بوڵدان: گەلەکەمان سبەینێ مێژوو دەنووسێتەوە، دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە میتینگی شاری واندا قسەی کرد و وتی، " ئێوە سبەینێ مێژوو دەنووسنەوە. پارتی چەپی سەوز بە ملیۆنان کەسە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە میتینگی شاری واندا قسەی کرد و وتی، " ئێوە سبەینێ مێژوو دەنووسنەوە. پارتی چەپی سەوز بە ملیۆنان کەسە."
پارتی چەپی سەوز لە وان بە ەبشداری لانیکەم سەد هەزار کەس میتینگی کۆتایی ئەنجامدا. میتینگەکە بە رێزگرتن دەستی پێکرد. لە میتینگەکەدا سەرەتا وەیسی دیلەکچی هاووتەبێکی پارتی چەپی سەوز قسەی کرد و وتی، " گەلی وان ئەمڕۆ هێزی خۆی لەم گۆڕەپانە پیشاندا و ئێمە سەربەرزین." زەکیە قایا ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتین رایگەیاند کە ئەوان بۆ ئاشتی لە گۆڕەپانەکانن. ئاشتی و دادپەروەریان دەوێت و نایانەوێت کەس بمرێت. پێویستە هەموو کەسێک دەست لەسەر ویژدانی دانێت و بچێتە سەر سندوقەکان."
'هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت'
دواتر لەسەر ناوی پەسەکە مەسعود تەک وتی، " هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت. ئێستا باسی سەدەی دووەمی کۆماری دەکرێت. ئێمە کۆماری یەکەم لە زیلان، دێرسم و رۆبۆسکی دەناسین. بۆ ئەوەی لە هەمان سەدەدا نەژین، پێویستە ئیرادەیەکی گەورە پیشان بدەین و کۆتایی بە سیستمی دیکتاتۆری بهێنین. بژی کورد و کوردستان."
سینان چیفتیورەک سەرۆکی گاشتی کەکەپە رایگەیاند، مال بە مال خۆتان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەن و وتی، " گەلەکەمان دەڵێت ئیدی بەسە. پێویستە بە حکومەتی ٢١ ساڵە بڵێین ئیدی بەسە. ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی کورد. کوردستان دەپارێزین و ئازادی بەدەست دەهێنین. رۆژ بە رۆژ هەژاری زیاد دەبێت. گەلەکەمان ئیدی ناتوانێت بژێوی خۆی بەدەست بهێنێت. وان ناتوانێت پەنیرە بەناوبانگەکەی دروست بکات و دەچێت لە ئێران پەنیر دەکڕێت. بانگەوازیمان ئەوەیە کە کۆتایی بەم فەرمانە بهێنرێت. دوای ئەوەی دەسەڵاتی ٢١ ساڵەی ئاکەپەمان رووخاند، بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری پرۆژە دروست دەکەین."
'سبەینێ مێژوو دەنووسرێتەوە'
دواتر پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە قسەی کرد و رایگەیاند، خەڵکی وان ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدات و وتی، " سبەینێ رۆژێکی خۆش دەبێت. سبەینێ مێژوو دەنووسرێتەوە. سبەینێ ئێوە مێژووی وان و تورکیا دەنووسنەوە، سبەینێ جارێکی دیکە ئەڵێین ئێمە لێرەین و خاوەن ئیرادەین و وەک پارتی چەپی سەوز یەکەم دەبین. ئەمڕۆ ئەم جۆش و خڕۆشە دیارە. خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە. ئێستا لە گۆڕەپانەکان دەگەڕێین، لە هەموو تورکیا گەڕاین. لە هەموو شوێنێک پەیامی خۆمان بڵاوکردەوە.
ئێمە متمانەمان بە خۆمان هەیە، ئەوان دەنێرین، کۆتایی بە دوژمنی کورد دەهێنین، ئەوانەی لە بەرامبەر کۆمەلکوژیەکان بێدەنگن دەنێرین، دزی خەیاڵی گەنجەکان دەنێرین. مۆری خۆمان لە ژێر لۆگۆی پارتی چەپی سەوز بدەن کە ئاشتی، دادپەروەری و ئارامی بێتە ئەم وڵاتە. تانسو چیلەر وتبووی ' ئەگەر ئەردۆغان بچێت، وڵات دەرووخێت'. ئایا کاتێک تۆ چوویت چی لە وڵات هات؟ ئەردۆغانیش وەک تۆ دەچێت. ئێمە لێرەین، هەبوون و و دەبین. یەک بوون، بووینە هەزار و یەکمان گرت و بووین بە ملیۆن. سەدان ساڵە لەسەر ئەم خاکە هەین و دەبین. ئێمە شکۆ و ئاشتی دەهێنینەوە ئەم وڵاتە."
ف.ق