زۆزان چەولیک فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی یەژا ستار بەبیری هێنایەوە کە لە مێژووی هیچ گەل و بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی و نەتەوەکاندا لە دژی هێزێکی جەنگ بەم ئەندازەیە تەکنیک بەکارنەهێنراوە و وتی: لە جوگرافیای کوردستاندا هیچ ئۆبۆس، موشەک و چەکێک نەماوە کە لەدژی خاک، بەرد، چیاکان بەکارنەهێنراون، هەموو بوون و شتێک دەربارەی جوگرافیاکەمان بە برینێک دەژی کە بەهۆی داگیرکاریەوە دروست بووە". چەولیک ڕایگەیاند کە لەسەر بنەمای سەرکەوتن بە بڕیارێکی بەهێزەوە، دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە کوردستان تێکدەشکێنن.
زۆزان چەولیک فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی یەژا ستار وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
- ئێوه باستان له بهرخۆدانی گهریلا كرد، كه به پێی پێودانگەکانی گهریلایهتی مۆدێرنیتهی دیموكراتی سهردهمی نوێ بهڕێوهدهچێت. مرۆڤ دهتوانێت گهریلایهتی ئهم سهردهمه وهك گهریلایهتی سهدهی ٢١ پێناسه بكات. ئهوهی گهریلاكانی ئازادی سهرخست چی بوو؟
ههر سهردهمێك خاوهنی كهسایهتی سهربهخۆیه و به گوێرهی ئهو كاراكتهر و تایبەتمەندییهش دامهزراوه، ژیان و پهیوهندییهكانی (تایبهت) به خۆی ههیه. ههروهها به گوێرهی سهردهمهكه شێوهیهكی نوێی مرۆڤهكان دهخوڵقێنێت.له رووی سهدهی ٢١هوه كاراكتهری ئهو سهردهمە كاریگهری لهسهر مۆدیلهكانی سوپا و رێبازهكانی شهڕ دروست كردووه. لهم سهردهمهدا كه وهك سهردهمی زانیاریش پێناسه دهكرێت، هێزه دهسهڵاتدارهكان خۆیان دهكهنه خاوهنی ههموو چهشنه زانیارییهك و له بری ئهوهی كه بۆ پێداویستییهكانی مرۆڤهكان بهكاریان بهێنن، دهیانخهنه خزمهت بهرژهوهندییهكانی خۆیانهوه. زاڵبوون و باڵادهستبوون به سهر زانیاریی به واتای باڵادهستبوونه بهسهر هێز و دهسهڵات. لایهنێكی شهڕ كه له سهدهی ٢١دا بهڕێوهدهچێت، شهڕی ئینتهرنێت، شهڕی دیجیتاڵ میدیایه كه وهك هێرشی سایبری پێناسه دهكرێن. پێشتر شهڕ له نێوان دوو یان چهند هێزی سهربازی دههاته ئاراوه. سوپاكان رووبهڕووی یهك دهوهستانهوه. لهئێستاشدا سیستهمی سهرمایهداری مۆدێرنیته له دژی تهواوی كۆمهڵگا شهڕی راگهیاندووه. له بهر ئهوهش ژمارهی سوپاكان كهمكراوهتهوه، هێز کراوە بە هێزی گەڕۆک (مۆبیلیزه) كراوه و شهڕ بووهته خاوهنی كاراكتهرێك ناهاوسهنگ. شهڕ نهك بهپێی زۆری ژماره، بهڵكوو بهگوێرهی پیناسهكه گۆڕدراوه. ئهو شهرهی پشتی به تهكنهلۆژیای باڵا و ههواڵگری بهستووه بووه به بنهما. به زۆری شێوازهكانی شهڕی تایبهتیش بهكاردههێنرێن و له سهرووی كوشتنی فیزیكی مرۆڤهكانهوهیه، هێرش دهكرێته سهر ئهو بههایانهی مرۆڤ دهكاته مرۆڤ، بهو شێوازه دهكوژرێن. له شهڕی سهدهی ٢١دا كه وهك شهڕی مۆدێرن پێناسه دهكرێت، وێڕای لایهنی سهربازی، لایهنی بنهڕهتی ئۆپراسیۆنی فریودانه.
گەریلایەتی شێوازی شەڕی هێزی بچووکی گەل و بندەستانە لە دژی ئەو هێزانەی لە رووی ژمارە و تەکنەلۆژیاوە زیاترن. ئەو پێناسەیە هێشتاش کارپێکراو و جێی متمانەیە. گەل، ژن و بندەستان لە سەدەی ٢١یشدا تەنیا بە شێوازی گەریلا دەتوانن لە دژی هێزە باڵادەستەکان شەڕ بکەن و سەربکەون. بێگوومان پێویستە کاراکتەرێکی ئەو سەردەمەش لەبەرچاو بگیرێت و لە پێودانگ و شێوازەکانی چالاکیدا گۆڕانکاری و سەرلەنوێ رێکخستنەوە بکرێت. پێودانگەکانی گەریلایی مائۆ هەم لە سەردەمی خۆیدا و هەم لەدوای سەردەمی خۆیشی بووە سەرچاوەی هیوای گەلان و زۆر بزوتنەوەی گەریلا بەپشت بەستن بەو پێودانگانە خۆیان رێکخست. بزوتنەوەکەی ئێمەش بە پێی ئەزمونەکانی بزوتنەوەکانی گەریلا لە ڤێتنام و چین سیستمی گەریلایی خۆی دروست کرد، شێوازی چالاکییەکانی خۆی و بزوتنەوەکەی دەستنیشان کرد. بەڵام ئێمە ئێستا لەوەها سەردەمێکداین، کە ئەوەی نەگۆڕدرێت لە بازنەکە دەکرێتە دەرەوە و بە تێپەڕبوونی کات لەناودەچێت. رێکخستنی گەریلا رێکخستنێکی نەرم و جوڵاو و پڕ لە جوڵەیە. لەهەر چرکەساتێکدا دەتوانێت خۆی لەگەڵ هەموو بارودۆخێک رابهێنێت.
ئێمەش بۆ ماوەیەکی زۆر پرسی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەمان لەنێوان خۆماندا خستەبەر باس. پێویستی نوێبوونەوە و گۆڕانکاری تەنیا بە هۆی هێرشەکانی دووژمنەوە نەبوو، گەریلایەتی ئێمە لە سەردەمی نوێ گەریلایەتیەک نییە کە تەنیا لەسەر بنەمای پاراستن بێ. لە رێگەی کۆبوونەوە، مشتومڕی بەرفراوان و پەروەردەی سەربازییەوە، تێزێکی نوێی گەریلایەتی ئافرێنرا. بێگومان ئەوەش تەنها لە گفتوگۆ و راگۆڕینەوەدا سنوردار نەکرا، یان تەنها لە بەڵگەنامەکاندا نەمایەوە. بەتایبەتی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە پراکتیک و کردەوەی ساڵی ٢٠٢١دا جێبەجێکرا، ئەو لایەنانەی کە کەموکورتیان تێدابوو دەستنیشان کراون و لایەنە بەهێزەکانیشی قوڵتر کراونەتەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەو تێزەی شەڕ کە وەک گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پێناسە دەکرێت، دەبێتە بەرچاوڕوونی و ئاسۆیەکی روانینی سەرەکی بۆ گەلان، ژنان و هەموو ئەو هێزانەی دژی سیستمن. لە پراکتیکی ئەمساڵدا ئێمە بە شێوەی بەرچاو ئەنجامی گەورەمان بەدەستهێنا. بەتایبەتی بە پەروەردەی بەشەکان و پسپۆری، پرۆفیشناڵی و پیشەگەری لە گەریلایەتیدا بەروپێشچوو. شێوازی تیم و گروپ هێشتاش بە بەهێزی جێبەجێ دەکرێت. هەروەها شەڕی تونێلەکان کە لە مێژووی شەڕی ئێمەدا شتێکی نوێیە، سەرباری ئەوەش کە وەک پێویست ئامادەکاری بۆ نەکرابوو، هەروەها ئەزمونێکیشمان لەو شەڕەدا نەبوو، بەڵام بڕستی لە دوژمن بڕی و شپرزەی کرد. ئێمە لە پراکتیکی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجامی ئەزمونبەخشمان وەرگرت. بەپێی ئەو ئەنجامانەی ئێمە لە پراکتیکەکەمان وەرگرتووە، بۆمان دەرکەوت کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دەتوانرێت گەریلایەتیی سەرکەوتن بونیات بنرێت. هەر بۆیە دەتوانین ساڵی ٢٠٢١ وەک ساڵێک کە تیایدا هیوای سەرکەوتنی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەهێز بووە، هەڵسەنگێنین. ئەوەی گەریلاکانی ئازادی سەرخست ئەوە بوو کە تازەگەرییان لە خۆیاندا کرد و خۆیان نوێکردەوە، وانەیان لە کەموکورتیی و هەڵەکانیان وەرگرت، لەبەردەم گۆڕانکاریدا کراوەبوون و تووشی چەقبەستوویی نەبوون. بێگومان بەهۆی تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی کورد، لەسەرەتادا هەندێک دژواری و پێداگری لەسەر ویست و خواستەکانی پێشوو هاتە ئاراوە. ئاکامی ئەو مامەڵەکردنە بۆ ئێمە گرنگ بوو، لەبەر ئەوەی ئێمە قوربانی و باجمان بۆدا. بەڵام گەریلا بڕوای بە قۆناغی سەرلەنوێ بونیاتنانەوە هێنا و بە چاوی خۆی بینی کە دوژمن لەناو دەبات. بە دڵنیاییەوە ئەو سەرکەوتنە تەنیا بە هۆی رێبازی رێکخستنی، چالاکی و جموجوڵەکان نەبوو، وێڕای هەموو ئەوانە، ئەوەی گەریلاکانمان بەهێز دەکات هەڵوێستی ئایدۆلۆژیەتی، بە دەربڕینێکی تر مرۆڤ دەتوانێت بڵێت: ئاپۆگەرییە. بەر لەهەموو شتێک دڵسۆزی و وەفاداری گەریلا بۆ رێبەرایەتی، شەهیدان و هاوڕێیانە. ئەوەی گەریلا بەهێز دەکات دڵسۆزی و پەیوەستبوونیەتی بە بەهاکانی مرۆڤەکان. هیچ تەکنیکێک بەهێزتر لە مرۆڤی دڵسۆزی ئایدۆلۆژی بوونی نییە. پەکەکە ئەوەی سەرخست.
- ئەو قۆناغە بووە هۆکارێک کە لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دا گەریلایەتی ژنی ئازاد بەرەوپێش ببات. ئێوە دەستکەوتەکانی ئەو قۆناغە چۆن هەڵدەسەنگێنن. ئێوە هەڵوێستی ژن چۆن پێناسە دەکەن کە پێشتر وەک 'خوداوەندانی سەردەم' پێناسە کرابوون؟
گەریلاکانی یەژا ستار خاوەنی میراتێکی بەهێزی ئازادی و بەهای رەسەنی بەنرخن. مرۆڤ ناتوانێت ئەوە لە تێکۆشانی ئازادی، لە رەنج و ماندووبوون، قوربانیدان، ئێش، دژواری و تەنگوچەڵەمەکانی پێشتر لە گەریلایەتی ژنی ئازاددا روویاندا، بە جیا هەڵسەنگێنێت. لەسایەی سارا، بێریتان، زیلان و سەماکان ئێمە گەیشتینە ئەم ئاستە. ئەوە بۆ ئێمە سەرچاوەی ژیان و شەڕە. ئەو قارەمانێتیەی ژنان کە ئافرێنراون، ماندووبوونی ژنانیش بە راستی زۆر گرنگ و واتادارە. فەرماندە و گەریلا ژنەکانمان بەرپرسیارانە فەرماندەیی شەڕی ستراتیژیک دەکەن. لە زۆر گۆڕەپاندا هاوڕێیانی ژن بەرپرسیارێتی شەڕیان گرتە ئەستۆ و بە هۆشمەندی ژنەوە پلانی چالاکیان داڕشت، بە هێزی خۆیان چالاکی خوڵقێنەرانەیان ئەنجامدا. گەریلاکانمان لە یەژا ستار لە زاگرۆس، لە دامێن چیای جیلۆ. لەسەر جودی، لە چیاکانی دێرسیم، لە تەندورەک، بۆتان، ئامەد، مەتینا، هەفتانین، خواکورک، گەڤەر، گارزان و مێردین سەنگەریان پاراست، بە کردەوە و پراکتیکەکەیان سەلماندیان کە دڵسۆز و پەیوەستن بە هێڵی ژیانی ئازاد. ساڵی ٢٠٢١ لە هەمان کاتدا بۆ ئێمە لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بووە وەها ساڵێک کە گەریلایەتی ژنی ئازاد هێندە زیاتر باڵای نواند و کەوتەبەرچاو، چالاک بووە و سیستمی ژیان و رێکخستنی خۆی چەسپاندووە.
بە دڵنیاییەوە ئەو دەستکەوتە بێبەرامبەر و بە بێ قوربانیدان نەبوون. هاوڕێیانی هێژا و بەنرخمان لەو شەڕەدا شەهیدبوون. کچ و گەنجی هەرە ناوازەی ئەم لە پێناو ی ئەم دۆزەدا گیانی خۆیان بەخشی. لە شەڕی شکۆمەندی و ئازادیماندا هەڤاڵانێکی وەک نوژین کۆچەر، نوژین ئێرس، هیلال گۆران، دلژین ماریا، نودا ساسۆن، سۆزدار قامیشلۆ و شیلان گۆیی کە چەندین ساڵ لە ناو شەڕدا بوون و فەرماندەیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییان دەکرد شەهید بوون.
ئەو ژنە ئازا و قارەمانانە خوداوەندەکانی سەردەمن. ئەوانە خوداوەندی خۆپاراستن و بەرگریی سەردەمن. خوداوەندی بە مانای ئافرێنەری، خوڵقاری و داهێنان و بەڕێوەبردن. لەو تایبەتمەندیانە زیاتر لەگەڵیاندا ژنانی ئازا و قارەمانی کورد هەبوون. هەروەها شەڕی ئێمە ڕاستییەکی وەهای هەیە؛ جەنگ فەرماندەی خۆی بۆ خۆی دروست دەکات. رێبەرەکەمان دەیان ساڵ لەمەوپێش چۆنیەتی و پێکهاتە و بناغەى بێهاوتای جەنگەکەی بۆ دەستنیشانکردین. وەک هەڤاڵان ئادیفە، کانیڕەش، ڤەروز ئۆڤاجک، ئەیلم زێوکان، سۆزدار کەربۆران و دەلال موش و ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی گەنجمان، کە ساڵانێکی دوور و درێژ لە ناو حیزب دا نەبوون، بەڵام بە دەستپێشخەریی خۆیان لە جەنگدا، بە ڕق و تووڕەیی خۆیان لە دژی دوژمن، بەو گورزانەى لە دوژمنیانداوە زوو بوونە فەرماندە. تا کۆتایی و دوا هەناسەیان بڕوایان بە هێڵی ئازادیی ژنان هەبوو، کە گوزارشتە لە ڕێبەرایەتی، شەهیدان و هاوڕێیەتی، ئەو هەڤاڵانە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمنان بەرخودان و خۆڕاگرییان کرد و بە بەهێزی پێوەرەکانی جەنگاوەربوونی پەکەکە و پاژک-یان خستەڕوو و سەلماندیان.
سەرەڕای دڵسۆزییەکی بەهێزیان بۆ هاوڕێیەتی، هەستیشیان بە جدییەتی دیدی هەڕەشەکان بۆ لە ناوبردنی رێبەرایەتی و زووتنەوەکە کرد، لە دژی ئەم هێرشانە خۆیان کردە قەڵغان. لە چالاکیی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی نەتەوەیەک دا لەسەر بنەمای ئازادی، بەشداریی ژنان بە ناسنامە و ئیرادەی خۆی، سەرکەوتنی ئەو نەتەوەیەیە. لە ڕاستیدا ئەوە لە کوردستان سەری هەڵداوە. لەگەڵ پێشکەوتنی گەریلایەتیی ژنانی ئازاد، پڕۆژەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى زیاتر بە فیکر و بیرۆکە و پرۆژە زەقتر بوویەوە. ئەوە لایەنێکی وەهایە، کە بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان وەک پێشکەوتنێکی زۆر گرنگ لێکبدرێتەوە.
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانە هەندێک لایەنیش هەن، کە لە دواوە ماونەتەوە و دەبێت بنبڕ بکرێن. پرسی ئازادیی گەلی کورد، کە یەکێکە لەکێشە هەرە قورسەکانی مێژوو و کێشەی ئازادیی ڕەگەزی و زایەندی هەیە، کە لەوەش گرنگترە. بۆ رۆشنبیری و کولتووری پێکەوەژیانی ئازاد، کە دەمانەوێت بنیاتی بنێین، پێویستی بە رەنج و تێکۆشانێکی هەمیشەیی و بەردەوام و قووڵبوونەوەیەکی بەهێز هەیە. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار بە بڕیار و سوورین لەسەر ئەوە، کە بۆ هەموو ژنانی جیهان ببینە هیوا، لە تێکۆشانی دژ بە سیستم دا ببینە سەرچاوەی سوودوەرگرتن و ئیلهام و ئەم مۆدێلەی ڕێکخستنبوون هەم بونیات بنێنین و هەم بڵاویشی بکەینەوە. هەرچەندە هێشتا نەمانتوانیوە لە ئاستێکی پێویستدا هەندێک گۆڕەپان و ناوچەی وەها دروست بکەین، کە ژنان بتوانن لە توندوتیژی پیاو و دەوڵەت و سوپا و هاوسەر بپارێزرێن، ئەڵتەرناتیڤ و بەدیلێک بۆ تێکۆشانێکی فراوان بۆ ژنان بئافرێنێت.
بۆ ئەوەی کار و رەنجی گەریلاکانی ژنانی ئازادمان زیاتر بە ئەنجام بگەیەنین، خۆت بگەیەنە بە هەموو ژنان و ببە بە سەرچاوەی هیوا و بڕوا، نەمانتوانی وەک پێویست تۆڕەکانی خۆپاراستنمان بڵاوبکەینەوە. بە دڵنیاییەوە پێشکەوتن و دەستکەوتی گەورە هەیە، بەڵام کاتێک ئامانجی سەرەکیی خۆمان هەڵدەسەنگێنین بۆ تێکشکاندنی سیستمی فاشیستی، ئەو کاتە دەبینین کە بەس نییە.
- دەتوانیت لەسەر چالاکیەکانی ئەمساڵ و ئەو بەهایانە، کە ئافرێنراون ئامارێکی روون و بەرچاو بڵاو بکەنەوە؟
ئێمە دەرەنجام و جەوهەری ئاماری ئەمساڵی یەژاستارمان خستووەتە ڕوو، بەڵام وەک ئامارێکی روون و بەرچاو مرۆڤ دەتوانێت بڵێت:
* ئەمساڵ ١١٤ هەڤاڵی ژن شەهید بوون
* ٥ گەریلای ژن دیلکراون
* هێزەکانی یەژا ستارمان ١١٦ چالاکییان ئەنجامداوە.
* ٢٥ چالاکیی سابوتاژ،
* ٢٢ چالاکیی نیشانە شکێنی
* ٢٤ چالاکی بە چەکی قورس،
* ١٣ چالاکی بە چەکی تایبەت،
* ٢ چالاکیی چوونە سەر دوژمن
* چالاکییەکی هێرش
* چالاکییەکی بۆسەدانان
* ئەوانی تریش چالاکی بە چەکی هەستگری گەرمیگر، چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی و چەکی تاکەکەسی ئەنجام دراون.
لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەم زیانانە بە دوژمن گەیشتوون،
* ١٣٦ سەربازی دوژمن کوژران.
* کۆنترایەک و دوو جەردەوان سزادراون.
* ٣٨ سەرباز برینداربوون.
* ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری کیرپی تێکشکێنراون.
* ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئامۆرۆگ، ئۆتۆمبیلێکی جۆری ترانزێت، ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڕیۆ و بارهەڵگرێک تێکشکێنراون.
* گورز لە ٥ کۆپتەری هێرشبەر دراوە.
* چەکێکی ئەی ٤، ١٧ سەنگەر، وێستگەیەکی پەیوەندی، سیستمێکی کامێرای چاودێریی سەربازی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و حەفارەیەک تێکشکێنراون.
- هێزەکانی یەژاستار بۆ ژنان هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە ئاستی جیهانیدا بەها و نرخێکی زۆریان بۆ ژنان ئافراندووە. ئەو دۆخە، رێنوێنیی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە کوردستان زیاتر گرنگتر کردووە، لەسەر بنەمای تێکۆشانی ژنان پەیامی ئێوە بۆ ژنان لە ساڵی نوێ دا چییە؟
کەممان ماوە بۆ چوونە ناو ساڵی نوێ. پێش هەموو شتێک، ئێمە ساڵی نوێ لە ڕێبەرمان، گەلەکەمان، گەلان و ژنان پیرۆز دەکەین. بۆ زیندانیانی ئازادی، کە لە زیندانەکە سەبر و ئارامگرتنیان بۆ دەخوازم و و دەڵێین، با بڕوا بکەن، کە بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەوان لەو ناو ئەو دیوارانەدا رزگار دەکەین و ساڵی نوێیان لێ پیرۆز دەکەین. من لەو بڕوایەدام، کە ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی ئازادی بۆ گەلان و ژنان، داواش لەو هێزانە دەکەم، کە دژی سیستم تێدەکۆشن، با تێکۆشانەکەیان بکەنە تێکۆشانی هاوبەش. بێگومان ئەوەی ساڵ نوێ دەکاتەوە، میتۆد و شێوازی فیکری و بۆچوونی ئێمەیە بۆ ساڵ، ئەو مانا و بەهایانەیە، کە دەیدەینە ساڵ. سەبارەت بە ساڵی ڕابردوو، سەرباری ئەوەى ژمارەیەک کێشەمان چارەسەر کردووە، هەندێک ڕاستیش هەیە، کە نەمانتوانیوە هەندێکیان چارەسەر بکەین و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ماونەتەوە. ڕاستیەک، کە لەلایەن هەموو کەسێکەوە قبوڵکراوە، ئەوەیە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا هێزەکانمان زۆر بە گەورەی و بە بەهێزی بەرخۆدانیان کردووە، بەڵام ئەم بەرخۆدانە بە تەواوی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەکەمان پێچەوانە نەکردووەتەوە.
بۆ سەرکەوتن نابێت تەنها لە لایەکەوە بەرخۆدان ئەنجام بدرێت، بەڵکو لە گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵگەیی، دیپلۆماسی، رۆشنبیری و راگەیاندنیشدا دەبێت شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی تاکە رۆژەڤ و بەرنامە بێت. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی جەنگێک نییە، کە تەنیا لە لایەن گەریلاکانەوە بەرپا بکرێت و بەڕێوەبچێت. لەماوەی ساڵدا زۆر باسمان لەم بابەتە کردووەوە لە چەند لایەنەوە چارەسەرکراوە. پێش هەموو شتێک ئەم هێرشە هێرشە ئایدیۆلۆژییە. لەو کاتەدا دەبێت تێکۆشانی ئێمە لە دژی ئەوە بە زۆری لە رووی ئایدیۆلۆژییەوە چڕ و دەوڵەمەند و فرە شێواز بێت. ئێمە لە قۆناغێک و پڕۆسەیەکدا نین، کە بە ئاسایی لە دۆخەکە نزیکبینەوە. لەبەر ئەوە، بە هێز، باوەڕ بە دەستکەوتەکانی تێکۆشانەکەمان، پێویستە ئێمە ساڵێکی نوێ دەستپێبکەین.
پێش هەموو شتێک هێشتا بارودۆخی رێبەرکەمان جددییە. لەچوارچێوەی ئازادیی ڕێبەرەکەماندا ئەرکی سەرەکیی پرۆسەکە ئەنجامدانی چالاکییە. لەو بوارەدا نەک تەنها گەلی کورد و ژنانی کورد، بەڵکو دەبێت گەلانی تورکیا و گەل و ژنانی جیهان بەشداری لەو تێکۆشانەدا بکەن. دەبێت سیاسەتی داڕمانی دەسەڵات بە توندی و بە هێزی دەستنیشان بکرێن. بەتایبەتی ڕێکخستنە بنەڕەتییەکانی ئێمە خۆیان لەدەوری رۆژەڤی سەرەکیدا خۆیان ڕێکبخەن و چالاکی ئەنجام بدەن. جەنگ، بێکاری، هەژاری، لەشفرۆشی، سیخوڕی و سیاسەتی مادەهۆشبەرەکان بە خێرایی لە کات و شوێنی خۆیدا ریسوا بکرێت و بە خێرایی رێوشوێنی بەدیل و ئەڵتەرناتیڤی پێویستی لە دژ بگیردرێتەبەر. بێگومان دەبێت ئێمە ڕێگە بەو سیاسەتانە نەدەین، کە نکۆڵیکردن و بێ ناسنامەیی قوڵ دەکەنەوە و و هەوڵ دەدەن بەهاکانمان پارچە پارچە و پیس بکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاسایشی گەلەکەمان و ژنان لە دژی سیاسەتەکانی فاشیزم مسۆگەر بکرێت. لەو بارەیه وه هۆشداری جدی لەلایەن رێبەرکەمانەوه هەیه. بۆیە زۆر گرنگە کە لەگەڵ دروستکردنی هۆشمەندیی بەرگریکردن لە خۆ، ئامرازەکانی ئەو کارەش دروستبکرێن و بە ڕێکخستن بکرێن. پێویستە ژنان و گەل لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕێکبخرێن. دەبێت ئەو ئەرکانەی ساڵی ٢٠٢١مان تەواو بکەین، کە نیوەدا ماونەتەوە و پێویستە بەرپرسیارێتیەکانمان جێبەجێ بکەین. پێش هەموو شتێک دەبێت فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و هەموو هێزە داگیرکەرە فاشیستەکان بە شێوەیەکی مێژووی تێکبشکێنرێن.
ئێمە بە بڕیاری تێکشکاندنی دوژمن لە کوردستاندا ساڵی ٢٠٢٢ دەستپێدەکەین. ئێمە لەو بڕوایەدیان، کە سەرکەوتن بۆ گەریلاکانی ئازادی، ژنان و گەلانی خۆڕاگر و بەرەنگارە دەبێت.
ژ.ت