داگیرکەران ١٤ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی چەمچۆ جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٤ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.
سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی چەمچۆ جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٤ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە چالاکییەکاندا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان، داگیرکەرێک سزادرا.
سوپای تورکی داگیرکەر سەنگەرکانی بەرخودانی گەریلای جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٤ جاریش بە چەکی کیمیایی، ١١ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٢٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لەو دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆیاندا.
٢٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەران لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆیان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛
٢٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە بەرامبەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەڕۆکەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە چالاکی هەماهەنگ و رێکخراوی گەریلایی بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
٢٥ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گۆڕەپانی چەمچۆ جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٤ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٣، ٢٤ و ٢٥ی کانونی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی هەوڵیدا کە سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە حەفارە بڕوخێنێت.
٢٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و دەوروبەری سیدا لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ١١ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٥ی کانونی دووەم گۆرەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
٢٤ و ٢٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب