چوونە نێو ڕوحا لە سیاسەتمەدارانی کورد قەدەغەکرا

بە پاساوی «پاڵپشتیکردنی کاروچالاکییەکان» چوونە نێو ڕوحا لە سیاسەتمەدارە کوردەکان قەدەغەکرا.

بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) لە وان، فاتیح شاهین، سەعید کیلیچ، نەدیم شیپال، لەزگین ئیشناز، بۆ پانزە جار لە ڕێگەی نێوان وان _ ئامەد لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ڕێگریان لێ کرا. هەر ٢٠ کیلۆمەتر جارێک، سیاسەتمەدارەکان ڕادەگیران و دەپشکنران.

بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر سیاسەتمەدارە کوردەکان لەسەر ڕێگەی ئامەد مانەوە کە خۆی ٤ کاتژمێر دەخایەنێت، ئەوەش بەهۆی ڕێگرییەکانی دەسەڵاتەوە. سەرەڕای نەبوونی هیچ کارێکی نایاسایی، کەچی دووبارە لە ئامەد ڕێگەیان پێگرتن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردن.

لە یاداشتی ڕاگرتنەکەدا هاتووە: "لە پرۆسەی گەڕان و پشکنینیان، هیچ شتێکی نایاسایی نەدۆزرایەوە. بەڵام ڕێگری لەو کەسانە کراوە کە هاتوونەتە شارەکەمان بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکییەکانی نێو ڕەحا و دەوروبەری، هەروەها ئۆتۆمبیلەکانیان لە سنوورەکانی ڕەحا ڕاگیران."

سیاسەتمەدار فاتیح شاهین، ئەم ڕێگرییەی ڕەتکردەوە و دووپاتی کردەوە، پۆلیسی ئامەد یاداشتنی دەستبەسەرکردنی بردۆتە ڕوحا، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لە دادگا سکاڵای خۆیان تۆماردەکەن.