داغ و ئەڕ کۆتاییان بە رۆژوی مردن هێنا

مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێردان، دوای ئەوەی داواکاریەکانیان قبوڵکران، کۆتاییان بە رۆژوی مردن هێنا.

مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ لە باشوری کوردستان لە ١٧ی تەموزی ٢٠١٩ بە تۆمەتی کوشتنی عوسمان کۆسە ئەندامی میت و نەریمان عوسمان و بەشدار رەمزان کە خەڵکی عێراق بوون دەستگیرکران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا. لەبەرانبەر ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە رۆژوی مردن کردبوو. بەپێی زانیاریەکان، دوای ئەوەی کە داواکاریەکانیان قبوڵکراوە کۆتاییان بە رۆژوی مردن هێناوە.

نەجمەدین ئەڕ مامی عەبدولرەحمان ئەڕ و ئەندامی کۆمیتەی پشتگیری لە مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ رایگەیاند کە برازاکەی و مەزلۆم داغ کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێناوە.

نەجمەدین ئەڕ وتی، " برازاکەم پەیوەندی پێوەکردم و وتی، لەبەرئەوەی داواکاریەکانیان جێبەجێ کراوە کۆتاییان بە چالاکی رۆژوی مردن هێناوە. تەندروستیان باشە. سوپاسی هەموو کەسێک دەکەین کە پشتگیریان کردین."

ف.ق