داگیرکەران لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان ئەنجام دەدەن

سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلادا کە لە دۆخی بەگرییدان جارێک بە بۆمبی قەدەغە، ٥ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ، ٤٣ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانیان ئەنجامدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، "سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە دۆخی بەرگرییدان، بە چری هێرش ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە هەموو جۆرە تەکنیکەکانی شەڕی چەپەڵ پەیڕەو دەکات، لە ١٥ی شوبات ئەو گۆڕەپانانەی هێزەکانی ئێمەی لێیەی بە بۆمبی قەدەغە، تانک، کاتیوشا و چەکی قورس بێ پسانەوە بۆردومان کرد.

زانیاری بەرفراوان لە سەر هێرشەکان بەم جۆرەیە:

هێڕشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو:

١٥ی شوبات لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانمان نزیک گوندی سیدا جارێک بە چەکی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٤ی شوبات گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٥ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

١٥ و ١٦ ی شوبات سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، ئەو سەنگەرانەی لە نزیک گوندی سیدای گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدین بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس ٤٣ جار بۆردومان کران".

هـ . ب