بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: پێویستە گەل پشتگیری لە "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە" بکات
بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوای لە خەڵکی ئێزدی کرد، پشتگیری لە 'ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە' بکەن، کە لە دژی تۆڕی سیخوڕیی پارتی (پەدەکە) و میت دەستیپێکردووە.
بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوای لە خەڵکی ئێزدی کرد، پشتگیری لە 'ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە' بکەن، کە لە دژی تۆڕی سیخوڕیی پارتی (پەدەکە) و میت دەستیپێکردووە.
بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی یەبەشە و ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال دژی سیخوڕەکانی میت و پارتی (پەدەکە) بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا جەژنی چلەی زستان پیرۆز کراوە و ڕایگەیاندوە، هیواخوازن جەژنەکە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال بۆ سەر ماڵ و حاڵ و واری خۆیان.
بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕاشیگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنی یەبەشە لە دژی ئەو کەسانە دەستی پێکردووە، کە بوونەتە دوژمنی ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و هاوکاریی دوژمن دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین و داوا لە تەواوی کۆمەڵگاکەمان دەکەین، کە بە هەموو توانای خۆیانەوە پشتگیری ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتە بکەن".
بەڕێوەبەرییەکە ڕاشیگەیاندووە، کۆمەڵگای ئێزدی هەرگیز خیانەتی لە ئاینەکەی نەکردووە و هەزاران ساڵە بۆ پاراستنی ئایین، کولتور، زمانی خۆی قوربانیی داوە. ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی کۆمەڵگا سوور بووە و بوونەتە هۆی شەهیدکردنی پێشەنگەکانی کۆمەڵگە، لە ئێزیدایەتی دەرچوون.
بەڕێوەبەریەکە ڕاشیگەیاندووە، نابێت کۆمەڵگا پارێزگاری لەو جۆرە کەسانە بکات، بەڵکو پێویستە لەبارەیانەوە زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان بدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جارێکی دیکە داوا لە گەنجان کراوە، کە نەکەونە ناو تەڵە و فێڵبازییەکانی پارتی (پەدەکە) و دوژمنانەوە و ئەوەشیان وتوە، ئەوانەی دەبنە هاوکاری دوژمن لەلایەن کۆمەڵگاوە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هیوای سەرکەوتن بۆ هێزە سەربازییەکان دەخوازرێت و بۆ هێزە ئەمنیەکان ڕایانگەیاندووە: "شەنگال لە سایەی ئێوەدا ئارامە. لە سایەی هێزە سەربازییەکانمان دا دەتوانین لەسەر خاکەکەمان بمێنینەوە و جەژنەکانمان پیرۆز بکەین".
ژ.ت