له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "بۆ سڵاوكردن له رۆژی فیداییبوونی ٣٠ حوزه‌یران هێزه‌كانمان به گیانی فیدایی ئاپۆیی له سه‌ر هێڵی زیلان چالاكییان درێژه‌پێدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا كه به شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ١٢ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون و سیستمێكی كامێرای حه‌راری تێكشكێنرا. سوپای تورك به ده‌یان جار به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ١٤ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد".
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
٢٩ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی كۆكه‌رێ، داگیركه‌ران كه له جموجۆڵدابوون له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاودێرییه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانمان هێزی داگیركه‌ریان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، كاتژمێر له ٠٥:٣٠ له دوو قۆڵه‌وه لێیاندان. قۆڵی یه‌كه‌می چالاكی به چه‌كی سوك و قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. قۆڵی دووه‌می چالاكی له نزیكه‌وه له داگیركه‌رانیاندا و ٥ داگیركه‌ریان سزادا و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
٢٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢١:٠٠ هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر كرد كه ده‌یه‌ویست گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ بۆردومان بكات. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوو له گۆرشهپانهكه دووربكه‌وێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید شاڤاش مهعهشی جه‌نگی خابوردا:
٢٨ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٣٠ و ٠٨:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، كاتێك كه داگیركه‌ران كه‌وتنه جوڵه، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له‌وانیاندا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٢٨ی حوزه‌یران له نیوه‌ڕۆدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم داگیركه‌رێك به نیشان شكێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه سزادرا.
٢٨غ حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕ بچن سه‌ره‌تا به چه‌كی قورس، دواتر به تاكتیكی سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران. دوای ئه‌و چالاكیه داگیركه‌ران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه. هه‌مان رۆژ سیستمێكی كامێری حه‌راری داگیركه‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٢٨ی حوزه‌یران له هه‌رێمی زاپ به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی گۆڕه‌پانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بۆردمان كرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
٢٨ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، سیدا، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، كوڕه‌ژارۆ و شه‌هید شاهید به ده‌یان جار له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنوره‌وه به كاتیوشا و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ١٠ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٨ی حوزه‌یران له هه‌رێمی ئاڤاشین گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و ٤ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا. له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا ئاگر به‌ربووه دارستان و ئاگره‌كه تائێستاش به‌رده‌وامه.
٢٨ی حوزه‌یران له هه‌رێمی مه‌تینا تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی شه‌هید زه‌مانی به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنووره‌وه بۆردومان كران".
هـ . ب