چالاکوانانی مانگرتنی 'ئازادی بۆ ئۆجالان': تێکۆشانمان تا ئازادی بەردەوام دەبێت

چالاکوانانی مانگرتنی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' داوایان لە گەلی کورد کرد خاوەنداری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن. چالاکوانان جەختیان لەوەکردووە کە لەسەر هزر و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد تا گەیشتن بە ئازادی تێدەکۆشن.

کۆمیتەی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە باشوری کوردستان' بە هاوکاری تەڤگەری ئازادی بە بەشداری نوێنەرانی رێکخراوەکانی باکور، باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، رەژاک و گەنجانی وڵاتپارێز لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی دوێنێ بۆ ماوەی دوو رۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.

چالاکوانانی مانگرتوو داوایان لە هەموو کەس کە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن.

کامەران محەمەد قادر: هیوادارین هەموو گەلی کورد خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن. لەبەر ئەوەی ئەو هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو ئازادی گەلی کورد و بەتەوەکەیدا تەرخان کرد، بۆیەش ئێمە گەلی وڵاتپارێز خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەین.

فاتمە حەمید: خاوەنداری لە سەرۆکایەتی ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەییە. وەک ژن و دایکێک بە ئەرکی خۆم زانی کە بەشداری لەم چالاکیی مانگرتنەدا بکەم. ئەم رۆژە نەک هەر بۆ گەلی کورد بەڵکوو بۆ هەموو گەلان رۆژێکی رەشە. سەرۆکایەتی بۆ گەلی کورد و بە تایبەتی بۆ ژنانی دەرفەت و شانسێکە. دەڵێین دەسە ستەم، گوشار و داگیرکەری.

کاروان تیلەکۆ: ئێمەش وەک گەلی وڵاتپارێز لە باشوری کوردستان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هەروەها بۆ ئەوەی زانیارییەک لە رێبەر ئاپۆ بەدەستبهێنین بەشداریمان لەم مانگرتنەدا کردووە. ئەرک و بەرپرسیارێتی هەر تاکێکی کوردە کە لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بێ هەڵوێست نەبێت.

سارا رەزا: هەموو هێزە جیهانییەکان بەرپرسن لەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ زیندانێک وەک ئیمراڵی بوونی نییە. وەک چۆن رێبەر ئاپۆ لە پێناو هەموو گەلاندا تێکۆشانی کرد، گرتنی رێبەر ئاپۆش بە واتای گرتنی هەموو گەلانی ئازادیخوازە.

حەمدوڵا ئاکتاش: ٢٤ ساڵە سەرۆکایەتی لە ئیمراڵی لەناو گۆشەگیرییدایە. ٢٣ مانگیشە هیچ هەواڵێکی سەرۆکایەتی نازانین. داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین خاوەنداری لە سەرۆکایەتی بکەن. داوا لە خيڵکی سلێمانی دەکەین خاوەنداری لە چالاکییەکە بکەن. ئەوەی لەدەستمان بەربێت دەیکەین. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە خاوەنداری لە سەرۆکایەتی بکەن.

هـ . ب