چالاکی دایکانی ئاشتی لە دژی شەڕ لە سێهەم رۆژدا بەردەوامە

چالاکی ئێسکگریی دایکانی ئاشتی لە شارۆچکە تلقەبینی ناوچەی سلۆپیی شڕنەخ لە سێهەم رۆژدا بەردەوامە.

 چالاکی ئێسکگریی بە داوکاری 'نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی' بەرێوەدەچێت.

لە ئامەد، وان، ئێلیح، مێردین، جۆلەمێرگ، رحا، سێرت، ئیزمیر و مێرسین ژمارەیەکی زۆر لە دایکانی ئاشتی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە.

چالاکی ئێشکگریی لەبەردەم بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە شارۆچکەی تلقەبین بەڕێوەدەچێت. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کۆتاییهاتنی چالاکیەکە رابگەیەندرێت.