چالاکی تۆڵەکردنەوەی گەریلا: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی حەراری تێکشکێنرا، گورز لە ١٤ سەنگەر وەشێنرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی حەراری تێکشکێنرا، گورز لە ١٤ سەنگەر وەشێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، گوتی: " سوپای داگیرکەری تورک بەرامبەر چالاکییە بەهێزەکان و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شێوەیەکی جددی لە ڕووی تاکتیکییەوە گیری خواردووە. سوپای داگیرکەر بە تەکنیکی شەڕی خۆی ڕۆژانە دەیان جار بۆردومانی ناوچەکانی پاراستنی مەدیا دەکات، بەڵام ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. هەروەها لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا، کوژراوی زۆریان هەیە. لەم دواییانەدا کوژراوەکانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لە ڕای گشتی شاردەوە و تەنها سزادانی سەربازێکی پشتڕاست کردەوە. بەڵام هێشتا تەرمی ٢ سەربازی داگیرکەر بە ناوەکانی دەنیز و ئوناڵ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندایە. بەم چالاکییە سەرکەوتووە جارێکی دیکە دەرکەوت سوپای داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتی تورک ڕاستییەکان لە ڕای گشتی دەشارنەوە و درۆ دەکەن.
بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە هەموو گۆڕەپانێک بێباکانە جووڵاوەتەوە و لە مرۆڤایەتی بێبەش بووە، چالاکی هێزەکانمان بەردەوامە. هێزەکانمان بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی و ورەیەکی مەزن گورزی گران لە دوژمنی داگیرکەر دەوەشێنێت، لە زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا، لە ئەنجامی چالاکییەکاندا، ٣ داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی حەراری تێکشکێنرا، گورز لە ١٤ سەنگەر وەشێنرا.
چالاکییەکە لە کەسێتی هاوڕێمان شەهید تۆڵهەڵدان تەکمان، لەپێناو تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی خەرزان ئەنجامدرا".
هەپەگە پەیوەست بە چالاکییەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"تەرمی داگیرکەران هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلایە"
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ
لە ڕاگەیانداوی ٥ ی ئەیلول ڕامانگەیاند، تەرمی ٤ داگیرکەری سزادراو لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێمەدایە. هێشتاش تەرمەکان لای هێزەکانمانن و ناسنامەی دوو داگیرکەر ئاشکرا کراوە. ناوی ئەو دوانە، دەنیز و ئوناڵە. سوپای تورک تەنها سزادانی سەرباز ئوناڵی پشتڕاست کردەوە، کەچی ئەوانیتری شاردەوە. تەرمی دوو داگیرکەرەکە هێشتا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان و لای هێزەکانمانە.
٥ ی ئەیلول کاتژمێر ٩:١٥ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا. هێزەکانی یەژاستار چالاکییەکەیان ئەنجامدا.
٥ ی ئەیلول کاتژمێر ٩:٣٠ و ١٣:٣٠ و ١٧:٢٠ و ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران، گورز لە ٤ سەنگەر وەشێنرا.
٥ ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٢٠ و ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە نیشانەشکێن هێرشکرایە سەر داگیرکەران، ٢ داگیرکەر سزادران. هێزەکانی یەژاستار چالاکییەکەیان ئەنجامدا.
٥ ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشکرایە سەر داگیرکەران، داگیرکەرێک سزادرا.
٦ ی ئەیلول کاتژمێر ٧:١٥ و ٩:١٥ و ١٧:٤٠ و ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران، گورز لە ٥ سەنگەر وەشێنرا. هێزەکانی یەژاستار چالاکییەکەیان ئەنجامدا.
٦ ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٠٠لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا.
٦ ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٠٠و ٢١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی دوو جار بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی، کە هەوڵیدا هێزەکان لە گۆڕەپانەدا دابنێت.
٧ ی ئەیلول کاتژمێر ٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر سەنگەرێکی داگیرکەران. هێزەکانی یەژاستار چالاکییەکەیان ئەنجامدا.
لە هەرێمی زاپ:
٧ ی ئەیلول کاتژمێر ١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا سیستەمێکی کامێرای حەراری داگیرکەران تێکشکێنرا.
لە هەرێمی مەتینا:
٧ ی ئەیلول لە کاتژمێر ٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ چالاکی سابۆتاژ دژی داگیرکەران ئەنجامدرا و ڕێگە لە پێشڕەویان گیرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک:
لە ٥ و ٦ ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، ٣ جار، لە مەتینا لە گۆڕەپانی گوندی دەرگەڵە و گوندی شێلاز و گۆلکە، ٤ جار، لە گارە لە گۆڕەپانی گوندی گوزێ و حەفتەباخ، ٢ جار، لە قەندیل لە گۆڕەپانی بۆبریسکا، جارێک، بەگشتی ١٠ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆمبارانکراوە.
لە ٥ و ٦ ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی، جارێک بە هەلیکۆپتەر بۆمباران کرا.
هەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک، تۆپباران کران".