یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) ڕاگەیەندراوێکی بە بۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵ کاروان هۆرام بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان تێکۆشانێکی هزری و فەلسەفیە دژی هزر و بیری داگیرکراو. راگەیاندنی ئازاد ناوەندی تێکۆشانە لە دژی شەری تایبەت و سەنگەری بەرنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەیە کە بە ئامانجی تواندنەوەی هەستی نیشتمانی دەکرێنە سەر کۆمەڵگەی کوردستان.
رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە سەرەتاوە بە رێگەی راگەیاندنی ئازاد (مەد تیڤێ، رۆژ تێڤێ، ئاژانس و...) هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ناسی و بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستانی کرد. پلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شۆبات و دیل گرتنی رێبەر ئاپۆی وەکوو هێرش لە دژی ناوەندی هزری ئەم تێکۆشانە پێناسە کرد. ئەمەیش وای کرد زۆرێک لە جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوانەی کە لە زانکۆکاندا ئاشنای بزاڤی رزگاریخوازی پەکەکە بوون بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بن.
هەڤاڵ مۆحەمەد مەلێکی بە نازناوی کاروان هۆرام یەک لەو جەوانانە بوو کە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. هەڤاڵ کاروان لە گوندی تەختەی سەر بە هەرێمی ژاوەرۆی هۆرامان گرێدراو بە فەرهەنگی نیشتمانپەروەری گەورە بوو و جەوانێکی رووناکبیر و خاوەن تێگەیشتنی هزری قووڵ و کەسێتیێکی هێور و لە سەرخۆ بوو. ئەمەیش وای کرد لای هەڤاڵانی و ئەوانەی کە لە نزیکەوە دەیان ناسی خۆشەویست بێت و جێی متمانە.
تێگەیشتنی فکری و رێکخستنی و ئاشنایەتی هەڤاڵ کاروان لەگەڵ کاری رۆژنامەوانی و هەست کردن بە گرینگی ئەم خەباتە وەهای کرد کە لە هەمان سەرەتای بەشداربوونیەوە لە بەشە جیاوازەکانی راگەیاندنی ئازاد کار و تێکۆشان بکات و ئەرک بگرێتە سەر شانی خۆی. هەر وەها بە هەستی بەرپرسیارێتی و هەڤاڵێتی بێوچان بەشداری خەباتی کرد و هیچ کات گرفتە تەندرووستیەکانی خۆی نەکردە ئاستەنگ لە پێش بە جێ هێنانی ئەرکەکانیدا. بە گیانی شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ تەمنی خۆی لە پێناو گەلەکەیدا فیدا کرد و بەشێکی زۆری تەمەنی شۆڕشگێڕی خۆی لە خەباتی راگەیاندنیدا بردە سەر.
هەڤاڵ کاروان لە سەر ڕێگای شەهیدان، مهزلوم دۆغان، غوربهت ئهلی ئەرسۆز، نوژیان ئەرهان، دەنیز فورات، قاسم ئهنگین، سیروان نالی و دۆزدار حهمۆ و هەموو شههیدانی راگهیاندنی ئازاد بوو بە ڕێبواری ڕێگای حەقیقەت.
شەهادەتی هەڤاڵ کاروان هۆرام لەم ساتە وەختەدا کە دووژمن شەڕی تایبەتی خۆی دژی گەلەکەمان چەند قات کردوە و دەیهەوێ گەلی کوردستان پاکتاو بکات، بۆ راگەیاندنی ئازاد و دیمۆکراتیک و گەلی وەڵاتپارێزی کوردستان خەسارێکی گەورە بوو.
ئێمە وەکوو یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ماڵباتی شەهید کاروان و گەلی وڵاتپارێز و رێبەر ئاپۆ و هەموو تێکۆشەرانی راگەیاندنی ئازاد دەکەین. لە پێناو پاراستنی ئەو نرخانەی کە شەهیدان ئافراندوویانە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، پەیمانی خۆمان لەگەڵ شەهید کاروان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دووپات دەکەینەوە.
هەر وەها بۆ سەرخستنی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە ئەمڕۆ لە سەر بنەمای هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بووتە شۆڕشێکی جیهانی، ئاڵای تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە و ڕاگەیاندنی دیموکراتیک دەکەینە دەنگ و رەنگی ئازادیخوازان.
شەهید نامرێت
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی تێکۆشانی ئازادی
یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (YRD)
١٩\٥\٢٠٢٣".
ژ.ت