چالاکی پشتیوانی لە پادێ: بڕیاری قەدەغەکردنی پادێ بڕیارێکی سیاسییە
بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە دژی قەدەغەکردنی پادێ، لە ناوەندی شەنگال خێمەی پشتیوانی لە پادێ دانرا.
بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە دژی قەدەغەکردنی پادێ، لە ناوەندی شەنگال خێمەی پشتیوانی لە پادێ دانرا.
دەستەی باڵای دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ٦ی ئابی ٢٠٢٤دا بە بڕیارێک قەدەغەکردنی پارتەکانی پادێ، تەڤگەری ئازادی و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی ڕاگەیاند. لەبەرامبەر بڕیارەکەدا ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکاندا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، بۆ پشتگیری لە پادێ بۆماوەی ٣ ڕۆژ خێمەی هەڵدا و چالاکیەکانی لە ڕۆژی دوومیدا بەردەوامە. لە چالاکیەکەدا چەندین کەس و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەشدارن.
'داخستنی پادێ دەرەنجامی سەردانەکەی ئەردۆغان بوو بۆ عێراق'
لەو بارەیەوە ئەندامی کۆدیناسیۆنی تاژێ نەعیم بەدەل بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و وتی: "لەساڵی ٢٠١٥ەوە پادێ بەشداری لە سێ خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمان بووە. پادێ نوێنەرایەتی ئیرادەی سیاسیمان دەکات، بۆیە هەموو کەسێک دەزانێت هۆکاری بڕیاری داخستنی پادێ سیاسییە و ئەمەش دەرنجامی سەردانەکەی ئەردۆغان بوو بۆ عێراق."
هەر لە قسەکانیدا نەعیم بەدەل ئاماژەی بەوەدا ئەم سیاسەتە کە دەرنجامی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکە، لە داهاتوودا زیان بە عێراق دەگەیەنێت و وتی: "وەک گەلی ئێزیدی هیچ کاتێک لە دژی دەوڵەتی عێراق نەبووین، بەڵام لەدژی ئەم سیاسەتە هەڵانەی عێراقین لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی."
'پادێ پارتێکی دیموکراتیکە'
هەر لە چالاکیەکەدا جێگری هاوسەرۆکی دەستەی خۆبەڕێوەبەیی شەنگال دەخیل ئیبراهیم بۆ ئاژانسەکەمان قسەیرکرد و وتی: "پادێ وەک ناوەکەی خۆی پارتێکی دیموکراتیکییە و بەو تایبەتمەندیشەوە لە شەنگالدا دەناسرایەوە. هەموو پێكهاتەکانی شەنگالی لە خۆ گرتبوو، بۆیە ڕوونە بە بریارێکی سیاسی عێراق ناچارکراوە بڕیاری داخستنی پادێ بدات."
'بڕیارەکە دابڕاو نیە لە فەرمانی ٢٠١٤ی سەر شەنگال'
هەر لەقسەکانیدا دەخیل ئیبراهیم بانگەوازی پشتگیردانی بۆ پادێ کرد و وتی: "با عێراق لەم بڕیارە بکشێتەوە، چونکە بڕیارێکە لە دژی گەلێک، لە دژی پارتێکە، بڕیاری داخستنی پادێ سیاسییە و دابڕاو نیە لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی سەر شەنگال."