بوو بە هیوای گەلەکەی
ژیر باز لەهەموو گۆڕەپانەکانی گەریلا بە بەشداربوونی فیداکارانە و هەڵسوکەوتی راست و دروست بووە نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیی. چیا بۆ ژیر ئەو شوێنەبوو، کە وەک دایکێک ئامێزی بۆکردبووە، دەیپاراست، گەورە و بەهێزی دەکرد.
ژیر باز لەهەموو گۆڕەپانەکانی گەریلا بە بەشداربوونی فیداکارانە و هەڵسوکەوتی راست و دروست بووە نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیی. چیا بۆ ژیر ئەو شوێنەبوو، کە وەک دایکێک ئامێزی بۆکردبووە، دەیپاراست، گەورە و بەهێزی دەکرد.
مەزڵوم (ژیر باز) لە ١٠ی ئایاری ١٩٩٢ لە گوندی پەیانسەی جۆلەمێرگ لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و دڵسۆزی وڵاتەکەیان لەدایکبوو. ئەو بنەماڵەیە پێنج منداڵیان هەبوو، مەزڵوم سێهەم منداڵ بوو. لە ئامادەیی پیشەسازی بەشی کارەبای تەواو کرد. هەوڵی دا هاوکاری بنەماڵەی بکات. لەسەر پێی خۆی ژیا و بەم جۆرە بەردەوام بوو. مەزڵوم هەم بە هۆی بەشداربوونی برایەکی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا و هەمیش بە هۆی شەهیدبوونی ئامۆزاکەی بە ناوی ئافات جۆلەمێرگ لە ساڵی ٢٠١٠ زۆر کاریگەری لەسەر دانرابوو. لەبەر ئەوەی لە بنەماڵەکەیان هەم گەریلا و هەم شەهیدیان هەبوو، هەر لە منداڵیەوە پەکەکە و رێبەرایەتی ناسی و پێیان کاریگەر بوو. بۆ ئەوەی بتوانێت سیاسەتی جینۆسایدی دوژمن لەسەر گەلەکەمان هەڵوەشێنێتەوە و رێکختنی گەلەکەمان بەهێز بکات، بۆ ماوەیەکی زۆر بەشداری لە ناو خەباتی گەنجاندا کرد.
لەهەر گۆڕەپانێک بە کاریگەری خۆی لەسەر گەل، بە تایبەتیش لەسەر هەڤاڵانی خۆی، بووە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێکانی بەشدار بن. مەزڵوم لە کارەکانی شاردا بە هەڵوێستی پێشەنگایەتی و رێکخستنی کاریگەری لەسەر گەل دانا، هەربۆیەش لەلایەن دوژمنەوە بە ئامانج گیرا. لە ساڵی ٢٠١١دا زیندانی کرا. پاش سێ ساڵ مانەوەی لە زیندانی دوژمندا، مەزڵوم بڕیاریدا بۆ ئەوەی بتوانێت بەرپەرچی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بداتەوە ورەخنەدانی خۆی پێشکەش بکات، روو بکاتە چیا و بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا بکات. ئیتر روویکردە چیاکانی کوردستان، کە خۆشی دەویستن و پێیان سەرسام بوو. مەزڵوم کە ئامانجەکی هێنابووە دی، بۆ ئەوەی هەنگاوی بەهێز لە چیا هەڵبگرێت ناوی ژیری هەڵبژارد و ئیتر وەک ژیر باز دەناسرا.
ژیر لە ٢٠١٤ەوە تا ٢٠١٨ لە خواکورک گەریلایەتی کرد. لەناو ریزەکانی گەریلادا لە هەر گۆڕەپانێکدا مایەوە و کاری تێداکرد، بە گیانبازی بەشداری کرد و بە هەڵسوکەوت و مامەڵەی دروستی خۆی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی. لە چیاکانی کوردستان تا زیاتر خۆی ناسی، بووە خاوەنی هەڵوێستێکی واتادارتر و تێگەیشتووانەتر. چیا بۆ ژیر وەک شوێنێک بوو کە هاوشێوەی دایکێک ئامێزی بۆ کردبووەوە، دەیپاراست، گەورە و بەهێزی دەکرد. لەبەر ئەوە وەک چۆن چیا ئەوی دەپاراست، ئەویش لەو بڕوایەدا بوو کە دەبێت چیاکان بپارێزرێن.
لە جێگەی خۆی بوو
ژیر زۆر حەزی لە چیا دەکرد. لە بەر ئەوەی لەسەر چیا هەنگاوی دەنا و دەگەڕا دڵخۆش بوو. وەک دەروێشێک لە چیا دەژیا. لە جێگەی خۆیدا بوو. بەتایبەتی کاتێک جیاوازی نێوان هاوڕێیەتی لە چیا و هاوڕێیەتی ناو سیستەمی بینی، زیاتر بووە دڵسۆزی ئەو هەوارگەیە. ژیر باز ئەکادیمیای شەهید ماهیری بە قووڵبوونەوەیەکی تاکتیکی وەک سابۆتاژڤانێکی پسپۆر تەواو کرد. دوای تەواکردنی پەروەردە لە بواری سابۆتاژەوە هەستی بەوەکرد کە تەنیا بە چەکەکەی دەتوانێت ببێتە وەڵامدەرە بۆ ئامانجی ئازادی گەلان و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان. لەپێناو خزمەت بەو ئامانجە بەهێزتر تاوی دایە چەکەکەی. بە رەنج و ماندووبوونێکی گەورەوە مامەڵەی لەگەڵ هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی رێکخستندا کرد، بەو تێگەیشتنەوە بەشداری کرد. لەناو رێکخستندا لە فەرماندەیی تیمەوە تا دابینکردنی پێداویستی لۆجستی هاوڕێکانی بە لەخۆبوردەییەوە بەشداری لە هەموو خەبات و کارەکانی دروستکردنی تونێلەکانی شەڕدا بەشداربوو.
لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦دا کاتێک کارەکانی تونێلەکانی شەڕی بەڕێوەدەبرد، لە ئەنجامی روودوێک لە سەر، شان و قاچیەوە برینداربوو. بەڵام برینەکانی نەکردە بەربەست لەبەردەم بەردەوامبوونی. جەنگاوەرێکی بەو جۆرەبوو کە لە ناو هەڤاڵانیدا جێگەی خۆشەویستی بوو و رێز بوو. ژیر باز لەهەمان کاتدا خاوەنی ئەو هونەرەبوو کە هاوڕێکانی بەدەوری خۆیەوە کۆدەکردەوە. لەناو ژیانی پارتەکەدا پێشەنگ بوو. جەنگاورێک بوو کە ئازایانە دەچووە سەر دوژمن.
ژیر زۆر بە ژیانی گەریلایەتی و شەهیدبوونی هاوڕێکانی کاریگەر بوو. لەبەردەم راستی شەهیدبووندا بەردەوام هەوڵی دەدا شایەنی ئەوان بێت و لە کەسایەتی خۆیدا هەوڵیدا خاوەنداری لەوان بکات. ئەوەی بۆ خۆی کردبووە گەورەترین پێودانگ، کە خاوەنداری لە میراتی ئەوان بکات. لەبەردەم راستی شەهیدبووندا ورە و پاڵنەرەکانی کەمیان نەدەکرد، بەردەوام هەوڵیدا تۆڵەیان بکاتەوە. ژیر کە خاوەن رۆحێکی گیانبازانەبوو لە چیا لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، گەلەکەی، هاوڕێکانی و کوردستان پەیوەندی بەهێزی دانا و حەزی لەو ژیانە کرد. ژیر باز بە هەبوونی خۆی بووە هیوا بۆ گەلەکەی. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوو.
هـ . ب