چارەسەری بۆ دەمهاتی نەخۆش لە زینداندا ناکرێت

سەیفەدین دەمهات زیندانی نەخۆش کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای واندا رادەگیرێت نەخۆشە و چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت.

شەنگول مارتی خوشکی سەیفەدین دەمهات زیندانی نەخۆش وتی، " پێویستە ساڵێک دەرزی بۆ بکرێت. بەهۆی ئەوەی دەرزیەکە گرانە، دەوڵەت پشتگوێی خستووە.

سەیفەدین دەمهات لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستگیرکرا و ٢٧ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دەمهات تووشی نەخۆشی Familial Mediterranean Fever (FMF) بووە، نەخۆشیەکەی بۆماوەییە و خۆی دووبارە دەکاتەوە. گیانی سوور دەبێتەوە و پێستی سکی تووشی هەوکردن دەبێت و تووشی ئازار دەبێت، سینگی ژان دەکات، ئەستوور دەبێت و ئەو ئازارە ٣ – ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت. دەمهات بۆ ئەم نەخۆشیە دەرانی کۆشیسین بەکار دەهێنێت، بەڵام ئەو دەرمانە چارەسەری ناکات. تەنیا ئازارەکە کەم دەکات و رێگە نادات زیان بە ئەندامەکای دیکەی لەشی بگەیەنێت.

دەمهات چەندین ساڵە لە بەرامبەر ئەم نەخۆشیە خۆی رادەگرێت. دەرمانیش ئیدی کاریگەریەکان نییە، لەشی بە تەواوی تووشی هەوکردن بووە. بەهۆی ئەوەی دەرمانەکە کاریگەری نەبووم بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. دکتورەکان پێیان راگەیاند کە پێویستە هەموو رۆژێک دەرزیەک لە سکی بکات. تەنیا دەرمانێکیش بە ٢٠ هەزار لیرەیە. ئەگەر ئەو دەرزیەی لێنەدرێت، ئەندامەکانی لەشی دەمهات، دوای ماوەیەکی کورت لەناو دەچن. دەوڵەتیش تێچووی دەرمانەکان دابین ناکات.

شەنگول مارتی خوشکی دەمهات وتی، " پێیان راگەیاندووە کە پێویستە خانەوادەکەت دەرمانەکە دابین بکات. بەڵام دۆخی داراییمان باش نییە. دۆخی براکەشـم بەرەو خراپبوون دەڕوات. بارودۆخی زیندانیش کاریگەری خراپی لەسەری هەیە. سترێسی زۆر، خواردنی خراپ کاریگەری لەسەر داناوە. ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی هەیە. داوا دەکەین بە زوترین کات ئازاد بکرێت."

ف.ق