دوای ئەوەی عەشیرەتەکانی ڕحا و ئامەد کۆمەڵەیان کردەوە، عەشیرەتەکانی دانیشتووی وان و شارەکانی دەوروبەریشی بە خێرایی دەستیان کرد بە دروست کردنی کۆمەڵە. هەندێک لەو عەشیرەتانەی کە لەم دواییانەدا لە وان کۆمەڵەیان دروست کرد؛ عەشیرەتەکانی کورحەسنی، بروکی، پینیانیشی و سلەیخان لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە، کە ئەوان یەکێتیی خۆیان پێکهێناوە. نوێنەری عەشیرەتەکان دروست کردنی دامەزراوەکانی وەک کۆمەڵەی پێکهاتن و ئاشتی کۆمەڵگا و فیدراسیۆنی عەشیرەتە کۆنەکانیان ڕاگەیاند.
جێگای سەرنجە پارێزگار و قەیوم و لایەنە فەرمییەکانی دیکەی دەوڵەت بەشدارییان لە بەرنامەی کۆمەڵەکاندا کردووە. کۆمەڵەی عەشیرەتی میلان لەم دواییانەدا لە شاری وان کرایەوە.
سیاسەتی دەوڵەت: لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر، برەودان بە عەشیرەگەرایی
ئەو دەوڵەتەی کە هانی لەشفرۆشی و ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەدات لە شارەکانی کوردستان، ئێستا خەریکی زیندووکردنەوەی بیری عەشیرەگەرایی. ڕحا، ئامەد و، وانیشی وەک ناوەندی عەشیرەتەکان هەلبژاردووە. ڕۆژ نییە کۆمەڵەی نوێی عەشیرەتەکان نەکرێتەوە. دەوڵەت لە شاری وان کە سەدان عەشیرەتی تێدایە، بناغەی شەڕێکی نوێ ئامادە دەکات کە لە ڕێگەی عەشیرەتەکانەوە هەوڵ دەدات گەلی کورد لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بهێڵێتەوە.
'عەشیرەتەکان پەرە بە جەردەوانی دەدەن'
سینان چفتییورەک پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان، سەبارەت بە زینووکردنەوەی عەشیرەتەکان لەژێر ناوی کۆمەڵە دا بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ی ڕایگەیاند، کە دەوڵەت جارێکی دیکە دەستی بە یارمەتیدانی عەشیرەتەکان کردووە. چفتییورەک ئاماژەی بەوەشکرد کە لە پشت گرنگیدان بە کۆمەڵەی عەشیرەتەکان پاڵنەری سیاسی هەیە.
چفتییورەک ڕایگەیاند، کە بانگەشەی والی پێشووی وان، م.ئەمین بیلمەز، کە دەڵێت؛ "عەشیرەتەکان هەمیشە لایەنگری دەوڵەتن" درۆیەکی گەورەیە و بەم شێوەیە قسەی کرد و وتی: "ئەزموونە مێژووییەکانمان ئەمەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە". بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، دەبینین دوای ئەوەی والی بەشداری کرد لە کردنەوەی کۆمەڵەی عەشایری، عەشیرەتەکان یەک لە دوای یەک کۆمەڵەیان دروست کرد؛ چونکە لەرووی داراییەوە دەوڵەت پشتگیریان دەکات. دەبێت مرۆڤ بیر لەم پرسە بکاتەوە، بۆچی دەوڵەت لە کوردستان پشتیوانی بیری عەشایەری دەکات و دەیەوێت ڕێگری بکات لە تێکچوون و دابەشبوونی؟ بەهۆی گەشەسەندنی سیستەمی سەرمایەدارییەوە، عەشیرەتەکان پەرش و بڵاودەبن. ئێستا ئابووری و بازاڕ ڕووی لە شارۆچکە و شارە گەورەکان کردووە. هۆکاری پالپشتی دەوڵەت لە عەشیرەتەکان، ترسی دروستبوونی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و گەشەکردنی تۆڕێکی مۆدێرنە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کولتووری نوێ کە لە ڕووی سیاسی و ئایینیەوە کە عەشیرەتەکان رەت دەکاتەوە. ئەوان لە دروستبوونی کەسانی بەهێز دەترسن".
'دەیانەوێت کۆمەڵگا بە عەشایەری بکەن'
چفتییورەک وتی سەردەمی ''بڕۆن لەگەڵ ئاغا دیدار ئەنجام بدەن'' کۆتایی هاتووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ڕابردوودا گەل دەنگی بەو حزبە دەدا کە ئاغا دیاری کردبوو، بەڵام ئێستا دەبینین کە ئەمە نەماوە". ئەو سەردەمەی کە ئاغاکان دەنگدانیان دیاری دەکرد کۆتایی هاتووە و ئەمەش نیگەرانیان دەکات. پەیمانی نێوان سەرۆک عەشیرەت لەگەڵ دەوڵەتدا دایاردەیەکی جەردەوانی پێش خستبوو، بەڵام کۆتایی بەم شتە دێت. دەوڵەت نە دە یتوانی هەندێک عەشیرەت ڕازی بکات کە ببنە جەردەوان و نە دەنگیشیان پێ بدەن. ئەو عەشیرەتانەی کە قایلکرابوون، بە پێی راگەیاندراوی ئاغا ناچار دەبوون پشتیوانی دەوڵەت بکەن. بە چارەسەری عەشایەری گەورەترین چەک دەکەوێتە دەستی دەوڵەت. چونکە بەم شێوەیە دەیانەوێت کۆمەڵگا لاواز بکەن، گرژی لە نێوان بزوتنەوەی سیاسی کورد و عەشیرەتەکاندا دروست بکەن و کۆمەڵگا لە تێکۆشانی دیموکراتیک دوور بخەنەوە. هەر بۆیە دەوڵەت هەوڵ دەدات ڕێگری لە دابەشبوونی عەشیرەتەکان بکات. دەوڵەت لە کێشەی کورددا بێ چارەیە. ناتوانن بەر بە رەوتی گەشەسەندن بگرن. دەوڵەت تا کێشەی کورد چارەسەر نەکات ناتوانێت کێشەی ئابووری چارەسەربکات. ترسی دەوڵەت ئەوەیە کە دەڵێت ئەگەر بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی ئەرکیان پێبدەم، ئەو کات دەبێت بیدەم بە ئامەد و وانیش. پێداگری دەوڵەت لەسەر بیری عەشیرەتی و عەشیرەتەکان هەڵوێستێکە دژی ڕۆشنبیری تورکیا و کوردستان”.
'دەیانەوێت عەشیرەتەکان بە دەوڵەتەوە ببەستنەوە'
چفتییورەک باسی لەوەشکرد، کە لە هەرێمی سەرحەد شاری وانیان وەک بنکەیەکی سەرەکی هەڵبژێردراوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ناو شارە کوردنشینەکاندا، وان وەک ناوچەیەکی گرنگ هەڵبژێردراوە و سیاسەتێکی هاوشێوە لە ڕحا ماوەیەکی زۆرە جێبەجێ دەکرێت. لە هەندێک کۆمەڵگا و وڵاتدا هەندێک شار بە ناوەندی جوگرافیا و پیشکەوتنیان دادەنرێت. ئەگەر ئەم شارانە لاواز بن، شارەکانی دەوروبەریش لاواز دەبن. هەنگاوەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک لە ڕحا کاریگەری لەسەر ئەلیح و دیلۆکیش دروست دەکات؛ هەنگاوە سیاسییەکان لە ئامەد کاریگەری لەسەر هەموو کوردستان دروست دەکات؛ هەنگاوەکان لە وان هەموو سەرحەد هەلدەستێنێتە سەر پێ. بۆیە ئەمە ڕێکەوت نییە کە وان هەڵبژێردراوە. فاکتەری دووەم ئەوەیە کە وان هەڵگری ماتەوزەی گەشەسەندنی ناوچەکەیە و وان لە نێوان سێ پارچەی کوردستاندایە. بەشێکی سەرەکییە کە ڕۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هەر بۆیە دەوڵەت سەرنجی تەواوەتی خۆی خستۆتە سەر شاری وان. بۆ ئەوەی وان لە ڕووی ئابووری و کولتوورییەوە دوا بکەوێت هەموو کارێک ئەنجام دەدەن. ئەوان دەیانەوێت بیری عەشایەری بەردەوام بێت و پەیوەندیان لەگەڵ دەوڵەت بە بەردەوامی بمێنێت”.
هـ . ب