ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوبات دەستنیشانی دەکات دەتوانێت پرسی کورد لە زەمینەی شەڕ و توندووتیژییەوە بگوازێتەوە بۆسەر پرسی سیاسیی و یاسایی. ئەمە هەنگاوێکی جددیی پرۆسەکە بووە، بۆ وەڵامدانەوە و ڕەخساندنی واقعی بانگەوازییەکە پەکەکە لە هەنگاوێکی مێژووییدا لە ١ـی ئادار ئاگربەستی ڕاگەیاند.
بەم شێوەیە پرۆسەکە بووە ڕۆژەڤی نەتەوەیی و نێونەتەوەییش، ئێمە ویستمان ئەم بابەتە لەگەڵ کۆمەڵێک گەریلادا بکەینەوە و بۆچوون و هەڵسەنگاندیی ئەوان بزانین.
دوای ئەوەی توانیمان ئاشنایان بین؛ یەک لەو گەریلایانە کچە عەرەبێکی باڵابەرز و ئەسمەربوو بە ناوی سەنا منبج، ئەوی دیکەیان کچە کوردێکی خۆراسانی چاو سەوز بوو بەناوی بنەوشە باوەر، گەریلایی سێهەمیان گەریلا سیارۆژ گابار بوو کە لە شڕناخ لە دایکبووە.
دوای یەکترناسیمان، بڕیارماندا چاوپێکەوتنەکەمان لە کەشی دەرەوەدا ئاوێتە بە سروشتی گوڵ و دار و بەردەکان بکەین، سەرەتا قسەکانمان لەگەڵ سیاڕۆژ دەستپێكرد.
چۆن پێشوازی لە بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن؟
سیاڕۆژ گابار: هەرکەسە و بەشێوەیەک پێشوازی لێکرد، ئەمە ئێمەیشی گرتەوە هەندێکمان هەستیار بووین، هەندێکمان سەرسام بووین و هەدێکیشمان لەبەرئەوەی لە کاتی خۆییدا لە ڕێبەر ئاپۆ تێنەگەشتبوو دڵتەنگ بوو. بەڵام لە هەمووماندا بنکێکی هاوبەش هەبوو، ئەویش دڵخۆشییەکی هاوبەش بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. چونکە دوای ئەو گۆشەگیرییە نامرۆڤایەتییە دوای چەندین ساڵ بیستنی هەواڵ و پەیام لە ڕێبەر ئاپۆ ببووە مەراقمان.
لە کاتێکدا هەموو جیهان سەرنجییان لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو، هەڤاڵانی گەریلا سەرنجییان لەسەر وێنەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بینینی ڕێبەر ئاپۆ هەستێک بێهاوتایی لە دڵی هەمووماندا چاند. بێگومان ئەم بانگەوازییە ئەوپەڕی بوێری و مێژوویی بوو. ئەوانەیی بەباشی لەم بانگەوازییە تێبگەن و جێبەجێی بکەن لە مێژوویی مرۆڤایەتییدا گەورەترین سەرکەووتن دەستدەهێنن. ئەوانەیشی تێینگەن دەبنە قوربانی جەنگی سێهەمی جیهانی.
داخۆ لە هیوایی بانگەوازییەکی وابوون لە ئیمراڵییەوە؟
بەڕاستی هەرکەسێک لە هیوایی بانگەوازییەکەی لەم شێوەیەدا نەبێت لە ئیمراڵییەوە، پێویستە نامۆ تەماشا بکرێت. چونکە ڕێبەر ئاپۆ لە نەوەدەکانەوە لەم لێگەڕینەدایە. بۆیە دەتوانین پرۆسەکە وەک پرۆسەیی گۆڕانکاری و وەرچەرخان بۆ دەستپێکردنی دیموکراسی پێناسە بکەین. هەموو ئەمانە دەرنجامی تێکۆشانی پەنجا ساڵەیی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرمانە. ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار ئەم بانگەوازییە ئاشتیانەی کردووە، پێشتر لەسەر داوای ڕێبەر ئاپۆ گرووپێکی ئاشتی چووبوونە تورکیا بەڵام دەستگیرکران، هەروەها چەندین جار ئاگربەست ڕاگەیاندرا، کەچی قوڵکردنەوەی شەڕی لە ناوبردن بووە وەڵامگۆیی ئەم ئاگربەستانە.
بە کورتی و پوختی لێگەڕینی ڕێبەر ئاپۆ هیچ سەرسامی نەکردیین چونکە ڕێبەرمان دەناسین، ئەوەی بووە جێی سەرسامیمان بانگەوازی باخچەلی بوو لە پەرلەماندا. هەڵوێستی باخچەلی بە هۆکار و ئەنجامەکانییەوە جێگەی لێکۆڵێنەوەی قوڵە.
دوای بانگەوازییەکە بۆتۆ چ شتێک گۆڕا؟
ئەوەی لە ئێمەد گۆڕا هاتنەئارای پرسیارگەلی داخۆ تا چەند لە ڕێبەرمان تێگەیشتووین و دەستیمان بەهێز کردووە؟ تا چەند خواستەکانی پارادایمی ڕێبەرمان جێبەجێ کردووە، لە ڕوویی و دەوڵەت و ئێمەیشەوەو گەلێک بابەتە هەیە کە مرۆڤ دەتوانێت بیپرسێ و دەرنجامی لێ دەرخات. لەسەر ڕووداو و ئەزموونەکانی پێشوو گفتوگۆ دەکەین و خواستمانە دەرنجامی لێ بەدەستبهێنن. سەرلەنوێ پارێزنامەکان دەخوێنینەوە و بابەتی میلیتان بوونمان لە شەڕ و ئاشتییشدا هەڵدەسەنگێنین. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا یەک ئامانجی بنەڕەتیمان هەیە ئەویش ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە چونکە ئاشتی لای ئێمە شادبوونەوەیە بە ڕێبەرمان.
ئامانجی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ چییە؟
سەنا منبج: هەرکاتێک لەم بانگەوازییە تێگەیندرا ئەوکاتە هەمووان تێگەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانی لە جەنگی سێهەمی جیهانی کردووە. شتەکە لە لەناوبردنی نەتەوەیی تێپەڕییوە؛ بابەتەکە بابەتێکی مرۆڤایەتییە. ڕێبەرمان دوای ئەوەی گەلی کوردی ئافراندەوە و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێکەوە کۆکردەوە و شۆڕشی ژنانی هێنایەئارا، لە ئێستادا خواستێتی هەموو مرۆڤایەتی لەیەکدا کۆبکاتەوە و لە نێو ژیانی ئاشتییدا بژین.
پێتوایە پەکەکە گەشتبێتە ئامانجی خۆی؟
ئامانجی بنەڕەتیمان گرنگە، پەکەکە هەموو جۆرە ئامانجێکی هەیە، بەڵام ئامانجی گشتیمان ئەوە مرۆڤایەتی، ژن و سروشت بە جەوهەری خۆیانەوە بژین. دێرینترین ئامانجی پەکەکە سەلماندنی گەلی کورد بوو؛ ئەمەی سەلماند. کردنەوەی گۆڕەپانی تێکۆشان بوو، ئەمیشی کردەوە. دژوەستانەوە لە بەرانبەر لەناوبردنی ژنان، سەری هەڵبڕیی و دژی وەستایەوە. هێنان و گوستنەوەی مرۆڤایەتی بۆ نێو ژیانێکی ئازادی و یەکسانەی؛ ئەمەیشی و هەزاران ئامانجی بەدیهاتوویی پەکەکە هەیە.
کەسێک لێکۆڵینەوە لە مێژوویی پەکەکە بکات، تێدەگات لەوەی پەکەکە گەیشتووە بە هەموو ئامانجەکانی لە ڕاستییدا خۆیی تەواو کردووە.
مەگەر پەکەکە نەیتوانییوە بەدەر لە تێکۆشانی چەکداری بە ڕێبازێکی دیکە بگەشتبایە بەم ئامانجانە؟
بەڵێ گەر دەوڵەتێکی عەقڵێت وشکی وەک تورکیا لە دژمان نەبووایە ئەوە دەمتوانی بە ڕێبازی دیکە بجەنگین. لە هەموو جیهان خواستەکانی پەکەکە وەک پرۆژەی فریادڕەسی مرۆڤایەتی پێشوازی لێدەکرێت، بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتەسەر تورکیا تەنها بەڕێبازی چەکداری ئەم ئامانجە فەراهەم دەبێت. دەرکەوتنی پەکەکە لە بنەڕەتدا دەرکەوتن بوو لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد. شەڕی پەکەکە بۆ ژیانەوە و سەلماندی ناسنامەی نکۆڵیلێکراوی گەلی کورد بوو. گەر پەکەکە شەڕی نەکردبا نەماندەتوانی باسی ئاشتی بکەین.
دەگوترێت لەگەڵ بانگاوازییە مێژووییەکەدا ئامانجەکان تا ئاستێک کەم بووەتەوە، لەم بارەیەوە بۆچوونت چییە؟
بنەوشە باوەڕ: بەڵی ڕەنگە هەندێک کەس وابیرکەنەوە و تێبگەن لە بانگەوازییەکەدا ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەرتەسک بووبێتەوە. بەڵام ئەوانەی لە ڕووحی بانگەوازییەکە تێدەگەن ئەوانەن کە لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. لە ڕاستییدا بانگەوازییەکە ئامانجی چارەسەرکردنی فراوانتر کردووە بە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە. چونکی هەموو کەسێک چارەسەری بە بنەما گرتووە و ئەمەش پەیوەستە بە تیگەیشتن و پێشبینییە سیاسییەکانی ڕێبەر ئاپۆوە.
چۆن لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە تێدەگەی و داخۆ هەلومەرجی پێکێهێنانیان هەیە؟
پێکهێنانی هەموو شتەکانی پرۆسەکە بەندە لەسەر نزیکایەتی جددی. بۆیە بابەتی کۆتاهێنانی بە کار و خەباتەکانی پەکەکە وەک تەسلیمبوون نابینین، بەڵکو وەک تێکۆشانێکی بەرفروانتر دەیبینین. هیچ دانوستانێک لە ئارادا نییە، تێکۆشان لەهەر هەلومەرجێکدا حەتمییە. لە راستییدا دەبوایە پێشتر ئەم پرۆسەیە بگەشتبایە بە ئامانج، بەڵام وەک بینیومانە لە پێشتریشدا شکستی پرۆسەکە هەموو دەرنجانی ناجددییەتی تورکیا بووە. بۆیە گرنگە لەسەر بنەمای ڕێبەرێتی پەرە بەم پرۆسەیە بدەین.
لەوهیوایەدان ئەمجارە پرۆسەکە بگات بە ئامانجی ئاشتی؟
هیواداربوونمان پەیوەستە بە رەخساندنی هەلومەرجی پرۆسەکەوە، لە ڕاستییدا تا ئێستایش هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوامە و لەم چەند ڕۆژدا هەواڵی شەهید بوونی هاوڕێمان میترا و بەسێمان بیست. بە کورتییەکەی مرۆڤ تەنها دەتوانێت ئەوکەسانە بە جددی وەرگرێت کە هەنگاوی جددی دەنێن. لەم بابەتەدا تەنها باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆ دێنین، تەنها شتێک پەیوەستمان کات قسە و پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەوەی بۆمان گرنگە لە هەموو هەلومەرجێکدا تێبکۆشین. هیواداریین بەڵام ڕیوشوینی خۆشمان هەیە. تاوەکوو گوفتار و کردار نەبنە یەک باوەڕمان بە پرۆسەکە نییە.