چەکدارانی پەدەکە لە شێلادزێ تەقەیان لە دوو کەس کرد

چەکدارانی پەدەکە ١٩ی ئازار تەقەیان لە دوو کەس کرد.

لە ناوچەی شیلادزێی باشوری کوردستان، چەکدارانی پەدەکە لە ١٩ی ئازاردا، تەقەیان لە دوو کەس کرد کە ویستیان بۆ ئاهەنگی نەورۆز سەردانی گوندەکانیان بکەن.

لە گەلی باڵندا چەکدارانی پەدەکە هوشداریان داوەتە دوو گەنجەکە و دواتر تەقەیان لێکردوون، لە ئەنجامی گەنجێک بە ناوی فەرهاد نەزیر لە سک و پێی خۆی بریندار بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی ئەحمەد حسێن لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە ڕفێنراوە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.

ف.ق