له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "له چیاكانی كوردستان به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی كه به رۆحی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مووز له دژی داگیركه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به به‌هێزی به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كاندا بۆ سڵاوكردن له رۆژی شكۆی نه‌ته‌وه‌یی ١٤ی ته‌مووز جارێكی تر رێگه به داگیركه‌ران نه‌درا: له چالاكییه‌كاندا ١١ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون و گورز له حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا. داگیركه‌ران كه له به‌رامبه‌ر به‌رخودانی به ئیراده‌ی گه‌وره‌ی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان نه‌یانتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن، به تایبه‌تی به‌كارهێنانی بۆمبی فۆسفۆر ٩ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ده‌یان جاریش به تانك، كاتیوشا و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كرد.
زانیاری فراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كان و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
١٣ی ته‌مموز كاتژمێر ١٢:١٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه روویان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران كردبوو، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان چالاكییان كرد و داگیركه‌رێكیان سزادا.
١٣ ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له حه‌فاره‌یه‌كیاندا كه سه‌نگه‌ری دروست ده‌كرد. له ئه‌نجامدا گورز له حه‌فاره‌كه‌درا و كاری دروستكردنی سه‌نگه‌ر راگیرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕ شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
٩ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤: له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٩ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا، داگیركه‌رێك سزادرا. كاتژمێر ١٤:١٠ له هه‌مان گۆڕه‌پان جارێكی تر له داگیركه‌راندرا و داگیركه‌رێكی تر سزادرا.
١٣ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٩:٠٠ له دژی داگیركه‌ران كه روویان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی كردبوو به سابوتاژ چالاكی كرا، داگیركه‌رێك سزادرا، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
١٣ی ته‌مووز كاتژمێر ٠٩:٢٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان دوو جار به نیشان شكێن له داگیركه‌راندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا، یه‌كێكیش برینداربوو.
١٣ی ته‌مموز كاتژمێر ١٤:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
١٣ی ته‌مموز له نیوه‌ڕۆدا له دژی داگیركه‌ران كه روویان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی كردبوو، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به سابوتاژ چالاكییان كرد، له ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
١٣ی ته‌مموز كاتژمێر ١٧:٣٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شاخی جودی بچن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نارنجۆك ده‌ستوه‌ردانیان له داگیركه‌ران كرد و داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
١٣ی ته‌مموز كاتژمێر ١٧:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم له دژی داگیركه‌ران كه روویان له سه‌ره‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ كردبوو، به سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
١٣ی ته‌مموز كاژمێر ١٨:٣٥ و ١٤ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٦:٠٠ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان دوو جار به نیشانشكێن چالاكییان كرد. له‌ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
١٤ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٦:٢٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێمیان دا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
١٠،١١ و ١٢ی ته‌مموز سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆكه‌ڕێ به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا. سوپای ناجوامێری تورك كه ناوانێت به‌رخودانی هاوڕێیانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كۆكه‌ڕێ تێكبشكێنێت، بۆمبی ته‌رمۆباریك له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌كارهێنا كه ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌یه و ده‌كه‌وێته خانه‌ی تاوانی شه‌ڕ.
١٣ی ته‌مموز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران سه‌ره‌تا به بۆمبی فۆسفۆر ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
١٣ی ته‌مموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٣ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٢ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١٣ و ١٤ی ته‌مموز سه‌رله‌به‌یانی درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، قه‌ڵای چه‌مچۆ و كوڕه‌ژارۆدا سوڕایه‌وه.
١٣ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی شه‌هید حه‌قیی خواكورك و گۆڕه‌پانه‌كانی ساجا، سیدار و قه‌ڵای چه‌مچۆی زاپ ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
١٣ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی وه‌رخه‌لێ و كوڕه‌ژارۆ ٢٧ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
١٣ی ته‌مموز گۆرشه‌پانی قه‌ڵای چه‌مچۆی زاپ به تانك به ده‌یان جار بۆردومان كرا.
١٣ و ١٤ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێم له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن به ده‌یان جار بۆردومان كران".
هـ . ب