چالاکیی ئێشکگری لەسەر سنووری نسێبین_قامیشلۆ ٢٦ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە ناوچەی نسێبینی مێردین لەسەر سنووری قامیشلۆ، ٢٦ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری لە ناوچەی نسێبینی مێردین لەسەر سنووری قامیشلۆ، ٢٦ ڕۆژە بەردەوامە.
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (SNA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چالاکی ئێشکگری لە ناوچەی نسێبینی مێردین لەسەر سنووری قامیشلۆ، ٢٦ ڕۆژە بەردەوامە.
دانیشتووانی هەرێمەکە لە بەیانییەوە لە شوێنی چالاکییەکە کۆبوونەوە، درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە و هەڵپەڕکێیان کرد، پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز و زۆر کەس بەشداربوون.
وێنەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورک شەهیدبوون، هەڵگیرا.
ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند ڕۆژنامەنووسەکان بە ئەنقەست کراونەتە ئامانج، لەبەرئەوەی ڕاستیان دەگواستەوە، گوتی: "شەهیدکردنیان تاوانێکی نێونەتەوەییە و ناتوانن ئەم تاوانە بشارنەوە. ئێوە لە ڕاستی دەترسن. بەڵام ڕاستی لە تاریکی نامێنێتەوە. پێویستە دەستبەجێ تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێت".
ساڵیحە جەختی کردەوە سیستەمی ڕۆژئاوا نموونەی چارەسەر لە جیهاندا، گوتی: "چارەسەر لە فیکری بەڕێز ئۆجالاندایە، لە ژیانێکی ئاشتییانە و یەکساندایە. تا ستاتۆی ڕۆژئاوا قبووڵ نەکرێت و مافی کوردان نەدرێت، ئێشکگری بەردەوامە. تێکۆشانمان تا بەدەستهێنانی ئەنجامێک بەردەوام دەبێت".