چوار چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: لە بۆردوومانێکی فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق، چوار چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: لە بۆردوومانێکی فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق، چوار چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جێبەجێکردنی هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوو و وردی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦ ڕاگەیاند، کە حەشارگەیەکی چەتەکانی داعشی لە چیای حەمرین لە کەرکوک کردە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاندووە، "هێشتا کاری مەیدانی بەردەوامە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییە پاشماوەکانی داعش بە سزای خۆیان بگەن، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتیدا بە پشتبەستن بە زانیاری دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بەدواداچوونی ورد لەلایەن شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف ١٦، هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوو و وردیان ئەنجامدا بۆسەر حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک".
هەروەها دەستەی هەواڵگری سەربازی فەرماندەیی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان ئاشکراشی کرد، لە بۆردوومانەکەدا مەفرەزەیەکی چەتەکانی داعش کراونەتە ئامانج کە لە ٤ کەس پێکهاتبوون.
بەشی شانەی بە ئامانج گرتن لە هەواڵگری سەربازی فەرماندەیی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان ، ڤیدیۆی بۆردوومانکردنی چەتەکانی داعشی بڵاوکردەوە.