بەشتاش: پێویستە بە بەهێزی بچینە نێو پەرلەمان
مەرال دانش بەشتاش کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەرزەرۆم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاری سەرەکی یەوانە و زۆر هەستیارە. پێویستە بە بەهێزی بچنە نێو پەرلەمان.
مەرال دانش بەشتاش کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەرزەرۆم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاری سەرەکی یەوانە و زۆر هەستیارە. پێویستە بە بەهێزی بچنە نێو پەرلەمان.
مەرال دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەرزەرۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، " بەر لە هەموو شتێک ئەم دەسەڵاتە ٢٠ ساڵە هەموو رووەکانی ژیانی قۆرخ کردووە. وڵاتی بە تەواوی بۆ وێرانەیەک گۆڕیوە. ئازاری رادەڕین، مافی سیاسەت، مافی ئابوری، ئازادی لە تورکیا زەوت کردووە."
بەشتاش باسی ئەوەی کرد کە لە وڵات ئارامی و ئازادی بۆ هیچ کەسێک نەماوە. ئازاری ئابوری، تاکەکەسی و سیاسی نییە. لە رووی کۆمەڵایەتیەوە قەیرانی گەورە هەیە. رێگەی رزگاری لەم دۆخە تێکشکاندنی دەسەڵاتە."
بەشتاش دەشڵێت کە لە بەرامبەر دەسەڵات تووڕەییەکی گەورە هەیە و وتی، " بۆیەش هەڵبژاردنێکی مێژوویی هەیە و گەل قسەی کۆتایی دەکات.
'زۆر گرنگە کە ئێمە بە بەهێزی بچینە پەرلەمان'
بەشتاش ئاماژەی بە گرنگی ئەوەدا کە پارتی چەپی سەوز پێویستە بە بەهێزی بچێتە پەرلەمان و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بۆ ئەوان زۆر گرنگە.
بەشتاش گوتی، " هەوڵ دەدەین لە ئاستێکی فراواندا نوێنەرایەتی کۆمەڵگا بکەین. هەم لە شارە کوردیەکان و هەم لە هەرێمەکانی دیکەی تورکیا. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئێمە پێکەوە ژیانی گەلانی تورکیا، یەکسانی و ئازادیەکان دەپارێزین. ١٠٠ – ١٢٠ کورسی پەرلەمان کە بە دەستی دەهێنین زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی دەسەڵات تێکدەشکێت، دەتوێتەوە، پارچە دەبێت، ئەوەی ئەوان پێکەوە دەهێڵێتەوە تەنیا رانتخواردنە. کاتێک شكستیان هێنا، هیچ شتێک نامێنێت کە پێکەوە بیانبەستێتەوە. وەک ئەناپ و دەیەپە دەتوێنەوە. بۆیەش زۆر گرنگە کە ئیرادەی گەل لە پەرلەمان جێگیر ببێت. زەمینێکی بەم شێوەیە دروست بووە. هەوڵ دەدەین کە لە هەموو شارەکانەوە نوێنەرەکان بنێرینە ئەنقەرە. لە رووی گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی و کارنامەی ئێستاوە زۆر گرنگە کە بە شێوەیەکی بەهێز بچینە نێو پەرلەمان."
'گۆشەگیری ئیمڕالی ئەشکەنجەی سەر گەلە'
بەشتاش ئەوەشی خستەڕوو کە گۆشەگیری ئیمڕالی نادادپەروەریەکی گەورەیە لە وڵاتدا و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکاندیا، " گۆشەگیری نادادپەروەریەکی گەورەیە لەم وڵاتەدا. بۆچی؟ لەبەرئەوەی یاساکان زۆر ئاشکران، زیندانیان، سزادراون هەر کێیەک بێت مافی هەیە چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. مافی ئەوەی هەیە بە تەلەفون قسە بکات، مافی ناردنی نامە و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکان هەیە، مافی هەیە چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت. لە هیچ شوێنێکی جیهان رێگری لەم مافە نەکراوە. لە هیچ شوێنێک نەبینراوە کە کەسێک لەنێو حوجرەیەکدا بە تەنیا بهێڵدرێتەوە و پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەرەوەدا بپچڕێندرێت. لە ئیمڕالی پەیوەندی بەڕێز ئۆجالان بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ دەرەوەدا پچڕێندراوە. لەوێ یە لەوێ نییە؟ نازانرێت. لەوانەیە لە زیندانێکی دیکەدا بێت. نازانرێت نەخۆشە یان باشە؟ نامەوێت بیڵێم، بەڵام ئایا دەژی؟ لەبەرئەوەی هیچ زانیاریەک لەسەر نییە. بۆیەش نادادپەروەریەکی گەورە هەیە. ئەو ئەشکەنجە و زوڵمی لە هەمان کاتدا لەبەرامبەر خانەوادە و گەلەکەی ئەنجام دەدرێت.
لایەنی سیاسیشی هەیە. دەزانین کە پێشووتر لەم بارەیەوە کاردانەوەیەکی زۆر پیشاندرا، ناڕەزایەتی پیشاندران. بەڕێز ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا موخاتەبی سەرەکیە. دوو ساڵ و نیو ڕۆڵی بینی، گەلان هەناسەیان دا، هیوایان بۆ داهاتوو دروست بوو. بەشێکی زۆری گەلی کورد ئۆجالان وەک ئیرادەی خۆیان دەبینن. گۆشەگیری لە هەمان کاتدا بە واتای ناچارەسەری کێشەی کورد دێت، بە واتای شەڕ دێت. لەبەرئەوەی کە بە گۆشەگیری وڵامی داواکاری چارەسەری دەدەنەوە، هیچ واتایەکی دیکەی نییە. گۆشەگیری کە ئامانج لێی سیاسیە، پێویستە زوو کۆتایی پێبهێندرێت."
مەراڵ دانش بەشتاش لەبارەی شاری ئەرزەرۆم کە لەوێ کاندیدیکراوە رایگەیاند کە ناسنامەی شارەکە جیاوازە و وتی، " دەزانم ئێمە لە ئەرزەرۆم بەهێزین. کاتێک خۆم کاندیدی کرد، لە ئەرزەرۆم و تورکیا و دەرەوەی وڵات هاوڕێکان تەلەفوناین کرد. ئێمە بە شێوەیەکی بەهێز نوێنەرایەتی خەڵکی ئەرزەرۆم لە پەرلەماندا دەکەین."
ف.ق