دانیشتوانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له شه‌نگال له‌باره‌ی گۆشه‌گیری توندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان قسه‌یان بۆ ئاژانسی فورات (ANF) كرد.
فاتمه مسته‌فا ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ هه‌واڵ و زانیاریمان له‌باره‌ی ڕیبهرهكهمانهوه نییه، ئێمه به توندی ئێدانه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیرییه دژواره‌ی سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: ئێمه كۆتایی به سته‌مه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌هێنین.
وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداری له ئێمه‌ی ژنان ده‌كرێت، ئێمه‌ش به هه‌موو هێز و ئیراده‌مانه‌وه پاڵپشتی ڕێبه‌ره‌كه‌مان ده‌بین"، فاتمه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌كه‌ین، كه هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی ڕێبه‌رایه‌تی سه‌ردانی بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت سه‌رۆك له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاد بێت و له نێوانماندا بژیت.
هه‌روه‌ها فاتمه موخلف، خه‌ڵكی گوندی بیرجار، داوای ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد و وتی: "سه‌رۆكمان ئێمه‌ی فێری هه‌موو شتێك كرد. له كۆیلایه‌تی و پیاوسالاری ڕزگاری كردین. هیوادارین سه‌رۆكه‌كه‌مان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئازاد بێت".
فاتمه باسی كاریگه‌ری فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد له‌سه‌ر ناوچه‌كه كرد و وتی: ئێمه له سایه‌یی ئه‌و فكره‌وه خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌بن.
لای خۆشیه‌وه ئه‌بۆ سەغر، یه‌كێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی پێكاته‌ی عه‌ره‌ب له شه‌نگال ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك كارێكی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌كات و ماوه‌یه‌كی زۆره رێگه‌ی نه‌داوه بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی چاویان به ڕێبه‌ره‌كه‌مان بكه‌وێت و سه‌ردانی بكه‌ن. ئێمه به گومانه‌وه له‌و دۆخه ده‌ڕوانین".
ئه‌بو سەغر، داوای له هه‌ر كه‌سێكی ئازادیخواز و خاوه‌ن ویژدان كرد، به‌رامبه‌ر به كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه و وتی: ئێمه بێده‌نگی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن. تا ئه‌وه كاته‌ی زانیاری له‌باره‌ی سهرۆكهكمان وه‌رنه‌گرین ئێمه ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان گوشارمان ده‌خه‌نه‌سه‌ر و ڕێگه ناده‌ن زانیاری و هه‌واڵ له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه‌ش گوشار ده‌خه‌یه‌نه سه‌ر ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته سه‌رنجی بۆ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو شه‌نگال ڕ‌اكێشا و وتی: كارێكی پیرۆزی له‌مجۆره ده‌توانێت ده‌رگا به‌ڕووی زۆر شتی باش‌دا بكاته‌وه. به‌تایبه‌تی ڕێككه‌وتنی نێوان عه‌ره‌ب و ئێزدی، پێكه‌وه ژیانی خه‌ڵك زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌توانێت گوشار بخاته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیش، تا ئه‌و كاته‌ی زانیارییمان له‌باره‌ی سه‌رۆكه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌بو سەغر له كۆتایشدا وتی: ئێمه وه‌ك گه‌لی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه داوای ئازادی سه‌رۆك ئاپۆ ده‌كه‌ین و هیوادارین به زووترین كات ئازاد ببێت و بگه‌ڕێته‌وه ناومان.
ژ.ن