ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لەباری چالاکییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ھاتووە:
"لە ھەرێمی مەتینا و ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. لە مەتینا تیمە گەڕۆکەکانمان بە بوێرییەکی زۆر و بە ڕۆحێکی گیانبازانە چوونە سەر دوژمن. لەو چالاکییانەدا ٨ داگیرکەر سزا دراون، ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. لە چالاکییەکانی هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش بریندار بوون و گورز لە سەنگەرەکانی دوژمن وەشێنرا.
لەو چالاکییانەدا، ١٣ داگیرکەر سزا دران و ٦ داگیرکەریش بریندار بوون. زانیاریەکان لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم شێوەیەیە:
لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
١١ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠، هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا و داگیرکەرێک سزا درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ٠٩:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو.
١١ی ئاب کاتژمێر ١١:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ١٤:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند لە داگیرکەران درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٦:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزا درا.
١١ی ئاب کاتژمێر ٢١:٢٠ بۆ ٢٣:١٥، هێزەکانی یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنە دەست.
١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٠:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک بریندار بوو.
١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
ئەم چالاکییانە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە بۆ بەرزڕاگرتن و سڵاوکردن لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب (تەباخ) ئەنجامدرا.
هەرێمی مەتینا:
١٠ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە تاکتیکی دزەکردن لە دژی داگیرکەران لە دوو قۆڵەوە چالاکی ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیان درا. لەوێ ٨ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند و چەکی قورس، داگیرکەرانیان کردە ئامانج. ئەم چالاکییانە بۆ سڵاوکردن لە ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە ئەنجام دران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
ڕۆژانی ١١ و ١٢ی ئاب، ٤ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ھەکاری سەر بە مەتینا، ٥ جار گۆڕەپانی گوندی دەروێش و دەشتی کافیە، بەگشتی ١١ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١٠ی ئابدا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ١٢ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا.
ھەرێمەکانی زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کراون.
ژ.ن