکی بەرچاو لە شەڕی کورد بەرێوەدەبات. ئەم ئامرازە وێرانکەرە زمانی هەرکەسێک کە قسە بکات دەبڕێت و هەرکەسێک کە ناڕەزایەتی دەرببڕێت و بەرخۆدان بکات، دەیخاتە زیندانەوە. دیکتاتۆری فاشیست بەو چەکەی کە لە دەستی دایە، هەوڵ دەدات کە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بترسێنێت و گۆشەگیریان بکات. لە کاتێکدا فاشیزم لە کوردستان هێرشی قڕکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری، ئیکۆلۆژی و سەربازیی ئەنجام دەدات، بەو تێگەیشتنەی کە شەڕی قڕکاری لاواز نەکرێت، بە هەمان شێوە فشار و توندوتیژیشی لەسەر کۆمەڵگای تورکیا زیاد کردووە. سەرچاوەی هەموو ئەو گوشارانە سیاسەتی قڕکارییە لە ناوەندی ئیمراڵی.

ئاکەپە-مەهەپە بە دیکتاتۆری و فاشیستی تورکیا بەڕێوەدەبەن. فاشیزمی بکوژ لە ترسی کورد تەنانەت بچووکترین پارچەی دیموکراسی و یاسای بەجێ نەهێشتووە. بەشێکی گرینگی کۆمەڵگای تورکیای میلیتاریزە کرد و بە ناسیۆنالیزمی نەژادپەرست، کۆمەلگای ژەهراوی کرد. پەیمانی تورک بوون کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دامەزراوە، بووەتە تاکە یاسا و دەستووری بناغەیی تورکیا. فاشیزمی قرکەر، بە ئایدۆلۆژیای سەنتەزیزمی تورکی-ئیسلامی لە ناو کۆمەڵگادا دابەشبوونێکی قووڵی دروستکرد و ویژدان، ئەخلاقی ئازاد و هەڵوێستی سیاسی کۆمەڵگای گۆشەگیر کرد. دەوڵەتی فاشیست، شەڕی لە ناوەوە و دەرەوە، لە ناو وڵات و لە جیهاندا کردووە بە یاسای دەستەبەرکردن و پاراستنی بوونی خۆی.

ئایا دەوڵەتی تورکی فاشیست و هێزە نێونەتەوەییەکان بە ئەنجامدانی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیریی ٢٥ ساڵە، ئەو ئەنجامەی کە دەیانویست بەدەستیان هێنا یان نا، ئەگەر بەدەستیان نەھێناوە، هۆکارەکەی چییە؟

ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، جگە لە وێرانکارییەکی گەورە، هیچ ئەنجامێکی بۆ گەلانی تورکیا بەدەست نەهێناوە. گۆشەگیری لەسەر بنەمای سیاسەتی جینۆساید، چەقبەستووی کێشەی کوردی قووڵتر کردەوە و تورکیای بە تەواوەتی لە دیموکراسی، دادپەروەری و یاسا دوور خستەوە. سیاسەتی شەڕ کۆمەڵگای هەژار کرد، شیرازەی ئەخلاقی و سیاسیی ھەڵوەشاند، لە کۆمەڵگادا داڕووخانێکی قووڵی دروستکرد، هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی دەوڵەتی بڕاندەوە. هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا بۆ شەڕ لە دژی کورد خەرج کرا. لە ماوەی ئەو ٢٥ ساڵە بۆردوومانی چیا، دەشت و شارەکانی کوردستان کرا. دەیان هەزار چەتە و کۆنترا بۆ ڕشتنی خوێنی کورد بەخێو دەکرێن و داڵدە دەدرێن. بە سەدان ملیۆن دۆلار پەرە بە سیخوڕیکردن دەدرێت. ملیاران دۆلار بۆ چەک و لۆبی تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی پەرە بە هەستی دژە-کورد بدرێت. تورکیا لە ڕووی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات. هۆکارەکەشی شەڕی جینۆسایدکردنی کوردانە. لە لایەک بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان داڕووخانی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبردرێت و لە لایەکی دیکەشەوە بۆ دابینکردنی تێچووی شەڕ بەکاردەھێندرێت. تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین چەتە و مافیایی تێدا گەشە کردووە و لە ڕیزبەندی جیهانیشدا لە پلەی یەکەمدایە. بە هەموو شێوەکانی ڕێکخستنی چەتەکان، دژی کورد شەڕ دەکات. هۆکاری سەرەکی ئەوەی میکانیزمەکانی کودەتا لە کارەکانی لەتورکیا بەردەوامن، بە بنبەستگەیاندنی سیاسەتی کوردە لەسەر نکۆڵیکردن و سڕینەوەی.

ئەو خاڵەی لە کۆتایی ٢٥ ساڵدا ئاشکرا بووە ئەوەیە کە سیاسەتی گۆشەگیری جگە لە وێرانکردنی دەوڵەتی فاشیستی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵگەی تورک هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری ویستی رێبەر ئاپۆ ناچار بە خۆبەدەستوەدان بکات، بەڵام سەرنەکەوت.؛  بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بووەتە کۆمەڵایەتی و جیهانی. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری خۆی ویستی رێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکات، بەڵام سەرنەکەوت؛ ئەمڕۆ لە چوار لای جیهان ئەندێشە و تێزەکانی رێبەر ئاپۆ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و سیستمدا بە تاکە هێزی دیموکراتیک دادەنرێن و پێشوازییان لێدەکرێت. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک بە کاراکتەری فاشیستی خۆی لای گەلانی جیهانی پەراوێزخراوە و گۆشەگیر کراوە. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری ویستی ئیرادەی گەلی کورد بسکێنێت و جۆکی پێدابدات، بەڵام سەرنەکەوت؛ گەلی کورد لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاوا کە ناوەند و چەقەکەی ژنانن بەرخودانی ئازادی خۆی گەورەتر کرد و بۆ گەلانی ناوچەکە و جیهان بوو بە هیوا. لە رێگەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە ئەو هیوایەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی لە هەموو جیهان نزیکتر کردەوە. لە کۆتایی ٢٥ساڵەکەدا گەل و ژنان سەرکەوتن. تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێشچوو، گەورەبوو و بەجیهانیبوو. ئەو لایەنەی کە ریسوابوو و دواکەوت دەوڵەتی فاشیستی تورک و هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان بوون.

ئەوەی راست و بەهێز، حەق و حەقیقەتە. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ گەلی کورد لە مێژووی مرۆڤایەتیدا رەواترین تێکۆشان بەڕێوەدەبات. گەلی کورد یەک لە کۆنترین گەلانی مێژوو و پێکهاتەی سەرەکی مرۆڤایەتیە، وەک ئەو گەلانەی جوگرافیاکە کە کۆمەڵگەی نیۆلیتیکی ئافراندووە داوای زمان، کولتور، ناسنامە، ئازادی و خۆبەڕێوەبەری خۆیان دەکەن کە نکۆڵی لێدەکرێت و پشتگوێ دەخرێت و لەبەرامبەر ئەوەدا تێکۆشان دەکەن. ئەو تێکۆشانە رەوایە هێندەی شیری دایک حەڵاڵە، بە سیاسەتی نکۆڵی-سرینەوە- گۆشەگیری لەناو ناچێت. مێژووی مرۆڤایەتی بەردەوام نیشانمان دەدات کە راستی، لە بەرامبەر ستەم و فاشیزم سەردەکەوێت.

کاتێک لە زیندانی ئیمراڵی و ئەو سیاسەتانەی لەوێ بەرێوەدەبرێن دەڕوانین، دەبینین کە لە مێژوودا نمونەی وەک ئەوە نابینرێت. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخودانێکی مێژوویی دەکات. ئەو بەرخودانە کە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت چ کاریگەرییەکی لە سەر بزوتنەوەی ئازادی کورد و کوردەکان داناوە؟

رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیری دژواردا راگیراوە. ئیرادە و بەرخودانی بێ هاوتای رێبەر ئاپۆ کە بە تامەزرۆیی زۆری ئەوەوە بۆ ژیانی ئازاد و بە دڵسۆزی ئەوەوە ئافرێنرا، لە ئیمراڵی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هاتووەتە ئاراوە. ٢٥ ساڵە کە رێبەر ئاپۆ هەلومەرجی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمراڵی گۆڕیوە بە گۆڕەپانی تێکۆشانی گەورە لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورکی فاشیستی جینۆسایدکار. هێز ورەی بە بزوتنەوەی ئازادی کورد و گەلەکەمان بەخشی و لە بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەک هێزی بەرخودان و ئیرادەی لەبننەهاتوو و نەبەزیوی هێنایە کایەوە. وشیاری، ئیرادە و تێکۆشان کە بزوتنەوەی ئازادی و گەلەکەمان لە بەرامبەر دژوارییەکانی تێکۆشانی رێکخراوەیی بەڕێوەببات و هێزی سەرکەوتن بونیادنا. بزوتنەوەی ئازادی و گەلەکەمان لە ٢٥ ساڵە لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی گەورە پێشدەخەن و بەهای گەورەیان خوڵقاندووە. کوردەکان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادی لە دژی دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورک و داعشی هاوکاری شەڕیان کرد و شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان رووناک کردەوە.  ژنی کوردی کردە هێزی پێشەنگی ئایدۆلۆژیک و پراتیکی بزوتنەوەی ژنانی جیهان. پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە ژیانی بەبەردا کرا. یەکێتی دیموکراتیکی ئازادانەی گەلان، هاوپەیمانی ستراتیکی گەلانی کورد- عەرەب وەک سەرکەوتنێکی شکۆمەندانەی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هاتە ئاراوە.

بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد بێ گومان کاریگەریی لەسەر ئەو هێزانە هەبوو کە پیلانگێڕییان لەدژی ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا، لە ئەنجامی ئەم خۆڕاگرییەی ڕێبەر ئاپۆ، سیاسەتی دەوڵەتانی ناوچەیی و هێزە نێونەتەوەییەکان، بە تایبەت دەوڵەتی تورک، ڕووبەڕووی چ جۆرە کاریگەرییەک بووەوە؟

ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ و پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی بوو. ئەو پلانەی پیلانگێڕان شکستی هێنا. ئەو بەرخۆدانەی کە لە دەوروبەر و لەسەر هێلی ڕێبەر ئاپۆ پەرەیسەند، هەموو پلانەکانی پیلانگێڕانی پووچەڵ کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمراڵی کردە گۆڕەپانێکی سەرەکی تێکۆشان. لە ماوەی ٢٥ ساڵدا تێکۆشان گەشەی کرد. لە باکور و تورکیادا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی پێشکەوتن و ئەنجامی سەرکەوتوی گرینگ سەریان هەڵدا. لە ڕۆژئاوا شۆڕشێک ڕوویدا. تێکۆشانی ئازادی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پردی نوێی بۆ پەیوەندییەکانی کردەوە، دۆستەکانی زیاتر کرد، هاوپەیمانی تاکتیکی و ستراتیژی پێشکەوت. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕای گشتی جیهانیدا پێشوازی گەورەی لێکرا. بەتایبەت تێکۆشانی ئازادی ژنان هەمووانی سەرسام کرد. تێگەیشتنەکانی ڕێبەر ئاپۆ، ژنۆلۆژی-زانستی ژن، بوو بە ناوەندی سەرنج لە سەرانسەری جیهاندا، تەڤگەری ژنانی کورد لەگەڵ تەڤگەری ژنانی جیهانی گەیاند بە یک و گۆرانی بەسەردا هێنا و کردی بە تەڤگەرێکی گەردونی. بەرخۆدانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕیکخستنی و سەربازی ژنانی کورد  لە تێکۆشانیان لە دژی داعش و کارێکتەرەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردیان بە جیهان ناساند. بەرخۆدانی کورد بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ دا ویژدانی مرۆڤایەتی بەرز کردەوە و ئاستێکی خاوەندارێتی جیهانی ئاشکرا کرد. بێ گومان هەموو ئەمانە پێشکەوتنی گرینگ بوون.

تێکنەشکانی هێلی ڕێبەرایەتی جارێکی تر سەلماندی کە  دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری بەرەو گەڕان بەدوای ڕێبازی جیاواز بردووە. ئاکەپە کە دەوڵەت بەڕێوە دەبات، تاکتیکێکی نوێی داڕشت و بە ڕێبازی شەڕی تایبەتی نوێ لە ژێر ناوی دیالۆگ و چارەسەردا هەولی دا کە تەڤگەرەکەمان پاکتاو بکات. بەم ڕێبازە ساڵانێک هەوڵیدا لە ناوەوە و دەرەوە هەموویان هەڵبخەڵەتێنیت، پشتیوانی کۆبکاتەوە و بەم شێوەیەش بەتەواوەتی زاڵ بێت بەسەر دەوڵەتدا. مرۆڤ ناتوانێت بڵیت کە ئاکەپە لەم بوارەدا شکستی هێناوە. هەرخۆی زۆربەیان توانیان دەوروبەر و دەسەڵات فریو بدەن و زاڵبن بەسەر دەوڵەتدا و دەوڵەتی خۆیان دابمەزرێنن. بە تایبەتی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥، پرۆسەیەکی شەڕی تایبەتی نوێی بەناوی پرۆسەی ئاشتی پێشخست. کاتێک کە لە بەرامبەر تێکۆشانی ئێمە شەڕێکی تایبەتی ئەنجام دەدا، بینی کە بزوتنەوەی ئازادی ئێمە لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێز بووە، دەستی کرد بە شەڕێکی سەرتاسەری. بۆ ماوەی ٨ ساڵە تورکیای خستووەتە ناو شەڕێکی کاوڵکاری. ئاکەپە لە ناوخۆ و جیهاندا سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبات، مەهەپە و هەموو پاشماوەکانی تری یەکێتی تورکیش بەشێکن لەوە. لە لاێکەوە دەیەوێت بە قرکردنی کوردان بگاتە سنوورەکانی پەیمانی نەتەوەیی، لەلایەکی دیکەوە بە قرکردنی ئەرمەنییەکان ئامانجی جێبەجێکردنی سیاسەتی تورانیستییە، دەولەتی تورک بکات بە یک،  ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی نەوت و گازی ئاسیای ناوەڕاست و باشووری قەوقازە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەو کاری کە  ئەنوەر پاشا نەیتوانی بیکات، هەوڵدەدات لە ڕێگەی قرکردنی کورد و ئەرمەنەکانەوە ئیمپراتۆریەتێکی تورانی دابمەزرێنێت. بە ڕێبازێکی نیوعوسمانیستی هێرشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا و باشور دەکات. ئەو شتەی کە دەبێت لێی تێبگەین ئەنجامی هێلی ڕێبەرایەتیە کە ئاشکرای کردووە، تورکیا گەیشتووە بە بنبەست.

دوژمنایەتی  نێوان کورد و تورکی قوڵ کردۆتەوە. بە دەستی خۆی دینامیکی هێزی بنەرەتی کە تورکیای خوڵقاندووە، بۆردومان دەکات. لە ناو ئەو خەیالەی کە 'من سەردەکەوم، ئەنجامی گەورە بەدەست دەهێنم' دا، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو خاڵێک دەڕوات کە هۆکارەکانی بوونی خۆی لەناو دەبات. تورکیا لە هەر چوار لاوە لە نێوان چالە بێ بنەکاندا گیر بووە. پێی وایە کە بە ڕۆیشتن بۆ لێواری چالەکە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. ئەو ناتوانێت ئەوە ببینێت کە داهاتووی بە تەواوی لە مەترسیدایە. ئایا سەد ساڵی نوێی تۆرکیا بە گروپێکی میلیتاریزەکراوی پڕ لە چەواشەکاری ناسیونالیستی، ڕەگەزپەرستی فاشیست و لەشکرێک کە  ڕۆژانە بۆمب بەسەر جوگرافیای کورددا دەبارێت و وەک سەگی هاری زنجیر کراوە، دروست دەبێت؟ ئایا وڵاتێک کە هۆڵەکانی دادگا و زیندانەکانی پڕن لە کورد، ژن، وڵات پارێز، سۆسیالیست و دیموکراتەکان، بەرەو سەرکەوتن دەروات یان بەرەو لەناوچوون؟ ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە؛ لە کۆتاییدا ڕۆژێک قڕکاری فاشیستەکان لەناودەچیت و گەل سەردەکەوێت. کورد ئازاد دبێت، تورکیا دیموکراتیک دەبێت.

 ٢٥ ساڵە پێشکەوتنی جددی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات. دەوڵەت نەتەوەکانی وەک عێراق و سوریا ڕووخاون. سیستەمی نەتەوە-دەولەتی فاشیست، لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەل کە لەسەر بنەمای بیرۆکەی ئازادی و دیموکراسی کە لە ژێر کاریگەری پارادایمی ڕێبەرایەتی و تێکۆشانمان بۆ ئازادی پێش دەکەوێت، لە نێوان چەند ساڵێک یان دەیان ساڵ وردە وردە هەڵدەوەشێنەوە و بلاو دەبنەوە. داواکاریەکانی گەل و ژنان بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت. هەرخۆی ئێستا کاریگەرییەکانی دەبینرێن. دەوڵەت نەتەوەی فاشیست، داگیرکەر، قەدەغەکار، ئینکارکەر، تاک پەرست-ناوەندگەرا لە کۆتاییدا یان ناچار دەبن کە خۆیان بگۆڕن یان دەبێت بڕووخێن. ئەو کاتانەی تاریکی تاریکتر دەبێت نزیکترین کاتن لە بەیانی. ئەمەش ڕێک ئەو کاتەیە کە هەرێمەکە لە ئێستادا تێیدا دەژیت. دەوڵەتانی ناوچەیی کە بەشدارییان لە پیلانگێڕی ناونەتەوەی دا کردووە، ئیتر وەک جاران بەهێز نین. لەبەرامبەر داواکاریەکانی گەل، ژن و گەنجان بۆ ئازادی و دیموکراسی، هەژموونی خۆیان لەدەستداوە. زیادبوونی فشار و توندوتیژی ڕێگا بۆ ئەم پارچەبوونە و هەڵوەشانەوەیە دەکاتەوە. پیلانگێڕی لە دژی کورد و گەلان یان بەشداربوون لە پلانەکانی پیلانگێڕی جگە لە خێراکردنی هەڵوەشانەوەیان زیاتر هیچی تر ناکات.

هەرچەندە هێزە پیلانگێڕە ناونەتەوەییەکان نەگەیشتن بە ئامانجەکانیان، ٢٥ ساڵە بۆ پاکتاوکردنی بزوتنەوەکەمان پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکی قڕکەر دەکەن. سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمرالی سیستەمێکە کە لەلایەن هێزە پیلانگێڕەکانەوە دامەزراوە. هیزە نێونەتەوەییەکان له دامەزراندن و پاراستنی سیستمی ئەشکەنجه ـ گۆشەگیریدا ڕۆڵی گەورە دەگێڕن. هەرچەند ئەو هێزانە بە گوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و ئابوریان لە ناوچەکە ناچارن جار بە جارە هاوپەیمانی لەگەڵ کوردی سەرهەڵدێردا دروست بکەن، بەڵام  ڕاستی و نیەتی ئەو هێزانە ناگۆڕێت. لە ڕاستیدا ڕۆڵی ئەوان لە بەردەوامی گۆشەگیریی ئیمراڵی و پشتیوانیان لە دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکاندا دیارە. ئەم پەیوەندییانەی نێوان هێزە پیلانگێڕە ناونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک، ڕووخساری ڕاستەقینەیانی ئاشکرا کردووە و لە بەرامبەر گەلدا لاواز بوون. ساڵانە زیاتر باجی ئەو تاوانانە دەدەن کە لە پیلانگێڕیەکانیان بەرامبەر بە  گەلی کورد ئەنجامیانداوە و ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە بە هەموو لایەنەکانیەوە لەبەردەم هەموو مرۆڤایەتیدا ئاشکرا دەبێت.

بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی زۆر رەهەند و لایەنی هەیە. لایەنی ئایدۆلۆژیک، پاڕادایم، ژیانی و جەستەیی بەرخودانی ئیمراڵی کامانەن؟

بەرخودانی ئیمراڵیی رێبەر ئاپۆ بەرخودانێکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و کۆمەڵایەتیە. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی کە ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی کورد و گەلانی پاراست و بۆ ئەوە تێکۆشانی گەورەی کرد، بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی رادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە. ئەو هۆکارەی کە رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیریی ئیمراڵی دانرا، بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و دیموکراسییە کە داکۆکیان لێدەکات. خولیا و ئاواتی ئافراندنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ لە سەر بنەمای برایەتی گەلانە. بۆ ئەوەی بەهاکانی مرۆڤایەتی بپارێزێت لە ژێر سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیریدا راگیراوە. رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی لە ژێر هەلومەرجی ئەشکەنجە و هەموو جۆرە رژێمێکی شەڕی تایبەتدا مافی گەلان، ژنان و هەموو ناسنامەکانی ژێردەستە دەپاڕێزێت، ئیرادەیەی سەروومرۆڤایەتی نیشان دەدات، رێگە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە کە چارەنووسی تاریکی ئەوە بشکێنێت و ببێتە جوگرافیایەکی کە شایەنیەتی. رێبەرایتی ٢٥ ساڵە لە ناو هەلومەرجێکدا کە لە رووی جەستەییشەوە کەسێکی تەندروست ناتوانێت چەند مانگ تیایدا بژیت، بە ئیرادەیەکی نائاسایی خۆڕاگری دەکات. گەورەترین تاسە و ئاواتی بۆ گەلانی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازاد کە ئەو بەرخودان و بەرخودانە بێ هاوتایە دەهێنێتە ئاراوە، ئەوینی ژیانی ئازادە.

رێبەر ئاپۆ تیۆریزان و دامەزرێنەری ئایدۆلۆژیای سۆسیالیستی دیموکراتیکە. بیرمەند، تیۆریزان و پێکهێنەری پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و چارەسەری سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. رێبەر ئاپۆ شرۆڤەیەکی نوێی بۆ ئایدۆلۆژیای سۆسیالیت داهێنا و قووڵی کردەوە. پارادایم و سیستمێکی کۆمەڵایەتی دەرەوەی دەسەڵاتداری-دەوڵەتی خستەڕوو. رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ بە پاڕادایم و ئایدۆلۆژیایەک کە بەرەوپێشی بردووە رێبەری نوێی سۆسیالیزمە. ئایدۆلۆژیا و پاڕادایمێک کە کۆمەڵگا بە بونیادنانی خۆبەڕێوەبەری سۆسیالیستی دیموکراتیکی خۆی لە دەرەوەی دەسەڵاتداری-دەوڵەتدا دەتوانێت چۆن بژیت خستووەتەپێش و ئەوەشی لە دۆخی دیاری شۆڕشی رۆژئاوادا سەلماند.  لەم واتایەدا هەموو بزوتنەوەکانی چەپ سۆسیالیت تێکۆشان لە دژی سیستمی سەرمایەداری- ئیمپریالیستی-سیستمی فەرمانڕەوا کە بە مۆدێرنیتەی خۆیەوە گەیشتووەتە لوتکە، بەربەستی دەسەڵاتداری-دەوڵەتی تێپەڕاندووە و پێکهێنراوە، پێرسپێکتیڤی ژیانی ئازاد و سیستمی کۆمەڵایەتی هێناوەتە کایەوە. ئەوەی دەستنیشان کردووە کە یەکگرتنی سۆسیالیزم لەگەڵ بڕیارداری دەسەڵاتداری- دەوڵەت لە رووی ئایدۆلۆژیک، تیۆریک و پراتیکەوە چەوت و ناڕاستە. نیشانیداوە کە دەوڵەتێکی سۆسیالیست ناتوانێت بوونی هەبێت و ئەوانەی داکۆکی لەو تێزە دەکەن ناتوانن شۆڕشێکی سەرکەوتوانەی سۆسیالیستی ساز بکەن، لە نمونە جیهانیەکانیشدا ئەمە دەبینرێت. پاڕادایمێک کە رێبەر ئاپۆ خستوویەتیە روو، روانینێکی راستە بۆ سۆسیالیزم و ئەمڕۆ لەسەر ئاستی جیهانیدا بووەتە جێی گفتوگۆ و خاوەندارییەکی زۆری هێناوەتە ئاراوە.