بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.
بەسێ ئەرزینجان رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٣ ساڵە لە ئیمڕالی لەنێو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا بە ئیرادەیەکی نائاسایی بەرخۆدان دەکات و وتی، "هەڵوێستی رێبەر ئاپۆی بەرخۆدان و ئازادی، شێوەی بەرخۆدانی ئازادی و خوڵقێنەریە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. بۆیەش لە سەدەی ٢١ دا رێبەری ئازادی ژنان و مرۆڤایەتی سەرۆک ئاپۆیە. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە سڵاوی خۆمان بە خۆشەویستی و دڵسۆزیەکی گەورەوە پێشکەش بە رێبەر ئاپۆ دەکەین. ئەم رووداوانەی کە روودەدەن نیشانەی ئەوەیە کە شۆڕشی کوردستان، شۆڕشی ژن بە رێبازی سەرۆک ئاپۆ دەتوانرێت ئەنجام بدرێت."
بەسێ ئەرزینجان وتیشی، "رێبەرمان لە ئیمڕالی، گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بە هەزاران مرۆڤمان لە زیندانەکان، گەلەکەمان و ژنان لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان دەکەن. ئەم بەرخۆدانە، یەکێک لە شەڕی ئازادی زەحمەت و هەستیارە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و هەروەها یەکێک لە گرنگترین شەڕی ئازادیە. لە سایەی ئەم تێکۆشانە وڵامی پرسیاری 'ژیانێکی چۆن'ی ژنان و مرۆڤایەتی دەدرێتەوە و رێگەی ئازادی دیاری دەکرێت.
بەسێ ئەرزینجان باسی ئەوەشی کرد کە بەرخۆدانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان بە تەنها بەرخۆدانی پەکەکە نییە و وتی، "بەرخۆدانی شکۆدارە و موڵکی هەموو گەلی کوردە کە بە کەلتورک و زمان و ناسنامەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەی دەبات. بڕیاری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لەسەر بناغەیە ئیکۆلۆژی و دیموکراسی و ئازادیپارێزی ژنان دەخوڵقێت. بۆ داواکاری ژیانی مرۆڤایەتی، بە شکۆ و خوڵقاندنی ژیانی ئازاد، سەرچاوەی بەرخۆدان دەخوڵقێنێت."
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەی بە بەرخۆدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا و ئەوەی خستەروو کە، بە پێشەنگایەتی یەژژاستار هیزەکانی هەپەگە بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن. بەسێ ئەرزینجان وتی، "لە هەر بستێکی خاکی جۆگرافیای بادینا بەرخۆدانێکی بێوێنە هەیە. بەرخۆدانی گەریکا لە ٢٣ی نیسان دەستیپێکرد و چالاکیەکان کە لەو کاتەوە بەردەوامە، بە باج و رەنجێکی زۆرەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدەدرێت. بەم بۆنەیەوە بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی مامڕەشۆ و شەهیدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەکەمەوە."
بەسێ ئەرزینجان باسی ئەوەشی کرد کە ئەم تێکۆشانە، تۆڕەیی دژی دوژمن زیاتر دەکات و وتی، "ئیرادەی ئێمە، داواکاری ئێمە بۆ تێکۆشان بەهێزتر کرد. ئێمە تێکۆشانی خۆمان فراوانتر دەکەین و بەم شێوەیە بەردەوامین. کوردستانی ئازاد، ژنی ئازاد، لەسەر بناغەی شەڕی بەرخۆدان و ئازادی دەتوانێت بخوڵقێنرێت. لەسەر ئەم بناغەیە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرخۆدان و چالاکی سەرکوتوانەی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە دەکەین."
لەبارەی هەوڵەکانی پەدەکە بەسێ ئەرزینجان باسی ئەوەشی کرد کە هەوڵێستی شەڕ کە پەدەکە لەدژی گەریلاکانی کوردستان گرتویەتی، لە لایەن گەلی کورد و ژنانەوە هیچ کاتێک قبوڵ ناکرێت و وتی، "سەرەتا گەلەکەمان لە باشور، گەلەکەمان بە تەواوی بەهۆی ئەگەری شەڕی ناوخۆیی نیگەرانە. پەدەکە بەرپرسیاری ئەم دۆخەیە. پێویستە پەدەکە ئێدی گەریلا تەنگەتاو نەکات. هێزەکانی خۆی نەهێنێتە هەرێمەکانی گەریلا. پێویستە پێشمەرگە نەکەوێتە ئەم نەتەڵەیەوە. پێویستە بەشداری لە شەڕی براکوژی نەکات. گەریلا پارێزەری گەلی باشورمانە. ئەو راستیە لە کەرکوک، شەنگال و زۆر شوێنی دیکە بینرا. بۆیەش پێویستە پەدەکە هێزەکانی بکشێنێتەوە. ئێمە جارێکی دیکە ئەمە دووبارە دەکەینەوە. دەوڵەتی تورک نە تەنها دوژمنی پەکەکە نییە. لە هەمانکاتدا دوژمن هەموو کوردێکە. نایەوێت هیچ شتێک بە ناوی کوردایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت. نمونەش حفەرینە، دەیەوێت تەتریکی بکات. هێرشەکانی سەر مەخمور لەم چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن. خەڵکی مەخمورمان، ژنانی مەخمور لەدژی هێرشەکان هەڵوێستێکی شکۆدار پیشان دەدەن. بەم بۆنەیەوە سڵاوی خۆم پێشکەش بە خەڵکی مەخمور و بەرخۆدانیان دەکەم."
بەسێ ئەرزینجان راشیگەیاند، ژنان لە باشوری کوردستان بۆ ئەوەی شەڕ لەنێوان کورددا دروست نەبێت، پێویستە پلاتفۆرمی هاوبەش دروست بکەن و وتی، "پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری تورک بوەستنەوە. ئەکادیمیەکان، پارتە سیاسیەکان، دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی، گروپە پیشەییەکان، ژنانی نێو ئەو رێکخستنانە پێویستە هەڵوێست پیشان بدەن. ژنانی باشوری کوردستان پێویستە وەک ویژدانی کۆمەڵگا، بۆچوون، هەڵوێست و چالاکیەکانیان بەم شێوەیە رایبگەیەنن. پێویستە هەڵوێستی پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات رەخنە بکرێت. لەسەر ئەم بناغەیە بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر ژنان هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.
گەریلا کە هەمانکاتدا بۆ ئازادی و یەکسانی ژنان تێدەکۆشێت. بۆیەش پشتگیری بۆ گەریلا، کاری سەرەکی یەکێتی نەتەوەیی کوردە، ئەرکی ژنانی باشوری کوردستانە. لە باشوری کوردستان داواکاریەکی زۆر بۆ ئازادی ژنان هەیە. پێویستە ئەو داواکاریە بۆ رێکخستن و چالاکی بگۆڕێت. لە عێراق ژنانی عەرەب، تورکمان، سوریانی، ئەرمەن، شیعە، سونە، ئێزدی پێویستە لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵوێست پیشان بدەن. پێویستە دەست بە تێکۆشانێکی هاوبەش بکەن."
ف.ق