چیرۆکی مەزنێتی گەلان

ئاسیا تورک، تۆماس ئەڵمانی، دیاکۆ کورد بوو. هەرسێکیان لەدەوری جەوهەری مرۆڤایەتی کۆبوونەوە، چیرۆکیان چیرۆکی مەزنێتی گەلانە.

ئاسیا لە ئۆردوەوە هات، تۆماس لە ماینبۆرگ، دیاکۆ لە سنەوە، لە چیا ئازادەکانی کوردستان یەکیان گرت.

قەدریە تەتیک (ئاسیا)، وەختی خوێندن لە زانکۆی سامسۆن دەیویست بڕوانامەی مامۆستای بەدەست بهێنێت، پێش ئەوەی گەشتەکەی لە چیا ئازادەکان دەستپێبکات، ئەوکات وانەوتنەوە لە تورکیا باو نەبوو، وانەوتنەوەی وەک ئامرازێک بۆ ئامانجی ئازادی بینی، بڕوای وابوو پەرەسەندنی  کۆمەڵایەتی لەڕێگەی ئافراندنی تاکی ئازادەوە دەبێت، دەیزانی تاکە ڕێگەش پەروەردەیە، هەر لە مناڵییەوە، هزری ئازادی دەناسی، ڕۆڵی تاکی دەبینی لە گۆڕانی جڤاکی. ماوەیەکی کەم زانی، گۆڕانی جڤاکی لەسایەی سیستەمدا بە هەوڵی شەخسی و نوێکردنەوە ئەستەمە، ئاسیا دەستیکرد بە گەڕان بەدوای تێکۆشانی ڕادیکاڵ و جارەسەری دۆزییەوە لەنێو هزری سۆسیالیستی. لە لە باخەکانی دەریای ڕەش ئاشنای ڕەنج بوو، لە کەسێتی کورددا کە تووشی قڕکردن و دوژمنایەتی تورکیا دەبنەوە، ستەمکارانی ناسی، چارەڕەشی ئەو کرێکارە کوردانەی بینی بە بارهەڵگر دەگوازرانەوە بۆ باخی بەڕوو، هەردەم خۆی بە قەرزاری گەلی کورد دەبینی.

بەم هۆیەوە بە نهێنی هاوڕێیەتی لەگەڵ تاکی کورد پێکهێنا، بەمە گەیشتە ڕاستییەکی گرنگ، کوردەکان "تیرۆریست" نین پێچەوانەی پرۆپاگەندەی ٥٠ ساڵەی دەوڵەتی فاشیستی تورک. تێگەیشت ماهیر جایان و ئیبراهیم کایا و دەنیز گێزمیش لەبەر سۆسیالیستبوون لەسێدارە نەدراون، بەڵکو نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی و شۆڤێنیزمی حکومەتی تورکی دەرخست، هەنگاوی یەکەمی هەڤاڵ ئاسیا کۆشش بوو لەپێناو بەها بەرزەکان، هەرگیز پاشەکشەی نەکرد، بینی گەلی کورد لە هەمووان ڕەنجدەرترن.

بەباشی ستەمی ناسی

دەیزانی سەرکوت هەیە، تۆمەتبارکردنی کورد بە تیرۆر، ڕێی لە ئاسیا نەگرت بۆ هەنگاونان بەرەو ڕاستی و ئازادی، ئەوکاتەی داگیرکەر پشتیوانی داعشی تیرۆریستی کرد بۆ لەناوبردنی ئەفسانەی گەلی ڕۆژئاوا، ئاسیا سەبری نەما و توڕەیی هەڵگیرسا، ڕوویکردە ڕۆژئاوا لەپێناو شەڕکردن دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی فاشیست، سەرنجی دایە فەلسەفەی ئازادی گەلی کورد کە تەشەنەی کرد بە جیهاندا، تێگەیشت تیرۆریستی سەرەکی دەوڵەتە، ڕازی نەبوو بە ژیانی ئاسایی و ڕوویکردە چیاکانی کوردستان، بووە ئەندامی هێزە تایبەتەکانی گەریلا، لە دۆخی سەختدا بەرخۆدانی کرد، لە چالاکی هەرێمی خواکوڕک بەشداریکرد کە ١٨ سەربازی تورک تێیدا کوژران.

ڕێگە بۆ تۆماس ڕوون بوو

تۆماس یۆهان سپایس (ئازاد) کارەسات و مۆتەکەی نازیزمی بۆ گەلی ئەڵمانی بینی، تۆوی ئازادی لە دڵی چاند، ڕێبازی دەوڵەت نەتەوەی هەڵسەنگاند، چۆن چاوچنۆکی سەرمایەداری گەل بەرەو یەکتر کوژی هاندەدات لەپێناو قازانج، دەیانکات بە ڕۆبۆت، وایکرد هەڤاڵ ئازادی ئەنتەرناسیۆنال ڕووبکاتە ژیانێکی نزیک لە ڕاستی، هەمان ڕاستی پیشەسازی چەکی ئەڵمانی، تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان، جڤاکی نیمچەسەربازی ئەڵمانی. زۆر کتێبی خوێندەوە، ڕوانی لە ململانێی ئەڵمانیا بۆ پێشەنگایەتی بازاڕی چەک و فرۆشتنی چەک، دژی ئەم هێڵە بیری کردەوە. ئەمانە بوونە پرسیار لە زەینی ئازاد، ڕێگەی ئازادی دەستنیشان کرد، کاتێک زانی تانکی لیوپاردی ئەڵمانی دژی کورد بەکاردێت و چەکی کیمایی دژی گەریلا بەکاردێت لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکانەوە دەدرێتە داگیرکەری تورک، ئیتر ڕێگەی هەڤاڵ ئازادی بەرەو ئازادی کێشا.

هەڤاڵ ئازاد لە ڕێبەر ئاپۆوە تێگەیشت شەڕکردن دژی فاشیزم، بە ڕێکخستن و هێزی خود دەبێت، ئامرازی ئازادی هەڤاڵ ئازاد پشتی نەدەبەست بە دەوڵەتی سەرکوتکەر، پاراستنی جڤاکی هەڵبژارد و پەیوەندیکرد بە هێزی گەریلای پەکەکەوە، کاتێک هاتە ڕیزەکانی گەریلا، زەحمەتی زمانی هەبوو، بەڵام بە ماوەیەکی کەم فێری کوردی بوو.

ئازاد لە باڵی هێرش بوو

هەڤاڵ ئازاد ستەم و سەرکوتی سەر گەلی کوردی بینی، وەک مرۆڤێک جیهانی نەوەک ئەوروپی هەستی کرد، سەرکەوتنێکی مەزنی لە ڕیزی گەریلا دەرخست، فڕۆکەی داگیرکەری تورک لە ئاسمانی کوردستان نەوەستا لە قۆناغی ئاگربەست، هەڤاڵ ئازاد وەک شەڕڤانێکی ئازاد بەشداربوو، لەپاڵ هەڤاڵەکانی ئاسیا و دیاکۆ لە باڵی هێرشدا بوو. ئەم کۆبوونەوە تورکی و ئەڵمانی و کوردییە، زۆر گرنگ بوو، بۆ ئەم مەبەستە هاتنە ڕیزی گەریلاوە، لەو ڕۆژەوە شانبەشان لە هەرێمی خواکورک تێکۆشان و گوتیان: "بژی برایەتی گەلان".

دایکی بە "دیاکۆ" بانگی دەکرد

دایکی بەناوی "دیاکۆ" بانگی دەکرد، ناوی لەنێو پەکەکە کۆچەر مەدیا بوو، ناوی دیاکۆ واتە دایکی چیا، چارەنووسی لەنێو ناوەکەیدا حەشاردرابوو. ئەوکاتە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایە، دیاکۆ لە تونێلی چیا ئازادەکان بەشداربوو، بەرخۆدانێکی شیاو بە ناوەکەی کرد، گۆڕا بۆ دایکی چیاکان، ئەمە لەڕێی ڕەگەزی بایۆلۆژییەوە پێناسە ناکرێت، بەڵکو بەنیسبەت شەهیدانی کوردستانەوە، ڕەگەزی بایۆلۆژی مانای نییە، ئەم قارەمانە بووە سیمبولی برایەتی گەلان، بەشداربوو لە تونێلەکانی بەرخۆدان، شیاوی ناوەکەی بوو.

مەدیای سەردەم بوو

ناسناوەکەی لەنێو گەریلادا، کۆچەر مەدیا بوو، کاتێک ناوی خۆی نا مەدیا، وەک بڵێی ڕۆحی قارەمانە دێرینەکانی مەدیای هەڵگرتبێت، مەدیا کۆنفیدراسیۆنی گەلان بوو، دژی ئیمپراتۆرانی سەرکوتکەری گەلان وەستایەوە، ئیمپراتۆرییەتەکانیان بەزاند. کۆچەر وەک مەدیای سەردەم هاتە سەر شانۆی مێژوو، ئەگەر مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، ئەوە بەرخۆدانی میدییەکانی ئەم سەردەمەیە، هەموو جیهانی هاندا بۆ سەرهەڵدان، لەپاڵ بەرخۆدانی گەلانی تورک و ئەوروپی و کوردستانی، مژدەی سەردەمێکی نوێیە، چۆن وەسفی ئاسیا لە ئۆردوی تورکی، تۆماس لە ماینبۆرگی ئەڵمانی، دیاکۆ لە سنەی کوردستانی بکەین، وەختێک کۆدەبنەوە و ئومێد لە دڵمان دەچێنن؟

ئەوان قارەمان بوون، لەپێناو ئامانجەکانیان شەڕیان کرد، بوونە ئومیدی ئایندە لەڕێی میراتی ئازادییەوە.