چارەنووسی حەوت دەستبەسەرکراوی سەرپێڵی زەهاو نادیارە
هەفتەیەک بە سەر دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتی کورد لە شاری سەرپێڵی زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕدەبێت و تائێستا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەردەست نییە.
هەفتەیەک بە سەر دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتی کورد لە شاری سەرپێڵی زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕدەبێت و تائێستا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەردەست نییە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو ١٥ی کانونی یەکەم (٢٥ی سەرماوەز) حەوت هاووڵاتی کوردی دانیشتووی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر ماڵەکانیان و لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەرکران.
سەرباری تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو حەوت هاووڵاتیە و سەرەڕای بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەکانیان، کاربەدەستانی دەوڵەت لەبارەی شوێنی راگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک راناگەیەنن.
بەگوێرەی چەند زانیارییەک ئەو حەوت کەسە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی دەزگای هەواڵگری کرماشان، بەڵام تائێستا رێگەیان پێنەدراوە چاویان بە پارێزەر و بنەماڵەکانیان بکەوێت.
ناوی ئەو حەوت کەسە بەم جۆرەیە: هێمن پاڵانی تەمەن ٢٥ ساڵ، خالید کەمەری تەمەن ٢٧ ساڵ، ئەیمەن سەفایی تەمەن ٢١ ساڵ، ئومێد ساڵحی تەمەن ١٧ ساڵ، عیرفان مورادی، کۆمار ساڵحی و پەیمان رەنجبەر.