چوار بەشداربووی مەراسیمی حەیدەر قۆربانی سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاندووە؛ چوار هاوڵاتی سزای زیندانی تەعلیقیان بەتاوانی سیاسی بۆ بڕایەوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاندووە؛ چوار هاوڵاتی سزای زیندانی تەعلیقیان بەتاوانی سیاسی بۆ بڕایەوە.
بۆرهان كەمانگەر، سیروان و ئامانج قۆربانی سێ چالاكی كورد و هاوكات، محەمەد میرزا رەحمانی رۆحانی مەزهەب، بەتاوانی"پرۆپاگەندە بەسوودی گروهگەلێك دژ بەرژێم" لەشاری كامیاران هەریەكەیان بە ٩١ رۆژ زیندانی سزا دراون.
بەشداربوونی ئەم كەسانە لەمەراسیمی"حەیدەر قۆربانی"، زیندانی سیاسی كورد كە رژێمی ئێران لە ١٩ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا بەشێوەی شاراوە لەزیندانی ناوەندی سنە لەسێدارەی دا و هاوكات دروشم وتنەوە و چەپڵەلێدان و بەیەكەوە خوێندنەوەی هەڵبەست و گۆرانی لەم مەراسیمەدا لەدادگاە، هاوشێوەی پرۆپاگەندە دژ بەرژێم دەناسرێت و سزای نامرۆڤانەی زیندانی دەركردووە.
ئەم سزایە بەماوەی دوو ساڵ لەحاڵەتی تەعلیقی چاودێریدا دەمێنێتەوە، بەڵام دەركردنی بڕیارەكانی، ناهاوسەنگ هاوشێوەی خوێندنەوە یەك بەرگ پەرتووك لەبابەتی رەگەكانی رژێمی ئیسلامی یا كڕینی كەل و پەلی خواردن و جل و بەرگ بۆ خەڵكی فەقیری شاری كامیاران لەو تاوانانەی هەژمار دەكرێن لەم دۆسیەیەدا.
ف.ق