چالاکی ئێشکگری لە مەخموور، مانگێکی تێپەڕاند

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور مانگێکی تێپەڕراند، کە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو.

چالاکی ئێشکگری، کە ڕۆژی ٢٠ی تەمووز ٢٠٢٣، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) دەستیپێکردبوو، مانگێکی تێپەڕراند.

چالاکییەکە لە دژی سەپاندنی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی و لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەھاتووە.

ژ.ن